دەسەڵاتداریی ئاو
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
11/24/2022 6:59:00 PM
پرسی ئاو لە دنیای ئیمڕۆدا زۆرێک لە هاوکێشی و باڵانسە سیاسییەکانی تێکداوە و وادیارە ئەو قەیرانە کە نزیک بە 36 وڵاتی جیهانی بە چڕی گرتۆتەوە، لە داڕشتنی سیاسەتی نوێی جیهانیدا کاریگەری و شوێندانەری هەبێ. قەیرانی ئاو سەرەتا لە گوندەکانەوە دەستی پێکرد و پاشان شارەکان و دواتر وڵاتان و ئیستەش جیهانی گرتۆتەوە. قەیرانی بێ ئاوی، شەڕ و دەمەقاڵەیەکی بێ دەنگ و شاراوەی لە نێوان وڵاتاندا درووستکردوە کە پێدەچێ لە داهاتوودا پێ بنێتە قۆناخی کردەییەوە و ڕاستەوخۆ بە ناوی "ئاو"وە شەڕی گەورەی وڵاتان دەست پێبکا. لە ئیس