- بەهرۆز جەعفەر
بۆ دابەزاندن و خوێندنەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە شێوەی پی دی ئێف PDF کلیک لێرە بکە
پوخته‌ى جێبه‌جێكار
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى (2022) ه‌وه، ڕووسیاو ئێران چێژیان له گرانبونى نرخى نه‌وت و گازى سروشتى ئه‌بینى به هۆى بۆن و به‌رامى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ئۆكرایناوه. مانگێك پێش هه‌ڵگیرسانـى جه‌نگه‌كه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه بۆ به‌شـى په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌زاره‌تـى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان و ئیسرائیل و قوبرسى ناردووه كه پاڵپشتییه‌كانى بۆ هێڵـى بۆڕیی گازیی ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى (East- Med) ڕائه‌گرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ى ئیسرائیل و قوبرس بۆ هه‌نارده‌كردنى گاز له دوورگه‌ى "كریت-Crete" ى یۆنانه‌وه ئه‌كوژێت! ئایا ئه‌م ململانێیانه زیاتر په‌یوه‌ستن به وزه‌وه یان قووڵایی مێژوویی و سیاسی‌یان هه‌یه؟ هێڵه‌كانى بۆڕیی گازى سروشتى (جیۆپۆڵه‌تیكى نوێی وزه) هاریكاریی هه‌رێمایه‌تى به‌دواى خۆیاندا ئه‌هێنن یاخود جه‌نگ و گۆڕ‌انى ناوچه‌یی به‌دوادا دێت؟
یه‌كه‌م: ئاسایشى وزه و ڕاده‌ى پێداویستى جیهان بۆ نه‌وت و گازى سروشتى
ئاسایشـى وزه، واتا په‌یوه‌ندى و باڵانس ڕاگرتن له نێوان ئاسایشى نیشتیمانى و به‌رجه‌سته‌كردنى ڕاده‌ى پێویست له سه‌رچاوه‌ى سروشتى هه‌رزان بۆ به‌كاربردن و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه ناوخۆییه‌كان. به پێى ئیداره‌ى زانیاریی ووزه‌ى ئه‌مریكى (US. Energy Information Administration) له ساڵى (1980) دا جیهان بڕى (53) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌كاربردووه، به‌ڵام له ساڵى (2010) ه‌دا (113) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى له جیهاندا به‌كارهاتوه(1). له ساڵى (2022) دا خواستى جیهان بۆ گازى سروشتى ئه‌گاته (146.482) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى، واته ساڵانه به به‌رده‌وامى (4.6%) پێداویستى جیهان بۆ گازى سروشتى زیاد ئه‌كات(2). نه‌وتیش به هه‌مان شێوه، له ساڵى (2010) ه‌دا جیهان رۆژانه (86.4) ملیۆن به‌رمیلى به‌كاربردووه به‌ڵام له (2020) دا (91) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌كارهێنراوه و له (2022) جیهان پێویستى به (100.80) سه‌ت ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا(3). به ئاشكرا دیاره خواست له‌سه‌ر گازى سروشتى و نه‌وت زیادو زیاترى كردووه:
ئه‌مه‌ش له ساده‌ترین بینین دا، ماناى وایه هێشتا نه‌وت و گازى سروشتى ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى كاڵا بازرگانییه‌كانى جیهانن، هێشتا ملیۆنه‌هاو بگره ملیاره‌ها ئۆتۆمبیل و فڕۆكه‌و كه‌شتى و كارگه‌و كارخانه‌و تۆڕه‌كانى كاره‌باو پیشه‌سازییه گه‌وره‌و مامناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان هه‌ر به نه‌وت و گاز كار ئه‌كه‌ن. به بێ گازى سروشتى و نه‌وت تا ڕاده‌یه‌كى زۆر جوڵه ئه‌وه‌ستێت له جیهاندا. هه‌روه‌ها مانایه‌كى تر‌ى ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى گه‌یشتوه به دوایین پله‌ى پێشكه‌وتن و داهێنانى گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر له مێژووى خۆیدا، هێشتا به شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نه‌توانراوه تا ئه‌م چركه‌یه جێگره‌وه‌ى نه‌وت و گازى سروشتى بێته ئاراوه. هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ده‌كانى پێشودا خه‌ڵوزى به‌ردین كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى هه‌بو، پاشان ڕۆڵه‌كه بو به ڕۆڵى نه‌وت، ئێستاش گازى سروشتى له كاریگه‌رترین ڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نیدایه، هیچ كاتێك هێنده‌ى ساڵى (2022) گازى سروشتى كاریگه‌رى نه‌بوه به سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه:
دووه‌م: حه‌وزه‌ى قه‌زوین: ڕێگاى ئاوریشمى نوێ، ململانێیه‌كى نوێ، ته‌واوكارییه‌كى نوێ
قه‌زوین، گه‌وره‌ترین ده‌ریاى داخراوه له جیهاندا، هه‌ریه‌كه له ئێران، ڕووسیا، ئازه‌ربایجان، كازاخستان و توركمانستان ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م حه‌وزه‌یه: هه‌مووشیان به پێى پۆلێن كردن خاوه‌نى یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیین، له ڕووى جوگرافییه‌وه لینكى نێوان چین و ئه‌وروپان. ئه‌ڕوانن به سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌ش و به‌لتیق و شاخه‌كانى قه‌وقاز (ئه‌م ناوچه‌یه له ڕووى جیوپۆڵه‌تیكه‌وه به دڵى جیهان ئه‌ناسێنرێت، هه‌ر لایه‌نێك كۆنترۆڵى بكات ئه‌و لایه‌نه له توانایدایه كۆنترۆڵى جیهان بكات)(4). ئه‌مانه كوتله‌یه‌كى هه‌رێمین ده‌مێكه چاویان له‌وه‌یه ته‌واوكاریی-Integration ێكى وه‌كو ئه‌وه‌ى یه‌كێـى ئه‌وروپا بۆ خۆیان پێكه‌وه بنه‌ن. له دواى گرژییه‌كانى ساڵى (2021) ى نێوان ئه‌رمینیاو ئازه‌ریایجان ده‌ركه‌وت ڕووسیا هه‌ژمون و هاوپه‌یمانى ته‌واوه‌تى له‌م ناوچه‌یه هه‌یه.
2- 1. چیتر ئه‌وروپا به گازى ڕووسیا خۆى گه‌رم ئه‌كاته‌وه؟
سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى له جیهاندا له ئاسیان: ڕووسیا (19.9%) ی گازى سروشتى و ئێران (17.1%)و ئینجا قه‌ته‌ر له كه‌نداوى عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌رچى هاوپه‌یمانێكى ئه‌مریكاو دابینكه‌رى گازى سروشتى ئه‌وروپایه، له‌هه‌مان كاتدا دۆستى تاڵیبان و هاوپه‌یمانى ئێران و تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ڕووسیاش هه‌یه خاوه‌نى (13.1%) ى یه‌ده‌گى سروشتییه (واته ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته 50.1%) گازى سروشتى جیهانیانه به‌ده‌سته‌وه‌یه). چواره‌میش ئه‌مریكایه (6.7%) كه بۆ پێویستى ناوخۆیی زیاتر به كارى ئه‌بات (5). له ڕووى به‌كارهێنانه‌وه ئه‌وروپا ساڵانه (540) ملیار مه‌تر سێجا گاز به‌كار ئه‌بات، ڕووسیاش (40%) ى ئه‌و پێداویستییه دابین ئه‌كات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى هێڵى بۆڕى نۆرت ستریم 2 (Nord Stream2) ه‌وه گازى سروشتى ڕووسیا به رێگه‌ى ئۆكرایناوه ئه‌گاته ئه‌ڵمانیا. ئۆكراین خۆى قازانجكه‌رێكى باشه له وه‌رگرتنى باجى تێپه‌ڕبونى بۆڕى گاز به ووڵاته‌كه‌دا(6). له 27 ى سێپته‌مبه‌رى 2022) دا ئاشكرا بو كه له (70) مه‌تر ژێر ئاوه‌كه‌دا گازى سروشتى له هێڵى نۆرد-ستریم 2 دزه‌ى كردووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌و بۆڕییه‌كه كوون بوه. جۆزیب بۆرێل به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست ناوبرد‌و ئامانجه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گازى سروشتى له‌سه‌ر ئه‌وروپا گرانتر بكه‌وێت.
2-2. جه‌نگى ڕووسیاو ئۆكرانیا: دیبلۆماسى نه‌یتوانى به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگ بگرێت
ئه‌مه ململانێیه‌ك نییه له نێوان دوو وڵاتى ئاسایی‌دا، وه‌ك بینیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگه‌كه‌دا له (24ى فێبریوه‌رى 2022) دا تاڕاده‌یه‌كى زۆر ئیتر سنور‌و سه‌روه‌رى ووڵاتان به‌گشتى كاڵبۆیه‌وه، به‌یه‌كدادانى لایه‌نى كه‌مى دوو كیشوه‌رى گه‌وره‌و، دوو شارستانیه‌تى جیاوازه كه هه‌زاران ساڵ ململانێ له نێوانیاندا دێت و ئه‌چێت. هێشتا سه‌ره‌تایه كه هه‌ریه‌كه له ڕووسیاو ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چین و ئۆكراینا به‌شێكن له جه‌نگه‌كه، پریشكه‌كه‌ى گه‌یشتۆته تایوان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئایا ئه‌م دووكه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ى كه جیهانـى گرتۆته‌وه هه‌ر به ته‌نها بۆڕییه‌كى گاز لێى به‌رپرسیاره یان له ڕاستیدا كێشه‌كه له‌كوێوه دێت؟
ساڵى (1991) میخائیل گۆرباجوف جاڕى كه‌وتنى ئیمپراتۆریه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى دا: (16) ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌نجامى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند. جیهان پێى خسته قۆناخێكى جیاوازه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاو ناتۆ، ڕووسیاش دانـى به‌و سیسته‌مه نوێیه‌دا نا به‌و مه‌رجه‌ى هه‌ژمون و سنورى ئێستاى بپارێزرێت. به‌ڵام له‌دواى ساڵى (1999) ه‌وه بینییان ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه له پۆڵه‌نداو هه‌نگاریاو چیك بانگهێشت ئه‌كه‌ن بۆ یانه‌ى ئه‌وروپى و ئه‌یانكه‌ن به ئه‌ندامى ناتۆ. ئه‌مریكا دڵنیایی دا كه چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و وڵاتانه جێگیر ناكات و ڕووسیاش بێده‌نگــى هه‌ڵبژارد.
ئینجا ساڵى (2004) جۆرج ده‌بلیو بوشى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ووته‌یه‌كیدا ڕاى گه‌یاند"ڕۆمانیاو سلۆڤاكیاو سلۆڤینیا‌و بولگاریاو لیتوانیاو ئیستۆنیا" ئه‌بن به ئه‌ندامى ناتۆ!. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه پێشوتر به ده‌ست یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه بون. بۆیه كرملین گه‌یشت به‌و باوه‌ڕه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌كه به توندى وه‌ربگرێت. پاشان ساڵى (2008) ئیداره‌ى ئه‌مریكا به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى باراك ئۆباما‌و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له: بولگاریاو نه‌مساو توركیا‌و ڕۆمانیا پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕى نابۆكۆ-Nabucco Pipeline ئیمزا ئه‌كه‌ن، بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیا (له قه‌زوینه‌وه) وه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا (ئه‌م گازه‌و هێڵه‌كه‌ش به بناگوێى ڕووسیادا ببه‌ن و هیچ ئه‌رزشى بۆ دانه‌نه‌ن).
له‌گه‌ڕێكى تردا..به‌هۆى نزیكی زۆری له رووسیاو پۆتینه‌وه، به پاڵپشتى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا خه‌ڵكى ناڕازى ئۆكراینا ساڵى (2014) ڤیكتور یانۆكۆفیچ - Viktor Yanukovych ى سه‌رۆكى ئۆكراینایان دووچارى هه‌ڵهاتن كرد بۆ مۆسكۆ و كۆشكه شاهانه‌یه‌كه‌شیان كرد به مۆزه‌خانه. تیمێكى دیكه‌یان هێنایه پێشه‌وه كه نزیكن له خۆرئاواوه‌و، ماوه‌یه‌كى زۆریشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان (بوون) ئۆكراینا بكه‌ن به ئه‌ندامى ناتۆ! ئه‌مجاره‌یان، ڕووسیا بیرى له‌وه كرده‌وه نیمچه دوورگه‌ى قرم (كریمیا) بخاته‌وه ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ساڵى (2014) شه‌ڕى كریمیاى كرد (كریمیا: ئه‌كه‌وێته باكورى ده‌ریاى ڕه‌ش و باشورى ئۆكرایناوه، دوورگه‌كه له ڕووى سه‌ربازیی و ماددییه‌وه پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌ت میناى سیفاستوبول كه زۆربه‌ى هێزه جیهانییه‌كان له‌وێوه به‌ر یه‌ك كه‌وتون). به داگیركردنى كریمیا ئیتر هاوپه‌یمانان ناتوانن هیچ هاریكارییه‌كى سه‌ربازییان له خواره‌وه (له‌ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه) پێ بگات. جگه له‌وه‌ى مه‌ترسیی به یه‌كداكێشانى ناتۆ و ڕووسیا له قرم هێڵى بۆڕیی نابۆكۆى په‌كخست. به‌تایبه‌تیش ئه‌وكاته جیهان سه‌رقاڵبو به شه‌ڕى دژه تیرۆر (داعش) ه‌وه.
ناوچه‌ى ململانێ و هێڵـى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ بۆ ڕووسیا
هه‌ڵگیرسانى قه‌یرانى سوریا له ساڵى (2011) دا، بیانوى دایه ڕووسیا بپه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و له ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه به ئاوه‌كانى مه‌ڕمه‌ڕه‌دا كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیا گه‌یشتنه میناى ته‌رتوس له سوریا. تا ئێستاكه ڕووسیا لایه‌نێكى گرنگى جه‌نگ و ململانێكانه له سوریا. ئیداره‌ى ئه‌مریكاش په‌لهاویشتنه ئابورییه‌كانى چین و سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیایان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى خۆیان پێناسه‌كردووه. بۆیه له ساڵى (2016) له ڕۆمانیاو له ساڵى (2020) له پۆڵه‌ندا چه‌ك و مووشه‌كى دوورهاوێژیان جێگیركرد.
سێهه‌م: چه‌مكسازیی، تیۆرسازیی: تیۆرى به "ئاسایشكردن" Securitization Theory
تیۆر له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یارمه‌تی زیاترمان ئه‌دات بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌كان. تیۆرى به ئه‌منیه‌تكردن "ئاسایشكردن" ساڵى (1983) له میانه‌ى له چاپدانى كتێبه‌كه‌ى "بارى بوزان-Barry Buzan" ه‌وه هات " خه‌ڵك، ده‌وڵه‌ت، ترس: كێشه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا" دواتر بوزان و چه‌ند تیۆرسێنێكى تر "قوتابخانه‌ى كۆبنهاگن" یان كرد به به‌شێكى گرنگ له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. به پێى ئه‌م قوتابخانه‌یه سیاسه‌تى ئاسایشى نیشتیمانى شتێكى سروشتى نییه، به‌ڵكو به ووردى له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و بیریارانه‌وه داڕێژراوه. لێره‌دا به ئه‌منیه‌تكردن ئه‌وه‌یه كاتێك پرسێك به "هه‌ڕه‌شه" و "مه‌ترسى" ناوه‌زند ئه‌كرێت، ئیتر ئه‌بێت ده‌سته‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆ ئاماده‌بكرێت. به مانایه‌كى تر پرسه ئه‌منییه‌كان هه‌ر له ده‌ره‌وه نایه‌ن، به‌ڵكو ئه‌بێت له‌ناوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره ئه‌منییه‌كانه‌وه ناویان لێ بنرێت، بۆ نمونه ناونانى " كۆچبه‌ران " به مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى، وا ئه‌كات ئیتر "كۆچبه‌ر" له پرسێكى كه‌متر له پێشینه‌وه بگۆڕێت بۆ بابه‌تێك كه ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووى ببنه‌وه، له هه‌موو ئاسته‌كانى "سنوره‌كان" دا. ئه‌م تیۆره جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا پرسه‌كان مه‌ترسیدار نیین، به‌ڵام كه "به ئه‌منى ئه‌كرێن" ئیتر ده‌بنه كێشه‌ى ئاسایش. ئینجا ئه‌م "ئاسایش" ه پێشووتر له‌چوارچێوه‌یه‌كى ته‌سكدا له میانه‌ى جه‌نگى ساردى سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكادا وه‌ك پرسى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سه‌ربازیی ئه‌بینرا. ئیتر دواتر "ئاسایشى ناوچه‌یی" و "ئاسایشى ووزه" و "ئاسایشى ژینگه" و "ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى" و...تادوایی هاته ناو دونیاى نوێوه. لێره‌وه "پرسه‌كان" یان "دیارده نوێیه‌كان" هه‌موویان به ئه‌منى ئه‌بن و، به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌لتورو ناسنامه‌و ئاستى ئابوریی و داهات وێنا ئه‌كرێن.
كاتێك له‌ساڵى (2021) دا له ناكاو هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فگانستان كشانه‌وه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوى ئه‌فگانستان و به به‌هاى (85) ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیی ئه‌مریكى كه‌وته ده‌ستى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان. ئه‌مه‌ش پرسیارى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌سێتى ئه‌مریكا له جیهان دروست كرد، زیاتر له‌وه‌ش بو به هانده‌رێك بۆ پۆتین و گوڕى وه‌رگرت, ئیتر له زستانێكى سارددا هه‌م گه‌مارۆى ووزه بخاته سه‌ر ئه‌وروپا و هه‌م بیرۆكه‌ى داگیركردنى ئۆكرانیا بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه(7). ئۆكراینا پێشوتر (200) ساڵ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ڕووسه‌كاندا بوه، به‌لاى ڕووسه‌كانه‌وه ئۆكراینا به‌شێكى گرنگه له ناسنامه‌و زمان و جوگرافیا‌و ڕه‌سه‌نایه‌تى ڕووس، كه هه‌ر ماوه‌ى جارێك ناتۆ و ئه‌مریكا ده‌ستى تێوه‌رئه‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه‌و نرخى له (60) دۆلاره‌وه گه‌یشته (94) دۆلار، ۆولأ ستریت جۆرناڵ واى بینى نرخى نه‌وت بگاته ( 100- 120$) دۆلار، دواتر گه‌یشته هه‌مان نرخ و زیاتریش (8). به‌رپابونى قه‌یرانی گه‌وره‌ى گازى سروشتى له ئه‌وروپا و فرۆشتنى گاز‌و ووزه‌و دانه‌وێڵه‌ى ڕووسی به دراوى وڵاته‌كه خۆى "ڕۆبلأ" ماناى وایه ڕووسیا كارى خۆى سه‌ركه‌وتوانه كردوه‌و، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش كارته‌كانى لاوازن. ته‌نانه‌ت ئیداره‌ى بایدن داواى كرد كه ئۆپیك ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رزتر بكاته‌وه، ئۆپیك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوێیان به داواكه‌ى نه‌داوه. هه‌ریه‌كه له ڕووسیاو چین و ئێران سێ فاكته‌رى گه‌وره‌ن له سه‌ر نرخى وزه له جیهانداو، هاوپه‌یمانى یه‌كترن. له‌لایه‌كى تره‌وه، خاڵێكى دیكه‌ى لاوازى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه سوپایه‌كى یه‌كگرتوویان نییه، هه‌موو بوونى سه‌ربازیی خۆیان به‌ستۆته‌وه به "ناتۆ" وه، ناتۆش له ژێر هه‌ژمونى ئه‌مریكادایه.
چواره‌م: هێڵى بۆڕیی گاز له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى
زانینى ئه‌وه‌ى جۆر و شێوازى دابه‌شبونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هێز له په‌یوه‌ند به پرسى وزه‌دا چۆنه، به‌ستراوه به ناسینى حه‌وزه‌كانى ستراتیجییه‌كانى وزه و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌و ناوچانه، ئه‌مه‌یه "جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه":
ساڵى (2010) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل جاڕى ئه‌وه‌یاندا له سنوره ئاوییه‌كانى خۆیان له ژێر ئاودا گازى سروشتییان دۆزیوه‌ته‌وه. له (ئۆگه‌ستى 2019) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان به پاڵپشتى ویلایه‌یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌سینا ڕێككه‌وتنیان بۆ هاوپه‌یمانى گازى سروشتی واژۆكرد. ته‌نانه‌ت فرانك فانون -Frank Fannon یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو. به‌یه‌كیشه‌وه هه‌ریه‌كه له میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان لوتكه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستیان بۆ وزه هه‌یه، هه‌ردوو سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوى ئه‌مریكا ترامپ و مایك پۆمبیۆ پاڵپشتى گه‌وره‌یان بۆ پرۆژه‌كه ڕاگه‌یاند. دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م یه‌ده‌گه له كێڵگه‌كانى لێڤاسان-Leviathan ى ئیسرائیل و ئه‌فرۆدیتى-Aphrodite قوبرس له‌لایه‌ك توركیاى نیگه‌ران كرد له باشورى حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ك وه‌ك خه‌ونێكى ستراتیجى له باشورى ئه‌وروپا هاتۆته دى، كه ئیدى ئه‌وروپا پێویستى به گازى سروشتى ڕووسیا نابێت و، گاز له قوبرس (وه‌ك وڵاتێكى ئه‌وروپى) و ئیسرائیله‌وه هاورده ئه‌كات. له‌سه‌ره‌تاى (2021) دا هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى-East- Med Pipeline به درێژایی (1900كم) و به بڕى (7) ملیار دۆلار كه‌وته كار بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى ئیسرائیل و قوبرس له ڕێگه‌ى یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا‌و مه‌كه‌دۆنیاو سربیاو...تادوایی(9). ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌راو گۆڵمه‌زى زۆرى پێوه‌یه:
- له‌و ناوچه‌یه كێشه‌ى قوبرس به هه‌ڵواسراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، توركیا دان به ده‌وڵه‌تى قوبرسى یۆنانیدا نانێت و قوبرسه توركیه‌كه‌ش به په‌راوێزخراوه‌یی ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، گرفتى گازى سروشتى ئه‌مه‌شى قوڵتركردۆته‌وه. هه‌ر سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى گازى سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كى خراپیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه: قوبرس- یۆنان- ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه توركیا په‌راوێز بخات و گرژیی ناوچه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
- ڕووسیا له سوریا خۆى جێگیركردوه‌و، توركیاش نایه‌وێت ناوچه‌كانى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا كه یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیان تێدایه به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه بن.
- ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ خۆى یه‌كتربڕینى نێوان سێ كیشوه‌ره: ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌وروپا (هه‌ریه‌كه له میسر‌و ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و توركیا) سنورى ئاوى هاوبه‌شیان هه‌یه.
- گرفتى ژینگه‌و، كۆچبه‌ران و، قاچاخچێتى كردن به مرۆڤ و...تادوایی له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه.
- جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئیتاڵیا‌و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك دووڵات كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى بۆ دژایه‌تى مانۆڕه‌كانى توركیا.
- جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا له ده‌ریاى سپى
- هاندانى ئیسرائیل له ده‌وڵه‌تێكى هاورده‌كارى گازى سروشتییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كار (ئیسرائیل: له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه گازى سروشتى له ئازه‌ربایجانه‌وه به خاكى توركیادا هاورده ئه‌كرد، ماوه‌یه‌كیش له 2008 تا 2012 له میسره‌وه گازى هاورده ئه‌كرد).
- له مارتى 2021 دا كۆمپانیاى دیلیك دریلینگ-Delek Drilling ى ئیسرائیلى (22%) ى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى گازی تامار-Tamar ى به به‌هاى زیاتر له (1) ملیار دۆلار به مه‌باده‌له پیترۆلیۆم-Mubadala Petroleum ى ئیماراتى فرۆشت (10).
- حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) به سه‌ركردایه‌تى فه‌ڕه‌نسا له ئه‌وروپاو ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا چاویان له‌وه‌یه ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وت و گازه‌ى له كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بیكه‌نه به‌شێك له كوتله‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خۆرئاوادا، كۆمپانیا ڕووسیه‌كان و توركییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزاریی نه‌وتدا له گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ به‌شداریی ئه‌كه‌ن.
4- 1. بۆچـى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌یدا له پاڵپشتــى كردنى پرۆژه‌ى هێڵـى بۆڕى ئێست- مێد؟
ڕۆژى (9ى جانیوه‌رى 2022) نامه‌یه‌كى نافه‌رمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌گاته به‌شه‌كانى تایبه‌ت به پرسى ووزه له وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان-قوبرس- ئیسرائیل، له نامه‌كه‌دا هاتوه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا پاڵپشتییه‌كانى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕییه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ڕائه‌گرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه گرژی هه‌رێمایه‌تى هێناوه‌ته ئاراوه‌و، پێویسته یه‌ده‌گى زیاده‌ى گاز له‌و ناوچه‌یه له ڕێگه‌ى كێبڵى كاره‌باییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنان و سه‌رپێخستنى پرۆژه‌ى كاره‌باى هه‌رێمایه‌تى هاوبه‌ش به‌كار ببرێت. له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌مجۆره دۆكیۆمێنتانه كه نافه‌رمیانه ئاڕاسته ئه‌كرێت ئه‌وترێت ( نا كاخه‌ز- Non paper). ئه‌م نامه‌یه، له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بێى بیسمیلایان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كى مه‌ترسیدار كردووه له‌گه‌ڵ ڕووسیا (به دیاریكراوى مانگێك پێش هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا بو). پرۆژه‌ى گازى سروشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى بێ ئه‌ندازه گرنگى بۆ ئه‌مریكاو خۆرئاوا به گشتى هه‌یه، بۆیه هیچ بیانویه‌ك ناكاته ئه‌وه‌ى هیچ توێژه‌رێك باوه‌ڕ به‌وه بكات كه پاڵپشتى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ڕائه‌گیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه هه‌ن:
یه‌كه‌م/ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، به دۆكیومێنتێكى نا-فه‌رمى كه له به‌شێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ده‌رچوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا یه‌كێتى ئه‌وروپاش داواى ڕاگرتنى پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كات كه وه‌ك ئاوى حه‌یات پێویستى ئێستاى ئه‌وروپایه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به قه‌یرانى ئۆكرانیاوه، موجامه‌له‌یه‌كى ئه‌مریكایه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووسیا نزیك نه‌بێته‌وه. چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ماوه‌ى (10) ساڵه ئازارى دڵ و مێشكى توركیا ئه‌دات. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ كۆتایی هێنان به پرۆژه‌كه بوایه، له‌ڕێگه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌و سێ وڵاته‌وه له واشنتۆن ئاگادارى ئه‌كردنه‌وه.
دووه‌م/ پرۆژه‌كه به‌لاى ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه گرژیی و ناكۆكى ناوچه‌یی ئه‌هێنێت نه‌ك ئاشتى و هاریكاریی و بوه‌ته هۆى پشتگوێ خستنى توركیا له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ربۆیه توركیا بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكاى وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بۆ خۆى وێناكرد، پێده‌چێت په‌یامه‌كه‌شیان به خراپ وه‌رگرتبێت، ئه‌یانگوت " ئه‌بێت هه‌موو هێڵێك بۆ ئه‌وروپا ئه‌بێت به توركیادا تێ په‌ڕبێت". به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه هه‌یه كه هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل لاوازه، هه‌م توركیا دان نانێت به ده‌وڵه‌تى قوبرس دا.
سێهه‌م/ ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت پرۆژه‌ى گازى سروشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى له‌گه‌ڵ پلان و سیاسه‌تى ژینگه‌یی ئه‌وروپا بگونجێت. بۆیه پێشنیارى كردووه بكرێت به تۆڕێكى ئاڵوگۆڕى كاره‌باو كێبڵ له ناوچه‌كه‌دا. یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارى داوه به ڕێژه‌ى (25%) تا ساڵى (2030) به كارهێنانى گازى سروشتى كه‌م بكاته‌وه‌و تا (2050) ش به‌ته‌واوى گازى سروشتى به‌كار نه‌هێنێت.
چواره‌م/ پرۆژه‌كه تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه‌و وه‌كو پێویستیش ناتوانێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ووزه‌ى ئه‌وروپا بكات.
به‌گشتى، له كاتى دۆزینه‌وه‌ى گازى سروشتى دا، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى بوارى ووزه له ساڵى (2010) ه‌وه به لێشاو ڕوویان كرده ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، ماوه‌ى (10) ساڵ هه‌ریه‌كه له Noble Energy و Exxon Mobile ى ئه‌مریكى، بریتش پیترۆلیۆم- BP ى به‌ریتانى، Totalى فه‌ڕه‌نسى، Eniى ئیتاڵى، Delek Drilling ى ئیسرائیلى، DEA ى ئه‌ڵمانى و به‌مدواییه‌ش ئیماراتى عه‌ره‌بى هه‌موو هێزى سیاسی و ئابوریی و دیبلۆماسی خۆى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بكشێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانى له ساڵى (2021) دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیا ئاسایی كرده‌وه‌و، له‌ساڵى (2022) شدا دواى دوانزه ساڵ له شه‌ڕو قه‌یرانى سوریا سه‌رۆكى سوریا "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌ردانى ئیماراتى عه‌ره‌بى كرد.. ئایا ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ى بوارى نه‌وت و گازى سروشتى و ده‌یان كۆمپانیاى دیكه‌ش كه له سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستن، له خۆیانه‌وه هاتوون؟. ئایا بێ ئاگان له‌وه‌ى كه ئه‌وروپا هه‌زاران كیلۆمه‌تر بۆڕى گاز‌و نه‌وتى ڕاكێشاوه له سه‌ده‌ى پێشوتردا، ئایا ئێستا له خوار پێیه‌كانى خۆیانه‌وه گازى سروشتى دۆزراوه‌ته‌وه؟. ڕاكێشانى (1900) كیلۆمه‌تر بۆڕى گازى سروشتى به‌ناوى "پرۆژه‌ى ئێست مێد" و خه‌رجى (7) ملیار دۆلار و ده‌ستپێكردنى گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى قوبرس و ئیسرائیل به‌ره‌و یۆنان و وڵاتانى دیكه له ساڵى (2021) دا به‌ته‌نها بابه‌تێكى ئاساییه‌و پیًشوتر بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه؟.
پێنجه‌م: خۆرئاوا‌و پرسه ژینگه‌ییه‌كانى
تۆڕى وزه‌ى ئه‌وروپى نیشانیداوه، به پێى ئه‌و بۆنده‌ى ئه‌وروپا بۆ ژینگه‌ى پاك "European Green Deal" هه‌یانه ئامانجیانه تا ساڵى (2050) ئه‌وروپا بگه‌یه‌ننه ئاستى بێلایه‌نى له كێشه ژینگه‌ییه‌كان، وه‌ك ئاژانسى وزه‌ى جیهانى به (سفرى ته‌واوه‌تى- Net Zero) ناوى ئه‌بات. به پێى ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه ئیتر ئه‌وروپا هیچى تر پشت به نه‌وت و گازى سروشتى نابه‌ستێت (نه ده‌رى ئه‌هێنێت نه هاورده‌ى ئه‌كات).
ئه‌وروپاو ووڵاتانى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ڕێككه‌وتننامه‌ى جێگیریان له دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارده‌وه هه‌یه، وه‌كو ڕێككه‌وتننامه‌ى به‌رشه‌لۆنه- Barcelona Declaration ى ساڵى (1999): چونكه ئه‌م سێ كیشوه‌ره ئه‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك ده‌ریاو ناویان ناوه شه‌راكه‌تى ناوچه‌ى یۆرۆ و ده‌ریاى سپى (Euro- Mediterranean Partnership) دواتر له ساڵى (2008) ئه‌مه ناونرا یه‌كێتى بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (Union for Mediterranean) به پێى ئه‌م ڕێككه‌وتنامانه‌شه كه ئه‌وروپا ده‌ست له هه‌ر وڵاتێك وه‌رئه‌دات به‌ناوى هاوكارییه‌وه له ده‌ریاى سپى وه‌كو: سوریا‌و لوبنان و قوبرس و لیبیا‌و...تادوایی.
هه‌ربۆیه، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش داواى كردووه به پێى سیاسه‌ته ژینگه‌ییه‌كانى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى گازه‌كه‌ى ده‌ریاى سپى به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رخسته‌یه‌كى تر خراوه‌ته سه‌ر مێزه‌كه:
دامه‌زراندنـى هێڵێكى هاوبه‌شـى كاره‌بایی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌و به‌كاربردنى ئه‌و گازه زیاده‌یه‌ى كه له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس و ئیسرائیل و میسر دا به‌رهه‌م دێت له‌گه‌ڵ یۆنان، به‌مه‌ش سێ ده‌وڵه‌تى دراوسێ له كیشوه‌رى جیاوازه‌وه په‌یڕه‌وى له ژینگه ئه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، چونكه ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى تێ ئه‌كه‌وێ كه زیاتره له (1300 میل)، ئینجا دیسان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ناڕه‌زایه‌تى توركیاى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. له ڕووى یاسایشه‌وه، له‌و ئاوانه‌دا به پێى بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناوچه‌ى ئابوریی دیاریكراو (EEZ) هه‌یه، كه زیاتر به‌لاى توركیادا تێ ئه‌په‌ڕن. به‌گشتى، پسپۆڕان لایانوایه له دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى (2022) ه‌وه ئیتر ئه‌و گازه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌یه ته‌نها بۆ ده‌ریاى سپى و ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوه، له ڕووى ئابورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌وتۆى به ئه‌وروپاوه نابێت. وه‌به‌رهێنه‌كانیش زیاتر به‌دواى قسه‌و لێدوانه‌كانى وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیلى كارین حه‌رار-Karin Elharrar كه وتى ساڵى (2022) ئۆفیسه‌كه‌ى زیاتر فۆكه‌س ئه‌خاته سه‌ر ووزه نوێبوه‌وه‌كان-طاقه المتجدده-Renewable Energy بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه به‌تایبه‌تى له ڕێگه‌ى با و خۆره‌وه(12).
شه‌شه‌م: هه‌رێمى كوردستان- عێراق: توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان، پێگه‌ى جوگرافی، بڕیارى سیاسیی
ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان (6) ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له (5) ملیۆنیان له‌شاره‌كاندا ئه‌ژین. (1.4) ملیۆنێك و چوارسه‌ت هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رئه‌گرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانگانه ێویستیان به (870) ملیار دینارى عێراقیه كه ئه‌كاته نزیكه‌ى (750) ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى. تیایدا هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێم (270) هه‌زار كه‌سن(13).
ئه‌گه‌رچـى وه‌زاره‌تـى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ئه‌كات كه له نێوان (3.7 بۆ 5.3) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى و (45 بۆ 60) ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه. په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى بۆ شیكردنه‌وه‌ى داتاكان له سالًى (2020) دا بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانى " سه‌ركه‌شیی سه‌رچاوه پیترۆلیه‌كانى كورستان" ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌و یه‌ده‌گه ڕاسته‌قینه‌ى كه په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه له كێلًگه‌كان له‌وه كه‌متره كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌كات. هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمى كوردستان له نێوان پله‌ى حه‌وته‌م بۆ نۆیه‌مین یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهاندایه له نێوان (3 % بۆ 5%) ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهانى هه‌یه(14).
بونى تواناى هایدرۆكاربۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا، ئاڕاسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى قووڵی پێویسته له ناو گه‌مه‌و ململانێ هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا:
بیركردنه‌وه له پێگه‌ى جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه‌ى هه‌رێمى كوردستان، واته جوگرافیاى سیاسی و هه‌ڵكه‌وته‌ى هه‌رێمـى كوردستان چه‌ند كاریگه‌ریی ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه‌ى كه هه‌یه‌تى؟ هه‌رێمى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و جه‌نگه‌دایه كه له‌ناوچه‌ى قه‌زوین له نێوان ڕووسیاو ناتۆدا هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها زۆر ڕاسته‌وخۆتر سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دایه كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ پرسى وزه‌و ژینگه‌و ململانێ سیاسییه‌كان له ئارادایه. له ئێستادا كۆمپانیا ڕووسیه‌كان له كوردستان كارئه‌كه‌ن، ئێرانیش وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ڕووسیا له هه‌موو بوارێكى كاركردنى هه‌رێمى كوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ڵمانه‌كان له (2014) ه‌وه سه‌رقاڵى مه‌شق و ڕاهێنانن به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و فه‌ڕه‌نسیه‌كان كورد به دۆستى خۆیان ئه‌زانن و، ئه‌مریكییه‌كانیش گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازییان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
به‌مانایه‌كى تر هه‌رێم و گازه سروشتییه‌كه‌ى كه‌وتۆته نێوان سێ كوتله یان سێ حه‌وزه‌ى جیاوازى وزه: حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست له باكورى خۆرئاواوه، حه‌وزه‌ى قه‌زوین له ڕۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، حه‌وزه‌ى كه‌نداو (قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعودیه) له باشوره‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگى نه‌پارێزێت ئه‌وا هێڵى وزه‌ى كوردستان ناوچه‌كه توشى ئاشوبێكى گه‌وره ئه‌كاته‌وه. به ئاشكرا ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه ئه‌بینین له هه‌رێمى كوردستان، كاتێك ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاسایی ئه‌كاته‌وه، به‌دوایدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "مه‌سرور بارزانى" سه‌ردانى ئیمارات و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "نێچیرڤان بارزانى" سه‌ردانى توركیا ئه‌كات. كاتێك قه‌یرانى گازى سروشتى دروست ئه‌بێت له ئۆكراینا و، ئه‌میرى قه‌ته‌ر سه‌ردانى ئه‌مریكا ئه‌كات، به‌دوایدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له (15ى شوباتى 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتى میرى قه‌ته‌ر "ته‌میم بن حه‌مه‌د" سه‌ردانى قه‌ته‌ر ئه‌كات. پاشان سه‌رۆكى حكومه‌ت له میانه‌ى به‌شدارى لوتكه‌ى ووزه‌ى ئه‌تله‌نتیك له ئیمارات (ئازارى 2022) گوتى " گازى سروشتى ڕه‌وانه‌ى به‌غداو توركیا‌و ئه‌وروپاش ئه‌كه‌ین". ئینجا له‌میانه‌ى به‌شدارى له لوتكه‌ى ئابوریی دێلفی له ئه‌سینا له نیسانـى 2022 دا جیگرى سه‌رۆكـى حكومه‌تى هه‌رێم "قوباد تاڵه‌بانى" گوتـى " ئامانجـى ئێمه ئه‌وه‌یه گازى كوردستان بگه‌یه‌نینه ئه‌وروپا".
ئیتر هه‌ر له‌م سه‌روبه‌ندانه‌دا، كۆمارى ئیسلامى ئێران (به ئاگادارى ڕووسیا) ڕاسته‌وخۆ مووشه‌كبارانى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان و ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كارگروپ "شێخ باز به‌رزنجى" كرد. له كاتێكدا (40%) هێڵى بۆڕى نه‌وتى كوردستان و به‌بازاڕكردنى "ڕۆس نه‌فت" لێى به‌رپرسه، هه‌رگیز ڕووسیاو ئێران ڕێگه‌ناده‌ن گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان نه ببێته جێگره‌وه‌ى گازى ئێرانى بۆ عێراق، نه ببێته جێگره‌وه‌ى گازى ڕووسیا بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌كرێت هه‌رێمى كوردستان كار له‌سه‌ر پاراستنى باڵانسى هێز بكات و بێلایه‌نى خۆى بپارێزێت (وه‌ك چۆن فینله‌ندا له بن ده‌ستى ڕووسیادا وڵاتێكى ئه‌وروپیه‌و كه‌س ناوى ناهێنێت). به‌ڵام ڕه‌نگه باشترین سیناریۆ ئه‌وه بێت كه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا به پێى مادده‌كانى (111، 112، 116 و 122) و هه‌روه‌ها به پێى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2005) ى تایبه‌ت به‌یاساى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچوێندراوه، هه‌رێم مافى به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵاته‌كانى خۆى هه‌یه. له‌به‌رانبه‌ردا عێراق گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، ئێستا له‌م (2022) ه‌دا عێراق (1.6) یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌ت ملیۆن دۆلارى ئێران قه‌رزارى پاره‌ى كاره‌باو گازه، یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌و كاره‌بایه‌ى له عێراقدا هه‌یه له ئێرانه‌وه دابین ئه‌كرێت. به‌ڵام له چوارچێوه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران عێراق ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بدات به ئێران. بۆیه وا باشه هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زى بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، كه گازى هه‌رێمى كوردستان نزیكترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌باى عێراقى له‌سه‌ر بینا بكرێت، به‌مه‌ش هه‌م گرفته سیاسیه‌كان و هه‌م پرسه داراییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ئه‌بن، وه هه‌م ئه‌م ڕه‌شه‌باى جه‌نگه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیكردووه كه‌متر ڕووئه‌كاته عێراق.
"له‌هه‌موو شوێنێكدا پرسى نه‌وت و گاز، ته‌نها پرسى نه‌وت و گاز نییه له ڕووى پێكهاته‌ى كیمیاوى و پێداویستى جیۆلۆجییه‌وه، ته‌نها بابه‌تى ئابوریی نییه به‌ڵكو پرسى ژینگه‌و ئاسایش و سیاسه‌ت و جیۆپۆڵه‌تیكیشه. ئه‌توانین بڵێین: پێم بڵێ بۆڕییه‌كه له كوێوه ئه‌ڕوات، پێت ئه‌ڵێم چاره‌نوست به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات؟".
ئه‌نـــــجام و كۆتایی
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به "ئاسایشى وزه" ه‌وه به گشتى به‌رزى و نزمى نرخى نه‌وت و گازى سروشتى یه. پرۆژه‌ى گازى سروشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى به‌رده‌وام ئه‌بێت، بڕیارى پاشه‌كشه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ته‌نها تاكتیكێك بو له ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه. ئه‌وه‌ى ئه‌مه زیاتر پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه، ئیمزاكردنى دێڵێكى نوێى ئیسرائیل و میسر‌و یه‌كێتى ئه‌وروپایه له حوزه‌یرانى 2022 دا بۆ هه‌نارده‌كردنى ئه‌و گازه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا " ئورسولا فونده‌رلاین" له‌هه‌مانكاتدا ڕایگه‌یاند، سوود له گازى سروشتى قوبرس و ئیسرائیل وه‌ك جێگره‌وه‌ى گازى ڕووسیا ئه‌بینن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، یه‌كێتى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رنامه ژینگه‌ییه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشت به‌ستن به نه‌وت و گازى سروشتى به‌رده‌وام ئه‌بن. هه‌روه‌هل فشارخستنه سه‌ر ئۆپیك به‌رده‌وام ئه‌بێت بۆ خستنه ڕووى زیاترى بڕى نه‌وت. هه‌موو ئه‌مانه ناكاته ئه‌وه‌ى تا ناوه‌ڕاستى (2023) نرخى نه‌وت له‌خوار (70$) دۆلاره‌وه ببینین. به‌ڵام له (2023) و (2024) دا ڕۆژێك دێت نرخى نه‌وت له خوار (40$) دۆلاره‌وه ئه‌بینین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بۆ چه‌ندین ساڵى داهاتوو گازى سروشتى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بازاڕ و ململانێ جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كان ئه‌بێت.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به "جیۆپۆڵه‌تیك" ه‌وه، زیاتر ڕووسیاو ڕووسه‌كان بایه‌خى پێ ئه‌ده‌ن، جیۆپۆڵه‌تیك وه‌ك "بازاڕ" نییه ناسنامه‌ى نه‌بێت و نه‌وت بفرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌ربگریت، به‌ڵكو لێره‌دا سنورێك هه‌یه. كونبون (كونكردن) ى به ئه‌نقه‌ستى بۆڕییه‌كه‌ى نۆرد-ستریم 2 له ده‌ریاى به‌لًتیق ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بازاڕى ئابوریی سه‌رمایه‌داریی خۆرئاواییه‌و، سزادانى خۆرئاوایه له كۆمه‌ڵێك سنوره‌وه.. وه‌كو دیاریكردنى ده‌سته‌ڵاتى جیۆپۆله‌تیكیی ڕووسیا، سنورى ده‌روونى و ِشڵه‌ژان، سنورى ئابوریی، كاریگه‌ریی خراپ خستنه سه‌ر به‌هاى یۆرۆ.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كى سه‌ره‌كى كه ئه‌م جه‌نگه‌ى ڕووسیاو ئۆكراینا جیا ئه‌كاته‌وه له جه‌نگه جیهانییه‌كانى دیكه، ئه‌وه‌یه جه‌نگه‌كه له برى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی و ئابوریی و دارایی و سیاسى بخاته سه‌ر دوو وو‌ڵاتى ڕاسته‌وخۆى به‌شدار، قورسایی و كاریگه‌رییه سیاسی و ئابورییه‌كه‌ى خستۆته سه‌ر ته‌واوى جیهان و ئه‌وانه‌ى به نا-ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن. به مانایه‌كى دیكه، بۆ ناوه‌ندێكى وزه‌ى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان چه‌نده ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یه له‌م چه‌ند مانگه‌دا ژێرخانێكى ئابوریی به‌هێز بۆ خۆى دروست بكات به‌هۆى به‌رزى نرخى گاز‌و نه‌وته‌وه، هێنده‌ش پێویسته ژیرانه‌تر مامه‌ڵه به كارتى وزه‌وه بكات له جه‌مسه‌رگیریی نوێى جیهانى و هه‌رێمایه‌تییدا.
کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆدکردنی ئەم بابەتە بە شێوەی PDFە
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: سه‌رۆكـى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تی، دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان – زانكۆى قوبرصـى نێوده‌وڵه‌تـى.
بيبلؤطرافيا