سیسته‌می هه‌نارده‌كردنی
غاز له‌گه‌ڵ نه‌وت دا جیاوازی زۆریان هه‌یه ، هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت غاز هه‌نارده‌ی
ده‌ره‌وه بكات پێویسته ئه‌م مه‌رجه سه‌ره‌كیانه‌ی تێدا بێت:-
1- بڕی غازی به‌رهه‌م هاتوو له دوای دابینكردنی پێویستییه‌كانی
ناوخۆ ئه‌وه‌نده بێت كه به‌شی هه‌نارده‌كردنی به‌رده‌وام بكات.
2- دامه‌زراندنی تۆڕێكی بۆڕی له ناو وڵات‌دا كه غازی
هه‌موو كێڵگه‌كان كۆبكاته‌وه.
3- راكێشانی بۆڕی بۆ ئه‌و وڵاته‌ی غازی بۆ هه‌نارده ده‌كرێت
كه تێچووه‌كه‌ی به چه‌ندین ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
4- بوونی سیسته‌مێكی هه‌ڵگرتن (نظام خزن )ی گه‌وره كه
هه‌ر كاتێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له به‌رهه‌مهێنانی غاز دروست بوو هه‌نارده كردن نه‌وه‌ستێت, واته بوونی ژێرخانێكی
پێشكه‌وتوو.
ئه‌گه‌ر بروانینه باری
وڵاتی عێراق ده‌بینین له حاڵی حازردا هیچ كام له‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نییه چونكه ئه‌و
هبڕه غازه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت دوای دابینكردنی غازی ماڵان و به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی
كاره‌با و پیشه‌سازییه پتڕۆ كیمیاوییه‌كان و ته‌واوی پیشه‌سازییه‌كانی تر ئه‌وه‌نده‌ی
لێ نامێنێته‌وه كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت ته‌نانه‌ت هێشتا چه‌ندین وێستگه‌ی
به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با هه‌یه له بێ غازیدا به نه‌وتی خاو كار ده‌كات به جۆرێك
هێشتا بۆ كار پێكردنی هه‌ندێك وێستگه‌كانی
كاره‌با غاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت
.ئه‌وه‌ی ساڵی پار له باشووری عێراق ئه‌نجام درا له فرۆشتنی چه‌ند تانكه‌رێك
له غازی شل و كۆندینسات به‌ده‌ره‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی هه‌نارده‌كردنی غازه‌وه
.
زۆربه‌ی غازی به‌رهه‌م
هاتووی عێراق سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ غازی هاوه‌ڵ (الغاز المصاحب) كه له
نه‌وته‌وه دهردههێرێت به‌ڵام بڕی غازی ئازاد (الغاز الحر) كه‌مه.
عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
وڵاتێكی هه‌نارده‌كاری غاز پێویسته زیاتر به دوای كێڵگه‌كانی غازدا بگه‌رێت له بیابانی
رۆژئاوا و چیاكانی كوردستان پاشان له رێگه‌ی بۆرییه‌وه باكوور به باشوور ، رۆژهه‌ڵات
به رۆژئاواوه ببه‌سترێت ئه‌مه وێرای بایه‌خدان و پێشحستنی ژێر خانی وێستگه‌كانی
غاز.
به‌ڵام به رای خۆم عێراق
له جیاتی ئه‌وه‌ی غاز هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات چاكتر وایه په‌ره به پیشه‌سازیه
پترۆ كیمیاوییه‌كان بدات كه غاز كه‌ره‌سته‌ی خاوی سه‌ره‌كییه‌تی كه سه‌ره‌نجام بهروبومێكی
زۆری غازی لێ دێته به‌رهه‌م كه ده‌توانرێت به ده‌ره‌وه بفرۆشرێت هه‌روه‌ك ئه‌زموونی
وڵاتی سعودیه كه ته‌نیا له ساڵی 2020 دا 130 ملیۆن ته‌ن به‌روبومه غازییهكانیان
فرۆشتووه و داهاته‌كه‌شی خۆی له ده‌یان ملیار دۆلار ده‌دات كه ئه‌م رێگایه چاكتره
له‌وه‌ی غازه‌كه به خاوی بفرۆشرێت.
به كورتی به‌م ژێرخانه‌ی
ئێستای پیشه‌سازی نه‌وت و ئه‌و بڕه غازه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ئه‌سته‌مه عێراق به‌م
نزیكانه ببێته وڵاتیكی هه‌نارده‌كاری غاز.