توركيا و پاڵنەرەکانی پرسی ئاشتی
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
10/21/2024 5:28:00 PM
ماوەیەکە جموجۆڵی نافەرمی و کرانەوە بەڕووی دانوساندن و دووبارە دەنگۆی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە تورکیا بووەتە بابەتی ناوەندە سیاسییەکەی تورکیا بەگشتی و حیزب و لایەنە کوردییەکان بەتایبەتی، لەگەڵ باوەڕبوون بەوەی کە تەنیا رێگەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا و ناوچەکە، رێگەی دانوساندن و لێگەشتنی ئاشتیانەیە، بەڵام هەموو دەوڵەتێک و دەستەبژێری سیاسی دەسەڵات بەرژەوەندییەکانیان لەسەر پشتی (کات و رووداو) دەخەنەڕێ، هێچ شتێک بێ نیاز و پاشخانی بەرژەوەندی دەستەبژێر و بڕیارەکانیان نییە!! ئەگەر لەم گۆشە نیگ