* ئينستيتيوتى مێديتريانه بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
هێڵى ئاسمانى توركى، بڵاوى كرده‌وه كه ڕێژه‌ى ئه‌وانه‌ى هاتونه‌ته ناو توركیا و له توركیاوه گه‌شتيان كردووه له ساڵى (2017) ەدا (63.1) شه‌ست و سێ ملیۆن و سه‌ت هه‌زار كه‌س بووه، له‌كاتێكدا له ساڵى (2016) ەدا (58.3) په‌نجاو هه‌شت ملیۆن و سێسه‌ت هه‌زار كه‌س بووه. ئه‌مه‌ش یانى ئەو ڕێژه‌یه زیادى كردووه به بڕى (8.3%) . له كۆتایی مانگى نۆڤەمبهردا لیره‌ى توركى دابه‌زى تا ئه‌و ئاسته‌ى (394T.L) لیره به‌رانبه‌ر به (100$) دۆلار بێت، لەنزیكهى یه‌ك هه‌فته‌یه کە بەرەو کۆتایی (2017) ئەچین، نرخى لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى به‌رز ئه‌بێته‌وه، گه‌یشتوه به (380) لیره به‌رانبه‌ر به (100$). هاوپهیمانێتيەک له نێوان توركیا‌و ئێران‌دا دروست بووه (وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ى هه‌رێمى) ئه‌مه‌ش به‌رانبه‌ر (سعودیه و ئیسرائیل و ئیمارات). ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا و ئێرانن، عێراق و سوریا و هه‌ندێ ده‌ست و په‌نجه (گروپى چه‌كدارى وه‌ك حزبولڵا و حه‌شدى شه‌عبى ).
- توركیا و سیسته‌مى نوێى جیهانى له‌ناوچه‌كه
سیسته‌مى جیهانى نوێ (New Global Order) مه‌به‌ست له سۆپه‌ر پاوه‌ره، كه ئه‌مریكایه به پله‌ى یه‌ك، ئه‌وسا چین و ڕووسیا.
ئیداره‌ى ئه‌مریكا، ناوچه‌كه ڕێك ئه‌خاته‌وه، چۆن؟. ئیسرائیل (متمانه‌ى به توركیایه‌ك نه‌ماوه له سه‌رده‌مى ئاكپارتیدا). له‌گه‌ڵ قوبرس و ئیتاڵیا و یۆنانیش هاوپه‌یمانى هه‌یه بۆ ده‌رهێنانى غازى سروشتى، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر مه‌حاڵى كردووه ئیسرائیل مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا بكات. ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت هاوپه‌یمانێتى و هاوڕێیه‌تى بۆ ئیسرائیل له ناوچه‌كه دروستبکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارى گواستنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى خۆیدا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، تا تێستى سعودیه و ئیمارات و میسر بكات، ئایا ئه‌توانن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى گرنگ له ناوچه‌كه داخ بكه‌ن، وه‌ك هه‌ژموونى ئێرانى. وه‌ك پرسى هێڵه‌كانى ووزه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌رى گرت، ئه‌وا توركیا ئاوت ئه‌كرێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌وسا ئه‌مریكا هه‌وڵى یه‌كخستنه‌وه‌ى توركیا و ئیسرائیل ئه‌دات.
ڕووسیا و توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان دوورخایه‌ن نییه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ردى یه‌كتر تیمار ئه‌كه‌ن، توركیا ماوه‌یه‌كه له كاروچالاكى هێزه‌كانى ڕووسیا له سوریا بێده‌نگه.
" داود ئۆغلۆ" سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى توركیا له "ئهلجهزیرهى ئینگلیزى" شیكارییهكى بلاًوكردۆتهوه، تیایدا پشنیارى ئاشتى بەردەوام و تێپەڕاندنى بەهارى عەرەبى و بڵاوکردنەوەى کەلتورى پێکەوەژیان دەکات. ئەمەش هەر ئەو تێزانەیە کە ساڵى (2010) لە کتێبى "العمق الاستراتیجی" دا پێشکەشیکرد، بە کورتیەکەى یانى هێشتا تورکیا ئەیەوێت سەرکردایەتى رۆژهەڵاتى ناوین بکات و یەکێتیەک بۆ خۆى دروست بکات، چونکە هێشتا هەر ئەندامێکى ناهەمیشەییە لە یەکێتى ئەوروپا و لە دواى دووەم جەنگى جیهانیشەوە هەرجارێک تورکیا چۆتە ناو یانەى ئەوروپى بردویەتیەوە، ئەمریکاش خەریکى ئۆردەرى دیکەیە بە بێ تورکیا لە رۆژهەڵات.
وه‌زیرى دارستان و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى توركیا "فه‌یسه‌ل اورغلو" له لوتكه‌ى شارى ئه‌فیون كارا حهصار ووتى له‌م (2017) یه‌دا هه‌نارده‌كردنى توركیا له‌نێوان (154 بۆ 155) ملیار دۆلاردابووه، ئه‌مانه‌وێ ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردن لهسالًى (2023) دا بگه‌یه‌نین به (500) ملیار دۆلار. ئه‌م ئاماژانه‌ش یانى توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌ماره ستراتیجیهكانى خۆى و ئیتر ئه‌وه‌نده خۆى به مه‌سه‌له‌ى غه‌ززه و مهعمهعهى ئیسرائیل و ته‌له‌فۆن بۆ ترامپ و وه‌رگرتن و نه‌گرتنى له ئه‌وروپاوه سه‌رقاڵ ناكات. ئه‌وجا بۆ كوردستان وا باشه نه‌بێته به‌شێك له بلۆكبهندى هه‌رێمایه‌تى و هیچى تر.