• English
  • العربية

خەباتى پەرلەمانى کورد لە تورکیا

تورکیا

12/15/2017 1:04:00 AM

خەباتى پەرلەمانى کورد لە تورکیا

لەپاش کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1980ی تورکیا، خەباتی سیاسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا بەرەوپێشچونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لێرەو لەوێ چەندین پارت و بزوتنەوە و کۆمەڵە و سەندیکاو رێکخراوی کوردی بە ئەنجامدانی کارو چالاکی سیاسی و مەدەنی بونی خۆیان سەلماند. لەو قۆناغەدا پارت و بزوتنەوە سیاسییەکان دەربارەی میکانیزمەکانی خەباتکردن بیرورای جیاوازیان هەبوو، هەندێکیان بروایان بە میکانیزمی شۆرش و خەباتی چەکداری هەبوو لە نمونەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە(، هەندێکی دیکەشیان رێکاری خەباتی مەدەنیان هەڵبژاردو دەستیاندایە ئەنجامدانی کارو چالاکی سیاسی، لەنمونەی پارتەکانی وەک (هەپ، دەپ، هادەپ ... هتد)، بەڵام ئەوەی لەم نێوانەدا هەمیشە خاڵی هاوبەشی سەرجەم پارتە سیاسییە کوردییەکانی تورکیابووە، بریتی بووە لە:

-  تێکۆشان و خەبات لە پێناو دۆزی نەتەوەیی کورد، بە ئامانجی بەروپێشوەچونی پرسی کورد لە تورکیا، ئەوەش لە پێناو بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەیەکى 20 ملیۆن کەسی لە بەشی باکوری کوردستان و تورکیادا.

-  روبەروبونەوەی سەرجەم پارتە سیاسییە کوردییەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا، ئەوەش لە رێگای دەستور و یاسا کارپێکراوەکانی ئەو وڵاتە و پەنابردن بۆ یاساغکردنی کاری سیاسی لە چالاکەوانان و سیاسەتمەدارانی کورد، تا داخستن و قەدەغەکردنی پارتە سیاسییەکان.

- کۆڵنەدان لە خەباتی سیاسی و شۆرسگێری و بەردەوامیدان بە خەبات و هێنانە ئارای ئەلتەرناتیڤی جیاواز، بە پێی جیاوازی قۆناغەکان، بە نمونە لە ساڵی 1990 تا 2012 نزیکەی 10 پارتی سیاسی کوردی لە تورکیادا داخراون و پەرلەمانتاران و ئەندام و لایەنگرانیان زیندانیکراون. بەڵام لەگەل ئەوەشدا بە ردەوام دەبن و سەرەڕای توندکردنەوەی فشارەکانی دەسەڵاتدارانى تورکیا لەسەریان بەڵام ئەوان هەمیشە بە وزەو بیروباوەرێکی بە گورتر دێنەوە مەیدان و زیاتر لەجاران بۆ مافی میللەتەکەیان تێدەکۆشن.

لەمیانی ئەم راپۆرتە شیکاریەدا هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر خەباتی سیاسی کورد لە تورکیا، بە دیادیکراویش خەباتی پەرلەمانی لەدوای ساڵی 1990، لەو نێوانەدا باس لە ئەزمونی پارتە سیاسییە کوردییەکان دەکەین بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی تورکیا لە هەپەوە بۆ هەدەپە. دواتر هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر ئەزمونی (پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە) وەک یەکەمین پارتی سیاسی کوردی، کە توانی بۆ یەکەمجار لە مێژوی تورکیادا بەربەستی 10 %هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا تێپەر بکات و ببێتە سێهەمین گەورەترین فراکسیۆن لە خولی 26 پەرلەمانی تورکیادا.

دواجار تیشک دەخەینە سەر ئەو فشارانەی کە لەماوەی سااڵنی 0١٠2 تا 0١٠2 روبەروی کوردانی باکوری کوردستان و پارتە کوردییەکان و سەرۆک شارەوانیەکان و پەرلەمانتاران و ئەندام و لایەنگرانى هەردو پارتی (بەدەپەو هەدەپە) بویەوە، بەتایبەت دوابەدوای کودەتا شکستخواردوەکەی 15 تەمموزی 2016 لە تورکیادا.

 

 

مێژوی ژیانی سیاسی و حزبایەتی لە تورکیا

 پاش دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیا لە ساڵی 1923 تا ساڵی 1946 یەک پارتی سیاسی لە گۆرەپانی سیاسی ئەو واڵتەدا بونی هەبوو، ئەویش پارتی گەلی کۆماری )جەهەپە( بوو. ئەم پارتە ساڵی 1923 لەسەر دەستی (مستەفا کەمال ئەتاتورک) دامەزرا، لەو کاتەدا ئەتاتورک رێگەی نەدا لە تورکیادا جگە لە جەهەپە هیچ پارتێکی دیکە بونی هەبێت. ئەوەش بە پاساوی پاراستنی سەقامگیری کۆماری نوێی تورکیا.

سەرەرای فشارەکانی پارتی گەلی کۆماری لەسەر ژیانی دیموکراسی و سیاسی، ساڵی 1924 لەسەر دەستی کۆمەڵێک ئەفسەری کە بەشداربوی جەنگی رزگاری تورکیاو پابەندی هزری ئیسالمی بون، پارتێکیان بەناوی (پارتی کۆماری پێشەکەوتنخواز) دامەزراند. تەمەنی ئەم پارتە زۆری نەخایاند، پاش یەک ساڵ بە بریارێکی کۆماری پارتەکە داخرا.

لەم قۆناغەدا رێگری کرا لە دروستبونی هەر پارتێکی سیاسی، هاوکات داواکرا لە سیاسەتمەدارانی تورکیا سەرجەمیان پەیوەندی بە پارتی گەلی کۆمارییەوە بکەن، بەمەبەستی بەشداری لە ژیانی سیاسی و حکومڕانی تورکیا. هەرچەندە لەم قۆناغەداو چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن لە تورکیادا ئەنجامدەدرا، بەڵام هەمیشە دەنگدەرانی تورکیا لەنێوان کاندیدەکانی یەک پارتدا بژاردەکانی خۆی دەستنیشان دەکرد. بەم جۆرە پارتی گەلی کۆماری بە پاساوی پاراستن و سەقامگیری واڵت و دورخستنەوەی لە پشێوی ئەمنی، سیستەمی )تاک پارتی) لە تورکیادا سەپاند تا ساڵی 1946.

ساڵی 1938 ئەتاتورک کۆچی دوای کردو (عیسمەت ئینینیۆ) لە پارتەکەوە پۆستی حکومی تورکیادا جێگەی گرتەوە. ساڵی 1946 بریاری فرەی سیاسی لە سیستەمی تورکیادا جێگیرکرا. لێرەوە تورکیا روی کردە سیستەمی پلورالیزم و فره حیزبی.

بۆ خوێندنەوەى تەواوى  توێژینەوەکە

کلیک لێرە بکە