• English
  • العربية

ڕوداوه‌كان

شارەوانی کانتۆنی عەفرین وێنەی دامەزراوەکانی کانتۆنەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاڵا لەسەر دامەزراوەکان هێندراوەتە خوارەوە و لە شەقام و شوێنە گشتییەکانیشدا وێنەی مام جەلال دانراوە.

ئەمریکا و کاریگەرییەکانی

بەهرۆز جەعفەر

11/6/2024 12:17:00 PM

ئەمریکا تەکنەلۆجیایە، سۆشیال میدیایە؛ گۆگڵە، مایکرۆسۆفتە، فەیسبوکە، تویتەرە. هەموو ئەوانەی سەرەوەیە پێش ئەوەی فڕۆکەی بی -٥٢ و ئێف-٣٥ بێت. مرۆڤ لەوێدا دەهێنەرە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی لە وڵاتی ئێمەدا سەرکز دەکرێت، برسی دەکرێت، بێچار و بێزار دەکرێت. دۆناڵد ترامپ بۆ جاری دووەم دەچێتەوە کۆشکی سپی، هەم ویلایەتە یەکگرتوەکان و هەم ترامپ پاسەوانی ماڵی باوکی کەس نین؛ مرۆڤی ژیر دەبێت لەناوجەرگەی نەزمە جیهانییەکە بگات، دەبێت گەلی وەکو کورد خۆی لەگەڵ سەردەمەکەو سیستمە جیهانییەکە بگونجێنێت نەک پێی وا بێت دەبێت

سەدرییەکان لە دوای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق

بێوار عەبدولڕەحمان

12/26/2023 7:54:00 PM

لە ٤ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دا، موقتەدا سەدر سەردانی کەربەلای کرد. بە پێی هەندێ لە سەرچاوەکان لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی دا، سەدر بە کەسە نیزیکەکانی وتوە "من لە نیزیک ترین کاتدا شەهید دەبم". ئێوارەی ٢٥ ی کانونی دوەمی ٢٠٢٣ دا لە ناوچەی عامرییەی بەغدا بەیەکداکێشان لەنێوان سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەهلی حەق ڕوویدا، کاتێک لایەنگرانی سەدر ئاڵای عێراق و سەدرییەکان هەڵدەواسن، چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق دێن لە ژێر درووشمەکانی ئەوان وێنەی قاسمی سولەیمانی دروشمی عەسائیب هەڵدەواسن، هەردوولا بە چەکی قورس و سووک

هەموو شتێک مێدیتریانەیە: وزە، ئاسایش، کۆچبەر، سنور و هەژمونی زلهێزەکان.

بەهرۆز جەعفەر

10/13/2023 6:51:00 AM

دەریای سپی ناوەڕاست (بەعەرەبی: البحر الأبيض المتوسط، ئینگلیزی: Mediterranean, فارسەکان دەڵێن: میدیترانە) ئێمە لە وەرگرتنی مۆڵەتەکەمان بە کوردی ناومان نا: میدیتریانە. ساڵی (٢٠١٥)ەوە بەشێک لە ستراتیجیستەکان، ئەوەیان جوڵاندوە کە خەریکە هەموو شتێک دەبێتە دەریای سپی و دەریای سپی بوەتە هەموو پرسێکی گرنگ. لە ڕووی جوگرافییەوە، خاڵی بەریەککەوتنی سێ کیشوەری ئاسیاو ئەفریکاو ئەوروپایە، یەک ڕووبەری ئاوی تورکیا، قوبرس، یۆنان، میسر، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا و پرتوگال، پاشان لەخواریشەوە ئیسرائیل و دەستەڵاتی ف

ئابوری یان سەربازی کۆنتڕۆڵی جیهان ئەکات؟

د. سامان شاڵی

8/16/2023 7:58:00 PM

ئابوری و سەربازی ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕن لە داڕشتنی داینامیکی دەسەڵاتی جیهانی. هێزی ئابوری ئاماژەیە بۆ توانای وڵاتان یان قەوارەکان بۆ دروستکردنی سامان و ڕەخساندنی هەلی کار و کاریگەری لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکان. لە بەرامبەردا دەسەڵاتی سەربازی ئاماژەیە بۆ توانای پرۆژەکردنی هێز و ڕێگریکردن لە دەستدرێژی و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی چەکدارەوە.

لووتکەی ڤیلینۆس: دواتر ناتۆ چی دەکات؟

بەهرۆز جەعفەر

7/9/2023 5:45:00 PM

هەر (٣١) وڵاتە سەربەخۆ و ئەندامەکەی ناتۆ کە لە باکوری ئەمریکاو ئەوروپا پێک دێن، هەر (٢١) وڵاتە بەشدارەکەی کە بەناوی هاوبەشیی لە پێناو ئاشتی دا لە ناتۆدان، هەروەها (١٥) وڵات کە بەناوی دیالۆگی دامەزراوەیی لە ناتۆن. هەموویان پەلەن و پەلە دەکەن لە یەکلایی کردنەوەی پرسی بەرگریی لە ئۆکراین لە پێناو یەکلابوونەوە بە قازانجی ئۆکراین و خۆرئاوا، هەروەها ئەندامبوونی سوید و فینلاند بێ سەرئێشە تێدەپەڕێنن.

لێشاوی کۆبونەوەکانی قائانی و برێت مەکگۆرک لە عێراق: چپە چپ لەسەر گازی سروشتی کۆبونەوەکانی گەرمتر کردەوە

بێوار عەبدولڕەحمان

1/18/2023 8:43:00 PM

لە ڕۆژانی (١٥ بۆ ١٧ ی جانیوەری ٢٠٢٣) لەو ماوەی (٤٨) کاتژمێرەدا، هەریەک لە "ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی فەیلەقی قودس کە وەک نێردەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناوزەند دەکرێت، لەگەڵ برێت مەکگۆرک نێردەی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا لە عێراق زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامدا. ئەم دوو سەرکردەیە کاریگەری ئێجگار گەورەیان لەسەر عێراق و ناوچەکە هەیە. ئایا هاوکێشەیەکی نوێ لە عێراق دەبینین؟ ئایا برێت مەکگۆرک ئەو هێزەی دەبێت کە بتوانێت گازی سروشتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوە بکات

لە بارەی گۆڕانکارییەکانەوە..ئایا مەترسییەکان زیاترن یان دەرفەتەکان؟

بەهرۆز جەعفەر

11/29/2022 9:47:00 PM

جەنگ و ململانێ بە ڕێوەیە؟ بێگومان (ململانێ-Conflict) و (جەنگ-War) ڕووئەدات و بەڕێوەیە. ئەگەر ململانێ و جەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتی، لە مێژووی فیکریی سیاسی کۆن، ناوەڕاست، نوێ و هاوچەرخ دەربکەیت هیچ نامێنێتەوە. دۆخەکە فەوزایە! بێگومان ئەبێت فەوزا-Anarchy ئامادەیی هەبێت. بە بڕوای ڕیالیستەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا فەوزا بەشێکە لە سروشتی خودی گۆڕەپانەکە. چونکە ئەبێت هەر دەوڵەتەو، هەر لایەنە بە دوای هێز دا بۆ خۆی بگەڕێت، لە ڕێگەی هێزەوە ڕەنگە ئاشتی و ڕاگرتنی باڵانسی ‌هێز دروست بێت، لە دیدی ئەم

ئایا ڕووسیا ئاگادارى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بووه‌؟.

بەهرۆز جەعفەر

3/17/2022 8:59:00 PM

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى عه‌ره‌بى دا له‌ ساڵى (2011) چه‌ندین وه‌فدى باڵاى ئێران سه‌ردانى "كرملن" یان كرد له‌ نێویشیاندا " قاسمى سوله‌یمانى" داوایان له‌ ڕووسیا كرد كه‌ ده‌ست له‌ سوریا وه‌ربدات، واته‌ له‌ سه‌ر داواكارى ئێرانه‌ ڕووسیا هاتوه‌ بۆ سوریاو ڕۆژئاواى ئه‌و وڵاته‌و میناى ته‌رتوسى به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتوه‌. - به‌ڵێ ڕووسیا ئاگادارى ئه‌و مووشه‌كانه‌یه‌، چونكه‌ هێڵى بۆڕى نه‌وتى كوردستان (40%) ى سه‌رپه‌رشتیكاره‌كه‌ى "كارگروپ" ه‌ كه‌ شێخ باز به‌رزنجى خاوه‌ندارێتى ئه‌كات،بەڵام (60) ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌

ئایا بەرەی سەدر هەڵ ئەوەشێتەوە یان چوارچێوەی هەماهەنگی؟.

بەهرۆز جەعفەر

1/14/2022 11:08:00 AM

دوای هەڵبژاردنەکەی (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) هێزە سیاسییەکان کەوتنە خۆیان بۆئەوەی نمایشی خۆیان بکەن. سەر ئەنجام لە (٩ی جانیوەری ٢٠٢٢) دا جەمسەری سەدر- بارزانی- حەلبوسی و خەنجەر توانییان ئامانجەکەیان لە گەڕی یەکەمدا بپێکن و لە قۆناخی نمایش بچنە دەرەوە. ئەوەش وەک دیارکەوت بە ووردیی و بە نهێنی ڕێککەوتنەکە کرابو، کاندیدەکانی هەر سێ لا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان وەک یەک و هەمان دەنگ ( یان نزیک لەیەک) یان هێناو سەرۆکایەتی پەرلەمانیان مسۆگەرکرد. ئایا لە گەڕی دووەم و سێهەمیشدا وا ئەبێت؟. ئایا ئەم بەرەیە هەڵناوەش

ڕەهەندە دەرەکییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە

بەهرۆز جەعفەر

10/13/2021 10:02:00 AM

ڕەنگە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتوبوبێت! ڕەنگیشە ڕۆژگار دەری بخات بەرمەجەی ئەم سیستەمە هەڵبژارنەو ئامێرەکانی لە چی کونجێکی تاریکی ئەم دونیایەدا کراون!. هەرکامێکیان بێت بۆ کورد دەرئەنجامەکە سەرکەوتو بوو. لەهەموو ڕوویەکەوە کورد تیایدا سەرکەوتو بو، لە سەروو هەمویانەوە لایەنە سیاسییە کوردییەکان گوێیان لەزەنگێکی گەورەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بو کە ئەگەر پیایدا نەچنەوە تووشی شکستی گەورە ئەبنەوە. کورد لە تەواوی ناوچە دابڕاوەکاندا کورسیی هەیەو زیادیشی کردوە، ئەم ناوچانە بە مەترسیی سەربازیی میلیشیاکان داپۆشراب

عێراق و کۆبوونەوەی دژەکان؛ کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/28/2021 11:53:00 AM

ئامانج و هۆکار و تەنانەت لێکەوتەکانی کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە ڕوانگە و ڕەهەندی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە، ئەم کۆنگرەیە لە دۆخێکی گۆڕاوی نادڵنیایی، هەروەها بە بەشداریی ئەکتەرە پێکناکۆكه‌کان بە ئەجێندای دژبەیەک بەڕێوە دەچێت.

بەئاسایشکردنی پرسی کورد لە ئێران

شێركۆ كرمانج

7/21/2020 6:28:00 AM

مەبەست لە بەئاسایشکردن ئەوەیە کە چۆن دەوڵەت وەک بکەرێک شەرعیەت دەدات بە بەکارهێنانی هێزو توندوتیژی‌ بۆ سەرکوتکردنی گروپێک یان لایەنێک کە داوای مافەکانیان دەکەن. بەئاسایشکردن سەرچاوەی لە تێگەیشتنێکی ڕیالیستەکان بۆ سیاسەت‌و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەڵهێنجاوە کە پێیوایە مانەوەی دەوڵەت‌و یەکپارچەیی خاکەکەی گرنگترین ئامانج‌و ئەرکی دەوڵەتە. لەم سۆنگەیە دەوڵەت ئامادەیە هەموو یاساو ڕێساکان بشکێنێت‌و هی نوێ دابهێنێت بۆ پاراستی خۆی‌و مانەوەی‌و لەناوبردنی نەیارەکانی.

ئایا توركیا له‌ مانۆڕه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت؟

بەهرۆز جەعفەر

12/22/2019 2:47:00 PM

یه‌كێك له‌ تێزه‌كانى وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پرۆفیسۆر "ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ" ئه‌وه‌بو كه‌ "توركیا ده‌وڵه‌تێك نییه‌ به‌ دواى هه‌قیقه‌ت بكه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌بێت ڕێگه‌ى پێ نیشان بدرێ، به‌مانایه‌كى تر ئه‌ڵێ "توركیا ناتوانێ پێناسه‌ى خۆى بكات به‌ ڕێگه‌یه‌كى به‌رگریكارانه‌، ووردتریش ئه‌ڵێ توركیا ته‌نیا ووڵاتێك نییه‌ كه‌ بیر له‌ سه‌قامگیریی خۆى بكاته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌بێت وا بكات ببێته‌ فاكته‌رى سه‌قامگیریی ئه‌وانى تر و بیر له‌ ئاسایشى دراوسێكانیشى بكاته‌وه‌". به‌م مانایه‌ش توركیا (به‌تایبه‌ت له‌ سه‌

تاشە بەردەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خلۆربوونەوەدایە

بەهرۆز جەعفەر

8/26/2019 8:57:00 PM

تورکیا لە دوای کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ لە ڕووسیا، مەترسی ئەوەی هەیە بە پاڵپشتی ئەمریکاو ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان یان فیدراڵیەتێک بۆ کوردەکانی باکور دروست بکرێت، بۆیە خێرا سێ سەرۆکی شارەوانی کوردی لە باکوری کوردستان بە زەبری هێز گۆڕی و، لە شوێنەکانیان سێ قەیومی دانا. ئەمە ئەگەرچی لەسەر دیموکراسیەت و کەسێتی سیستمە ئەردۆغانیەکە زۆر ئەکەوێت، بەڵام تاکە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی بەر بە دابەشبوونی تورکیا بگرێت.

ترەمپ و تاران لە چاوەڕوانی دوو بژاردەدا.

هێرش عه‌بدولڕه‌حمان

7/13/2019 9:29:00 PM

‏لەفەرهەنگی سیاسی پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكادا بۆچوونێك هەیە، پێیوایە هەركاتێك پارتی كۆمارییەكان لەوە دڵنیابوون خوولی دووەمی سەرۆكایەتی وڵاتەكە نابەنەوە ئەوا بەدوای شەڕێكدا دەگەڕێن تا لەپەنای ئەمەدا بردنەوەی هەڵبژاردن مسۆگەر بكەن. ئەگەر ڕێژەیەك ڕاستی لەمەدا هەبێت و هەڵبژاردنەكانی پێشووتر پشلەفەرهەنگی سیاسی پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكادا بۆچوونێك هەیە، پێیوایە هەركاتێك پارتی كۆمارییەكان لەوە دڵنیابووت ڕاستی ئەم بۆچوونەیان كردبێتەوە، ئەوا ئەم خولەی هەڵبژاردنەكان تەواو جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو.

راستییەكان دەربارەی فەنزوێلا - ئەفسانەی نەوتەكەی

New Title

2/12/2019 4:56:00 PM

راگەیاندنەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2017ەدا 3880 هەواڵی لەسەر فەنزوێلا هەبووە, 11 هەواڵ لە رۆژێكدا, كە 91%ی بە خراپە باسی فەنزوێلای تێدا كراوە, راگەیاندنی ئەڵمانیا لە هەمان ساڵدا 630 هەواڵ , مەكسیك و كۆڵۆمبیا 4200 هەواڵ هەموو تیایدا بە خراپە باسی دەسەڵاتی ئێستای فەنزوێلا كراوە, راگەیاندنی شیلی 3133 هەواڵی لەسەر فەنزوێلا بڵاو كردۆتەوە زۆرینەی بە خراپە, تەنها رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعودی ساڵی 2018 زیاتر لە 500 هەواڵ و وتاری لەسەر فەنزوێلا بڵاوكردۆتەوە, یەك هەواڵی بە چاكە نەبووە, هیچیان باسی ئابلوقەیان

ئایا ئابوری هەرێم لەبه‌رده‌م مەترسی هه‌ره‌سهێناندایه‌؟

New Title

12/30/2018 8:18:00 PM

قەرزەكانی ئەمەریكا بۆ ساڵی ٢٠١٨ نزیكەی ٢١ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلاربووە كە بەراورد بە ساڵی ١٩٩٨ بە ڕێژەی سەدا ٤٠٠% زیادی كردوەو هەر هاوڵاتیەكی ئەمەریكی ٦٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار قەرزارە. زیادبوونی قەرزەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایه‌ كه‌ ئابوری ئەمەریكا لە ماوەی ٢٠ ساڵە دا بەڕێژەی سەدا٢٥% گەشەی كردووەو بەراورد بە ڕێژەی گەشەی ئابوری چین، ئابوری ئەمەریكا لەبەردەم لەمەترسیەكی گەورەدایەو هەر ئەمەش وایكرد دۆناڵد ترەمپ جەنگێكی ئابوری دژی چین ڕابگەیەنێت.

previous 1 Next