ستراتیژی ترەمپ لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: خوێندنەوەیەكی خێرا
هێمن حسین والى
12/30/2017 11:37:00 AM
لە 18ی ئەم مانگە، ئیدارەی ترەمپ تێڕوانین و پلانی خۆی لەمەڕ ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڵاوكردەوە. لەم تێڕوانیینە ستراتیژیەدا نزیكەی یەك لاپەرە و نیو (680 ووشە) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەرخانكراوە. بەشێوەیەكی سەرەكی سێ بابەت وەك خاڵی جیاكەرەوە و نوێ جێگای سەرنجن: یەك، زیادبوون و فراوانبوونی هەژموونی ئێرانی لە ناوچەكە. دوو، سەرهەڵدانی هاوپەیمانیەتی نوێ و جیاواز لە هاوپەیمانیەتیە تەقلیدییەكان (سعودی-ئیسرائیلی). سێ، پشتگیری و یارمەتی زیاتری ئەمریكی بۆ بەهێزكردنی وڵاتە هاو