دەستی ڕووسیا لە ناو کەرتی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان دا: لێکەوتە ئابوریی و ناوچەییەکانی
بەهرۆز جەعفەر
12/5/2023 7:19:00 AM
مۆسکۆ لەگەڵ هاوپەیمانە جیۆپۆڵەتیکییەکەی خۆی کە "پەکین"ە، بەرەو کۆنترۆڵکردنی کەرتی وزەو وەبەرهێنانیان لە عێراق هەنگاویان ناوە. وا دیارە دەیانەوێ ڕۆژئاوا لە ڕێککەوتنەکانی وزە لە عێراق دوور بخەنەوە، بۆ ئەوەی بەغدا لە میحوەرە نوێیەکەی ئێران و سعودیە نزیکتر بمێنێتەوە. بۆ ساڵی (٢٠٢٣) ئاستی وەبەرهێنانی ڕووسیا لە عێراقدا گەیشتۆتە (١٩) ملیار دۆلار. زیاتر لەوەش، لە مانگی ئازاری (٢٠٢٣) دا کۆمپانیای نەوتی زیقار (DQOC) کە سەر بە دەوڵەتی عێراقە بە فەرمی پەرەپێدانی یەدەگەکانی (بلۆکی ١٠) ی پەسەند کرد