ئه‌مڕۆ وه‌ك توێژه‌رانى ئینستیتوتى میدیتێریانه بۆ توێژژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى سه‌ردانى قونسوڵى ڕوسیامان له شارى هه‌ولێر كرد و زۆر به‌گه‌رمى له‌لایه‌ن جێگرى قونسوڵى روسیاوه به‌ڕێز ئیڤگینى ئارژانتسیڤ پێشوازیان لێكردین.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌گرنگى ئینستیتوتى میدیتێریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى وه‌ك ناوه‌ندێكى گرنگ و نوێ ى بیركردنه‌وه (سینك تانك) كرد و ئه‌زمون و كاره‌كانى ڕابردوومان خسته ڕوو. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز یفگینى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى كه‌له كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار ناوه‌ندێكى گرنگى توێژینه‌وه له‌بواره‌كانى سه‌رچاوه‌ى مۆریی و سروشتى و وزه و نه‌وت و گاز و ئابورى و كه‌مایه‌تیه‌كان و بوارى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه بكرێته‌وه له چه‌شنى ناوه‌نده گرنگه‌كانى توێژینه‌وه‌ى وه‌ك وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دونیا كرد. ئه‌و جگه له خۆشحاڵى ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى بۆ هاریكاریكردنى لۆجیستیكى و نزیككردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كه‌مان له ناوه‌نده گرنگه‌كانى توێژینه‌وه و دیراساتى وڵاتى ڕوسیا و سازدانى كۆڕ و كۆبونه‌وه و كۆنفرانس و توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى و ناساندنى ئینستیتوته‌كه‌مان به ناوه‌نده گرنگه‌كانى وڵاتى ڕووسیا. ئه‌و ده‌ست خۆشى لێكردین كه به توانایه‌كى به‌رزى ئه‌كادیمى و پرۆفیشناڵانه وه به‌پشت به‌ستن به عه‌قڵ و تواناى مرۆیی ناوخۆى كوردستان بتوانین به‌توێژینه‌وه‌كانمان خزمه‌تى بوارى سیاسى و ئابورى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه و دوباره بونیاتنانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق جێپه‌نجه‌ى خۆمان دیاریكردبێت.
هەروەها جه‌ختیكردوه كه له ئێستادا كوردستان له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستى به توێژینه‌وه و به‌دواداچوونى ستراتیژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه ڕێگا و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانانه بدۆزینه‌وه كه هه‌رێمه‌كه‌مانى پێادا تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌وه‌ى به‌لاى ئه‌وه‌وه گرنگ بوو كه ئینستیتوته‌كه‌مان پشت به گه‌نجى لێهاتوو و پرۆفێشناڵ و پسپۆر له‌بواره جیاجیاكاندا نوێترین و كاریگه‌رترین توێژینه‌وه ئاماده‌بكات كه تیایدا هه‌م پشت به سه‌رچاوه‌ى مرۆیی خۆمان ببه‌ستین هه‌م به كه‌مترین تێژونى مادى بتوانین سه‌ركرده‌ى نوێ له بواره گرنگه‌كانى ژیانى كوردستان پێبگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها خاڵێكى تر‌ى گرنگى كۆبونه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه بوو كه سه‌ربه‌خۆیی بوون و ناحیزبى بوون ببێته خاڵى سه‌ره‌كى كاره‌كانمان و به‌جۆرێك كه ئێمه بتوانین متمانه‌ى دام و ده‌زگا حكومى و حیزبى و ئه‌هلی ى نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ خۆمان ڕابكێشین و بتوانن زۆرترین فه‌ند و هاریكارى بۆ توێژینه‌وه له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ش ڤیژن و میشنى ئینستیتوته‌كه‌كان بۆ ڕوونكرده‌وه كه ده‌مانه‌وێت وه وه‌ك چۆن له ڕابردودا به كه‌مترین ئیمكانیه‌ت توانیومانه زۆرترین خزمه‌ت به بوارى زانست و توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى بكه‌ین له ئێستا و ئاینده‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببینه جێگه‌ى متمانه‌ى وڵاتانى جیهانى و هاوچه‌شنى ناوه‌نده گرنگه‌كانى دونیا به‌زانست و توێژینه‌وه خزمه‌ت و كێبركێ بكه‌ین.
له كۆتاییشدا به‌ڕێز یڤگینى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى كه له پێدانى ڤیزا و ئاسانكاریكردن بۆ سه‌ردانكردنى ناوه‌نده گرنگه‌كانى ڕوسیا درێغى نه‌كات و ئه‌وه‌ى پێیان ده‌كرێت هاریكارى ئینستیتوته‌كه‌مان بێت. دواتریش به خواردنه‌وه‌ى كوپێك قاوه‌ى ڕووسى و چۆكۆلاته‌یه‌كى به‌تام كۆتاییمان به‌دانیشتنه‌كه هێنا...