کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا رایدەگەیەنێت هاریکاریی سەربازیی نێوان مۆسکۆ و ریاز بۆ بەئامانجگرتنی هیچ لایەنێک نییەو "نابێت ببێتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی دیکە."
دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆکایەتی روسیا (كرملین) رایگەیاند ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە وتوێژیانكردووە لەبارەی هاریكاری سەربازیی لەمیانی كۆبونەوەكانی رۆژی پێنج شەممەی رابردوودا راشیگەیاند ئەو جۆرە پەیوەندیانە نابێت ببێتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی دیكە.
پیسكۆڤ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا وتی "كاركردن لەسەر ئەوە بەردەوام دەبێت، پەرەپێدانی هاریكاری سەربازیی لەنێوان روسیاو سعودیە بۆ بە ئامانجگرتنی هیچ لایەنێك نیە، پێمان وایە نیگەرانبوون لەبارەی ئەم بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە ".
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ پادشای سعودییە سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوویەوەو ژمارەیەک گرێبەستی سەربازییان واژۆکرد.