ئێران و هەرێمی كوردستان: پەیوەندی دۆستانە یان بوون بە هێزێكی پرۆكسی؟
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
4/3/2024 10:53:00 AM
لە دوای 2003، ئێران سیاسەتێكی جێگیری لە عێراقدا پراكتیزە كردووە كە بەشێوەیەكی گشتی ئامانج و مەبەستەكانی خۆی لە كۆمەڵێك خاڵدا دەبێنێتەوە، لەوانە دڵنیا بوون لەوەی كە پێكهاتەی شيعە و بەتایبەت ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیكن دەسەڵاتدار بن و رۆڵی یەكلاكەرەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا بگێرن. لێرەدا، ئێران كۆمەلێك هاوپەیمان و هێزی سیاسی و سەربازی پرۆكسی لە عێراق هەیە و بەكاریان دەهێنێت بۆ ئەوەی عێراق وەك دەوڵەت لە چوارچێوەی سیاسەت و ئەجێنداكانی دەرنەچێت.