• English
  • العربية

سیاسەتی ترامپ لە هەمبەر ئێران گران لەسەری دەوەستێت!

ترامپ دژی ڕێککەوتنەکە ئەوەستێتەوەو هۆشداری ئەدات بە تیمەکەی
ئێران

5/16/2018 9:54:00 AM

نوسینی: ئانا پالاسیۆ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند كە سزاكانی سەر ئێران جارێكی دیكە دەسەپێنێتەوە، بەمەش رێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی ئێران- كە بە فەرمی بە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە ناسراوە- دەچێتە قۆناخێكی تازەو پڕمەترسییەوە. بۆیە ترەمپ پێیوایە كە بڕیاری كشانەوە لە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی لەسەر گرێبەستێكی تازەی فراوانتر رێك بكەوێت، نەك هەر بەرنامە ئەتۆمییەكە بگرێتەوە، بەڵكو تاقیكردنەوەكانی مووشەكە بالیستییەكان و رەفتاری ئیستیفزازی ئیقلیمی و پێشێلكردنەكانی مافی مرۆڤیش بگرێتەوە، ئەوانەی هاوپەیمان و شەریكی ئەمریكان لەو باوەڕەدان كە ئەمە مانۆڕێكی زۆر مەترسیدارەو لەگەڵ لۆژیكی بنەڕەتیی گرێبەستەكە یەك ناگرێتەوە. 
ئەم بڕیاری كشانەوەیە، لەگەڵ ئەوەی كە ئێران هەموو ئەحكامەكانی جێبەجێ كردووە، بەڵام چارەسەركردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەكاتە كێشەیەكی زۆر ئاڵۆزو سەخت، چونكە هەڵوێستی توندڕۆكانی وڵات بەهێز دەكات، بە شێوەیەكی فراوانتریش دەبێتە هەڕەشە بۆ جیهان كە لە بەرنامەی تازەو داهێنەرانەی حوكمڕانیی جیهانی و دیپلۆماسیی بێبەشی بكات، لەكاتێكدا كە زۆر پێویستی بەم بەرنامەیە هەیە. سەرباری ئەمەش، ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە هیچ سەركەوتنێكی لێ نەهاتۆتەدی، ئەمەش بەهۆی چەندین بابەتی دیكەی نائەتۆمی كە پشتگوێی خستوون، بەوەش وەسفی كردووە كە یەكێكە لە خراپترین گرێبەست و زۆرترین لایەنگرییە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان.
لایەنگرانی كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە بێ ئەنقەست پشتگیریی ئەمەیان كردووە، بۆ نموونە، بەم دواییە ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا داوای كرد كە رێككەوتنەكە بە چەندین رێككەوتنی دیكە تەواو بكرێت، تاكو بوارەكانی دیكەش بگرێتەوە، جا لەبەر ئەوەی ئەو گرێبەستە تا رادەیەك تەواو نەبوو، بۆیە لایەنگران و نەیاران وەك یەك پشكیان لە شكستهێنانیدا هەبوو.
راستییەكەی ئەوەیە كە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە نەدەبوو بەهیچ شێوەیەك بۆ تەنیا یەك جار گرێبەست بووایە، لەجیاتی ئەمە، وەك هەنگاوی یەكەم بووایە لە پرۆسەیەكی درێژخایەنی وتووێژەكاندا، زاراوەی (هەمەلایەنە) ئاماژەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی پەیوەستن بە چەكە ئەتۆمییەكان و رێكارەكانی لێكۆڵینەوە لە دڵنیابوونی گوێڕایەڵی و پابەندبوون، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە نەكردووە كە ئەم گرێبەستە دەگاتە ئاستی چارەسەری هەمەلایەنە بۆ هەموو ناكۆكییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراندا.
مەبەست لەم كارنامەیە بە شێوەیەكی تایبەت دوورخستنەوەی كێشەیەكی ئاڵۆزو خێرایە- توانای گەشەكردووی ئێران لە پیتاندنی ئەتۆمیدا- بۆ ماوەیەك لە وتووێژەكاندا، ئەمەش تاكو لە بوارەكانی دیكەدا پێشكەوتن بێتەئاراوە. ئەگەر بە یەكجار وتووێژ لەسەر هەموو كێشەكان بكرێت، ئەوا ناتوانرێت لە كاتێكی گونجاودا بگەنە رێككەوتنێك، چونكە دوای هەموو شتێك، دەبینین كە هەوڵەكانی پێشووی وتووێژ لەگەڵ ئێراندا شكستیان هێناوە، بەتایبەتیش لەسەردەمی ئیدارەی بیل كلنتۆن- چونكە هەوڵی دا زۆر شت دابین بكات، هەروەها چەندین گەندەڵكاریش بوونیان هەبوو. 
كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە پێویستی بە چەند رێككەوتنێكی دیكە دەكرد، ئەوەی كە ناونراوە بەندەكانی ئاوابوونی خۆر كە بەدەق مەبەستی وادەكانی كۆتاییهاتنی سەرجەم مەرجە سەپێندراوەكانی سەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانە- كە ئەو بەندانەش مایەی گاڵتەجاڕیی ترەمپ و نەیارانی دیكەی گرێبەستەكەیە - زۆر پێویست بوون چونكە پێویستی بە وتووێژی زیاتر دەكرد.
لەبەر یەك هەڵوەشاندنەوەی سزاكان لە چوارچێوەی كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنەدا، ئەم وتووێژە بە چاكبوونی بەردەوامی بارودۆخی ئابووری دێتەئاراوە كە دەبێتە هۆی ئەوەی قەناعەت بە جەماوەری ئێران بكات كە سوودمەند دەبن لە پەیڕەوێكی میانڕەو و هاریكار، ئەمەش سووربوونی حكومەت بەهێز دەكات لەسەر ئەنجامدانی چەند گرێبەستێك دەربارەی كێشە و ناكۆكەكانی دیكە، بە پێچەوانەی ئەگەری كاریگەریی كشانەوەی یەكلایەنەی ترەمپ لە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە. 
كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە وەك بەردی بناخەی چارەسەری زیاتری سەرتاسەری بوو، مایەی سەرسوڕمان نییە كە ترەمپ نزیكبوونەوەیەكی هەمەلایەنە بە باش بزانێت، هۆشداریی بەرنامەداڕێژیی ئەو سەلماندی كە (هونەرمەندی گرێبەست) ئاگاداری نهێنیی شتەكان نییە، تێڕوانینی ترەمپ بۆ جیهان مەترسیی زۆر هەڵدەگرێت، بەتایبەتیش بۆ جیهانێك كە گۆڕانكاریی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت، لەلایەك دەسەڵات گۆڕاوەو فرەبوار خۆی دەنوێنێت كاتێ گلۆبالیزم خراپ بەكاردێت و دەشێوێنرێت كە گومانی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت، لەلایەكی دیكەوە گەورەترین تەحەددی كە رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە- هەر لەو تیرۆرەی كە سنوور دەبەزێنێت تا دەگاتە گۆڕینی كەشوهەوا – ناكرێ دەوڵەتێك بە تەنیا بەرەوڕوویان ببێتەوە، چونكە دواجار پێویستیان بە چارەسەری هەمەلایەنە هەیە.
لەئێستادا دیارە ئێمە ناتوانین بەتەنیا پشت ببەستین بەو هەیكەلانەی رۆژئاوا كۆنتڕۆڵی كردوون و بوونەتە هۆی ئەوەی كە سیستەمی جیهانی بەهێزكردووە و بە درێژایی حەفتا ساڵی رابردوو لەسەر ئەو پێگانە دامەزراوە، لەگەڵ ئەوەش كە پێویست ناكات دەستبەرداری ئەو هەیكەلانە بین، وێڕای ئەمەش پێویستە ئامرازی تەواوكاریی تازە دابهێنین بۆ ئەوەی یەكتر بگرین و هەلومەرجی پێویست بۆ هاوكاریی كارا فەراهەم بكەین. 
زۆر جار ئەم رێكارانە تایبەتكراو و نەرمن، لەجیاتی گرێبەستی تەقلیدیی سەپێنراو، یان بەهیچ شێوەیەك هەمەلایەنە نین، ئەوانە دیزاینكراون و تا رادەیەكیش تەركیزیان هەیە بۆ دانانی بناخەی پێشكەوتنی زیاتر، بەم شێوەیە بریتییە لە چەند پێكهاتەیەكی جیاوازی پرۆسەیەكی فراوانتر. دەكرێ ناوی لێ بنرێت (حومكداریی وەرگیراو) لە مارشال مكلۆهان: ئامراز پەیامە.
رێككەوتنی ساڵی 2015ی پاریس تایبەت بە كەشوهەوا، كە ساڵی پار ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لێی كشایەوە، نموونەیەكی ئەمەیە، كەس پێی وا نییە كە پابەندبوونی خۆبەخشانەو نەرمە كە واژۆكاران پێشكەشیان كرد، بەس بێت بۆ دانانی رادەیەك بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی تاكو بگاتە كەمتر لە دوو پلەی سەدی (3.6 پلەی فەهرەنهایت) لەسەر ئاستەكانی پێش پیشەسازی، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا گرێبەستەكە بەهای خۆی هەیە، كە لەئێستادا هانی كاركردن دەدات، لەكاتێكدا وەك سەكۆیەك وایە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا پابەندبوونی زیاتری لێ بكەوێتەوە.
دەبووایە كارنامەی هاوبەشی هەمەلایەنە كاریگەریی هاوشێوەی هەبووایە، كە ئەمەش ئاسانكاریی دەكات و داوای چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی دیكەی نێوان ئێران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێكی سەرەكیی ئەم پرۆسەیەیە، شكستی ترەمپ لە تێگەیشتن لەم پەیڕەوە داهێنراوەدا وەكو هەوڵێكی خراپ وایە بۆ ئێران و جیهان و ئایندەی حوكمڕانیی جیهانی.