توركیا بەرەو كوێ مل دەنێت؟ دهربارهى قهیرانى ئابووریی سیاسیی هەنوكەیی توركیا
پێشرەو محەمەد
12/28/2018 4:21:00 PM
لە شەش مانگی ڕابردوودا، بەهای لیرە ڕێژەی 40%ی خۆی بەرانبەر بە بەهای دۆلار لەدەستداوە، و بە ئەگەرەوە 20%ی دیكە لە حەفتەكانی داهاتوودا بەهۆی ڕاگەیاندنی ئابڵوقەكان لەدەستدەدات. لە ئێستادا ڕێژەی ڕەسمیی هەڵاوسان بریتییە لە 15% و هەڵكشانی هەنوكەیی لە نرخی هاوردەكان، وەك چاوەڕوان دەكرێت، زیاتر هەڵدەكشێت و بەرز دەبێتەوە. ئەمە لەڕووی سیاسییەوە بەهایەكی ترسناكە بۆ ئەو وڵاتە. زۆر لەوەش خراپتر ئەوەیە كە كەوتنی زیاتری دراوی توركیا