دەرکەوتنی سەرەتایەک بۆ کۆتایی دەوڵەت لە عێراق
بەهرۆز جەعفەر
11/12/2021 8:55:00 AM
ناوچەی سەوز کە (٥٦) کیلۆمەترەو نزیکەی (٦٠٢٨) چەکداری لێیە، (١٦) هەزار چەکداری هەواڵگریی لێیە، باڵوێزخانەی (٣٨) وڵاتی لێیە، گەورەترین باڵوێزخانەی ئەمریکا لە جیهاندا لەناوچەی سەوزی بەغدایە، بینای پەرلەمان و ئەمیندارێتی گشتی و ماڵی زۆرترین سەرکردە سیاسییەکانی عێراقی لێیە. حکومەتەکەی عێراق لە ناوچەی سەوزە. لەناو ناوچەی سەوزیشدا کە ماڵی سەرۆک وەزیران دەکرێتە ئامانج ئیتر مانایەک بۆ ئاسایش و بۆ حوکمڕانی لە عێراق نامێنێتەوە. لە ڕووی ناوچەییەوە، عێراق بۆتە گۆرەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ناوچەییەکان، سعو