زریانى تەلئەڤیڤ
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
12/16/2024 6:57:00 PM
هیچ نهێنیى و شاراوەییەک لەوەدا نەبوو، ئەوەى بزووتنەوەى حەماس لە 7ى ئۆکتۆبەرى 2023 لەژێر ناوى (تۆفانى ئەقسا) دژ بە ئیسرائیل ئەنجامیدا، کارێکى سەربەخۆ و بە بڕیارێکى تاکلایەنەى سەرکردایەتیى حەماس لەنێو بەرەى مقاوەمە کرابێت. روون بوو دەستپێشخەرییەکى پلان بۆ داڕێژراوی بەرەى مقاوەمە بوو بۆ جەنگ لە دژى ئیسرائیل، کە چاوەڕوانى ئەوەیان دەکرد رۆژێک لەناکاو ئیسرائیل جەنگ لە دژى ئەوان بەرپا بکات.