ڕۆڵى سياسى دادگه‌ى ده‌ستووريى: تێگه‌يشتنێكى قوڵتر بۆ فه‌لسه‌فه‌ى حوكمڕانيى
حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن
1/30/2023 1:20:00 PM
دادوەری دادگەی دەستووری، لەڕووی چاودێریكردنی دەستوورییەتی یاساكان و مومارەسەكردنی كاری دادوەری دەكەوێتەبەردەم چەندین ڕووداو واقیعی سیاسی، بەم شێوەیەش جەوهەری سیاسەتی دادوەری وا دەخوازێت كە دادوەر خوێندنەوەیەكی وردی بۆ تیۆرە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان هەبێت. ئەم جۆرە تێگەیشتنە، بە واتاى بەسیاسیبوونی دادگەی دەستووری (Politicizing the Supreme Court) نایەت كە بنەمایەكی گرنگی سەربەخۆیی و بێلایەنیی سيسته‌مى دادوهرييه، بەڵكوو به‌گه‌ڕخستنى ڕۆڵی دادگەی دەستوورييه لە ژیانی سیاسی دەوڵەتدا.