• به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له ساڵى (1977) هه‌ریه‌كه له جێگرى سه‌رۆكى عێراق "ته‌ها محێدین مه‌عروف" و سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا "سوله‌یمان دێمیرێڵ" هێڵى نه‌وتى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (عێراق- توركیا) یان له مه‌راسیمێكدا كرده‌وه. ئه‌م هێڵه له‌كه‌ركوكه‌وه تا جه‌یهان (كه ئه‌كه‌وێته باشورى توركیاوه) درێژییه‌كه‌ى (970 كم) ه. هێڵى نه‌وتى عێراق- توركیا (ITP) به‌یه‌كێك له‌هێڵه ههستیارو ستراتیجیهكانى ناوچه‌كه دائه‌نرێت؟.
نه‌وت و غازى سروشتى ته‌نها كاڵایه‌كى ئابورى نین، به‌ڵكو كه‌ره‌سته‌ى هاوپه‌یمانێتى ستراتیجى و تۆپیكى ناو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن. بۆيه دروستبونى ناكۆكى له هێڵى نه‌وتى عێراق- توركیادا به بێ ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مریكا نابێت، وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كوتله‌كانى وزه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و، ئابورى توركیاش هه‌یه. جگه له‌وه‌ى كه‌مبونه‌وه‌ى ڕاده‌ى پشت به‌ستنى ئه‌وروپا به نه‌وت و غازى سروشتى ڕووسیا، خواست له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركوك زیاتر ئه‌كات. چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت گه‌وره‌ترین مه‌ترسى به‌رده‌م كابینه‌ى (9) ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریتى بێت له‌و سكاڵایه‌ى كه حكومه‌تى عێراق له‌ساڵى (2014) ه‌وه له‌سه‌ر توركیا له دادگاى نێوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى –ICA كه ئه‌كاته ژوورى بازرگانى پاریس تۆمارى كردوه، ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش هه‌رچییه‌ك بێت كێشه بۆ فرۆشتنى نه‌وت له هێڵى بۆڕى كوردستان- توركیا دروست ئه‌كات، له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا چه‌ند جۆرێكى تر سكاڵاى نێوده‌وڵه‌تى و نێۆخۆیی له‌سه‌ر كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ئارادایه:
یه‌كه‌م: سكاڵاى حكومه‌تى عێراق له ژوورى بازرگانى پاریس (ICA)
دادگاى نێوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كاروباره بازرگانییه‌كان له پاریس یاخود (ژووى بازرگانى پاریس) وه‌كو ڕێكخراوێكى جیهانى وایه بۆ نێوبژیوانى (التحكیم-Arbitration ) له‌و ناكۆكییه بزنسیانهى دروست ئه‌بن، له‌م چهمبهرهدا كه هه‌ریه‌كه له عێراق و توركیاش تیایدا ئه‌ندامن. سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كراوه كه توركیا گرێبه‌ست یان سهفقهیهكى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كردوه له چوارچێوه‌ى هێڵى كه‌ركوك-جه‌یهان بۆ فرۆشتنى نه‌وتى عێراق له‌و ڕێگه‌یه‌وه، به‌ڵام پێشێلى كردووه به‌وه‌ى سه‌روه‌رى عێراقى پێشێلكردووه و، بێ گوێدانه به‌غداد مامه‌ڵه‌یه‌كى تر‌ى هاوشێوه‌ى له‌ناو هه‌مان ووڵاتدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا ده‌ستپێكردووه‌و، هێڵى بۆڕى كوردستان- توركیاى كردۆته‌وه، بۆیه ساڵى (2014) وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له پاریس سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى توركیا تۆمار ئه‌كات. پرسیاری ئێـمە ئەوەیە کە زۆربەی نوێنەرانی کورد یان نایزانن، یان بەئەرکی خۆیان هەڵنەساون بیکەن: ئەگەر ئەم هێڵی بۆڕییەی کوردستان نا-یاساییە ئەی بۆچی حکومەتی عێراق نەوتی کەرکوک و ناوچەکانی تر بەم بۆڕییەی کوردستاندا هەناردەی تورکیا ئەکات؟ لە دوای ڕووداوەکانی (16ی ئۆکتۆبەری 2017) کە کۆنترۆڵی نەوتی کەرکوک کەوتەوە دەست حکومەتی عێراق، ئەوە دوو ساڵە لە بەرئەوەی داعش هێڵی بۆڕییەکەی حکومەتی عێراقی تەقاندەوە، بەغدا بۆڕییەکەی کوردستان بەکارئەهێنێت بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی (بێ ئەوەی باج و کرێی پاراستنەکەشی بدات).
ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌كاتێكدا ڕوویدا، كه توركیا له دواى ڕوخانى سه‌دام (2003) په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق باش نه‌بو، سه‌ره‌تا نورى مالیكى بو به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌و (8) ساڵه‌دا مالیکی به‌هۆى نزیكییه‌وه له ئێران هیچ ئۆفه‌رێكى به توركیا نه‌دا، دواتریش عه‌بادى بو بهسهرۆكوهزیرانى عێراق چوار ساڵ هه‌مان ئه‌زمونى مالیكى دوباره كرده‌وه له‌گه‌ڵ توركیا. به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى (2007 تا 2017) به‌هێزترین ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندى بوه له‌گه‌ڵ توركیا. له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌هۆى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌و، لاوازبونى سوپاى عێراق له‌به‌رانبه‌ر داعش، عێراق كۆنترۆڵى ئاسایش و سه‌ربازیی له‌ده‌ستدا، هه‌رێمى كوردستان مرخى له‌وه خۆشكرد كه نه‌وتى كه‌ركوك به هێڵى بۆڕى كوردستاندا بفرۆشێت (واشى كرد- ئیتر داهاتەکەی بۆ کوێ چووە ئەوە باسێکی ترە)، بۆیه له‌ساڵى (2014) هدا بێگوێدانه حكومه‌تى عێراق، حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى هه‌ردوو كێڵگه‌ى ته‌ق ته‌ق و تاوكێ ى ڕه‌وانه كرد‌و، عێراقیش هه‌مان ساڵ سكاڵاكهى تۆماركرد. دواتر كه له‌دواى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی و 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 ه‌وه حكومه‌تى عێراق به زه‌برى هێزى سه‌ربازیی كۆنترۆڵى سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك و موسڵى كرده‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم (40%) ى ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى كه‌مى كرد، پاشان هه‌رێم ناچاربو بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ دانوستان. ئێستا جارێكى تر سكاڵاكه لە (2019) دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كهیسهكهى پاریس (ICA) لایه‌نى سه‌ره‌كى تیایدا عێراق و توركیایه، به‌ڵام لێكهوتهكهى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه. وا چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت عێراق داواكه بباته‌وه، ئه‌وكاته توركیا ناچار به مه‌رجه‌كانى عێراق ئه‌بێت، واته هێڵى ووزه‌ى كوردستان – جه‌یهانى توركیا نامێنێت، ئه‌وكات ئه‌بێت هه‌رێم بچێته‌وه بۆ عێراق و، عێراقیش چۆنى بوێ ئاوا مامه‌ڵه به هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وتى كوردستانه‌وه ئه‌كات. خۆ-ئه‌گه‌ریش توركیا داواكه بباته‌وه ئه‌وا هه‌رێم زیانى گه‌وره‌تر ئه‌كات و، ده‌یان هێنده ده‌ستوه‌ردانى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر ئه‌كات. بەڵام چآوەڕوان ئەکرێت سەرۆکوەزیران "عادل عەبدولمەهدی" بەڕێگەی سیاسی ئەم گرفتانە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەربکات.
هێڵى ووزه‌ى كوردستان- تا سه‌ر سنورى توركیا (فیشخابور)
دووه‌م: فیدراڵیزم و سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان
سكاڵاى دووه‌م، داواى یاسایی تۆماركراوى دادگاى فیدراڵى عێراقه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه بۆچى سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وتى فرۆشتوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى نوێنه‌رى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماده نه‌ئه‌بو، دادگا ڕێڕه‌وى یاسایی خۆى وه‌ر نه ئه‌گرت، ئیتر دواى ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی (دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر) هه‌رێم بڕیارى دا نوێنه‌رى ئاماده‌بێت، ئێمه لەوە دڵنیاین ئەمە ئەکرێت بە کارتێکی سیاسی: ئەگەر ئەمڕۆش بەغدا وازی لێ بهێنێت، ئەوا ساڵێکی تر، و دوو ساڵ یان سێ ساڵی تر بە دەستی دەرەکی یان بە هاندانی ژێربەژێری "کاراکتەری کوردیی لە بەغدا!" دادگای فیدراڵی ئەم کەیسە ئەخاتەوە بەر باس! بۆ ئه‌وه‌ى لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كێ ئه‌یباته‌وه: هه‌رێم یان به‌غدا ئەوا له‌ڕووى یاسایی و ده‌ستورییه‌وه چه‌ند مهتریاڵێكمان له‌به‌رده‌سته: یه‌كێك له‌وانه ده‌ستورى عێراق، ئینجا یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى له شێوازى پێكهاتنى ئه‌و فیدراڵیه‌ته بگه‌ین كه عێراقى دواى 2003ى له‌سه‌ر بونیادنراوه ناتوانین ته‌ته‌ڵه‌ى كه‌رتى نه‌وت بكه‌ین له ڕووى یاساییه‌وه. ڕاسته له عێراقدا زلهێزه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان ده‌لاقه‌كان یه‌كلایی ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان زۆرجار به‌هۆى لێزانى ده‌ستورى و یاساییه‌وه بۆشاییه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته له‌مه بگه‌ین:
فیدرالێزم، ئاماژه‌یه بۆ سیسته‌مى ده‌وڵه‌ت كه له چه‌ند كانتۆن یان هه‌رێم یان ویلایه‌تێك پێك دێت و تیایدا سیسته‌مێكى فه‌رمانڕه‌وایی ئالۆز (مركب) هه‌یه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م فیدراڵیه‌ته له یاساى ده‌ستورى و سیسته‌مه ده‌ستورییه‌كاندا چۆن پێك دێت، وه له عێراق چۆن پێكهاتووه؟. له‌سه‌ره‌تادا فیدراڵیه‌ت یه‌كێتیه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ویلایه‌ت یان هه‌رێمه‌كاندا، كه هه‌ر هه‌رێم یان ناوچه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و سیستمه‌دا مافى پاراستنى كه‌لتورو زمان و ئاین و سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى خۆى هه‌یه. پێكهێنانى فیدراڵیه‌ت له‌سه‌ر دوو بنه‌ما ئه‌وه‌ستێت: بنه‌ماى یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، بۆ هه‌ر هه‌رێمێك خۆ-به‌ڕێوه‌به‌رێتى (حكم زاتى) یه‌ك هه‌یه‌و، هه‌ریه‌كه‌شیان ئه‌كرێت سیسته‌مى یاسادانان و، ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و قه‌زائى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت، به‌ڵام دواجار هه‌موو هه‌رێمه‌كان له‌ژێر یاسا یان ده‌ستورى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ (ئیتیحادی) دا كۆئه‌بنه‌وه. بنه‌ماى دووه‌میش كه فیدراڵیه‌تى له‌سه‌ر هه‌ڵئه‌سێته‌وه، ئه‌وه‌یه: كه هه‌موو هه‌رێمه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌كه له‌ناو خۆیاندا ڕێك ئه‌كه‌ون له‌سه‌ر چه‌ند خاسیه‌تێكى دیاریكراو كه ملكه‌چ بون بۆ یه‌ك یاسا ئه‌ویش یاسا‌و ده‌ستورى ده‌وڵه‌تى فیدراڵه. لێره‌دا: له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا، له په‌یوه‌ند به فرۆشتنى سه‌ربه‌خۆیانه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌كرێت كورد به‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ڕ‌ازى بێت، چونكه مادده‌ى 110 له ده‌ستورى عێراقى سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى فیدراڵی دیاریكردووه له نۆ خاڵدا، به‌یه‌ك ووشهش باسى نه‌وت و غازى سروشتى یان ووزه ناكات.
ئینجا به‌پێى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2007) تایبه‌ت به یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان-عێراق: له مادده‌ى (1) خاڵى (8) دا ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى هه‌یه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش تایبه‌ته به نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستان، كه پێك دێت له سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تى دارایی. له‌هه‌مان یاسادا له مادده‌ى (30) ئاماژه به ده‌سته‌ڵات و تواناكانى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان كراوه له ڕێگه‌پێدان و مۆڵه‌ت و به كارخستن و هه‌نارده‌كردن و هه‌ر ڕێككه‌وتنێكى تر، هه‌روه‌ها به پێى مۆڵه‌ته‌كه هه‌ر ڕێگه‌پێدان چ گواستنه‌وه یان هه‌نارده‌كردن یان نوێكردنه‌وه كراوه كه له ده‌سته‌ڵاته‌كانى وه‌زیره. فۆڕمى گۆڕینى ده‌سته‌ڵات (كۆنترۆڵ) له ده‌سته‌ڵاتى وه‌زیرو وه‌زاره‌ته. به‌ڵام ئایا به‌رپرسانى نه‌وت به بێ به‌رانبه‌ر ئه‌مه بۆ كۆمپانیاكان ئه‌كه‌ن؟!. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كهسكاڵاكهى كۆمپانیاى دایناسیتى له‌سه‌رى وه‌ستاوه:
له ڕوانینى "سكاڵاى سێهه‌م" ى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا كه كۆمپانیاى دیناستى پیترۆلیۆم-Dynasty Petroleum له 20ى ئۆگه‌ستى 2019 له دادگاى شاهانه‌ى له‌نده‌ن تۆمارى كردووه، ده‌رئه‌كه‌وێت سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، وه دوو حیزبه دهستهڵاتدارهكه له‌هه‌رێمى كوردستان خراپ یاساى نه‌وت و غازیان به‌كارهێناوه، چونكه به پێى ڕاپۆڕتهكهى ماڵپه‌رى ئۆیه‌ڵ پرایس-Oil Price كه له 21 ى ئۆگه‌ستی 2019 دا بڵاوى كردۆته‌وه: كۆمپانیاى ناوبراو دوو كۆمپانیاى هاوبه‌شى كوردى هه‌بوه، به به‌كارهێنانى گۆڕینى ده‌سته‌ڵات (كۆنترۆڵ) دایناسیتى پیترۆلیوم دوو كۆمپانیاى ده‌ره‌كى تر‌ى هێناوه‌ته ناوه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان (MNR) هه‌یه‌تى، به‌ڵام دواتر داواى پاره‌ى نا-شه‌رعى- Ilegal Payment یان له كۆمپانیاكه كردووه به ڕێژه‌ى 20 بۆ 30%. كۆمپانیاكه‌ش ماوه‌ى 21 ڕۆژى داناوه ئه‌گه‌رنا داواى (1.5) یه‌ك ملیار‌و نیو دۆلار له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كات. ئه‌م ڕاپۆرته‌ى ئۆیه‌ڵ پرایس تاڕاده‌یه‌ك گوماناوییه، چونكه یه‌كه‌مجاره ئاژانسێكى وا باوه‌ڕپێكراو له‌چه‌ندین شوێنى ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌سته‌واژه‌ى "سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌زانراو" و "سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت" به‌كاربهێنێت، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌مه له ئیشى لۆبیسته‌كان ئه‌چێت كه به پاره كه‌یسه‌كان دنه ئه‌ده‌ن.
سێهه‌م: عێراق له كوێوه نه‌وته‌كه‌ى هه‌نارده ئه‌كا؟
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیه‌وه به پێى پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌ى ئه‌م وڵاته بیرى لێكراوه‌ته‌وه، لهسییهكان تا كۆتایی چله‌كانى سه‌ده‌ى بیست هێڵى كه‌ركوك و موسڵ بۆ- حه‌یفا به‌رجه‌سته‌بو، دواتر له كه‌نداو... له ساڵى (1979) ئه‌رده‌ن و عێراق له به‌رنامه‌یاندا بو لوله‌یه‌ك له نێوان هه‌ردووڵاتدا ڕابكێشن و ڕۆژانه (1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى عێراق به‌خاكى ئه‌رده‌ندا بگاته ده‌ریاى سوور، به‌ڵام دواتر به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ئێران- عێراقه‌وه پرۆژه‌كه په‌كیكه‌وت، له‌ساڵى (2011) دیسان عێراق و ئه‌رده‌ن ڕێككه‌وتن كه ڕۆژانه (100) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ى بونیادنانى لولهیهكهوه له شارۆچكه‌ى حهدیسهى ڕۆژئاواى عێراقه‌وه تا به‌نده‌رى عه‌قه‌به درێژببێته‌وه تا ئه‌گاته پاڵێوگه‌ى زه‌رقاى ئه‌رده‌ن ببه‌ن، گفتوگۆكان به‌رده‌وام بون و، چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، داعش هات و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشا. له دواى ساڵى (2014) ه‌وه هێڵى نه‌وتى كه‌ركوك- جه‌یهان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌ناوچه‌ى موسڵ (كه به‌ناوچه‌ى 20 كیلۆمه‌ترى ناسراوه تێك و پێكدرا). ئینجا وه‌زیرى پێشوترى نه‌وتى عێراق "عه‌بدولكه‌ریم لوعهیبى" له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى ئێران "بیژه‌ن زه‌نگه‌نه" ڕێككه‌وتن كه نه‌وتى كه‌ركوك و نه‌فتى نهفتخانهى خانه‌قین به گوژمى (500) ملیۆن دۆلار به بۆڕى ببه‌نه ئێران، لایه‌نه تهكنیكیهكانیشى له‌ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكور ته‌واو بون. ئینجا به‌هۆى ڕێگرییه‌كانى ئه‌مریكاوه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش په‌كیكه‌وت. ئینجا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له (2018) هدا فه‌رمانى به نه‌وتى باكور كرد كه نه‌وتى كه‌ركوك بده‌ن به پاڵیوگهكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچه‌ندێكیان بۆچووه پێشوتر بكرێت به دوو هێنده تا پێداویستیه نێوخۆییهكانى پێ ته‌واو بكرێت. ئینجا له سه‌ره‌تاى (2019) هدا دواى چه‌ند سه‌ردانێكى هه‌ردولا، حكومه‌تى ئه‌رده‌ن و عێراق ڕێككه‌وتن، تیایدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "عادل عه‌بدولمه‌هدى" بریارى دا ڕۆژانه (10000) ده هه‌زار به‌رمیل بۆ ئه‌رده‌ن هه‌نارده بكرێت به نرخێكى هه‌رزانتر له بازاڕ.
له (28ى ئۆگه‌ستى 2019) هدا وه‌زیرى ووزه‌ى توركیا "فاتیح دونماز" سه‌ردانى عێراقى كرد، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق " تامر غه‌زبان" ئه‌ڵێت "هێلێكى بۆڕى نوێ له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌كه‌ینه‌وه"، له‌كاتێكدا ئه‌و هێڵه‌ى ئه‌و باسى ئه‌كات زیاتر له ساڵونیوێكه له جێبه‌جێكردندایه، ئه‌م هێڵه نوێیه به‌ته‌نیشت هێڵه كۆنه‌كه‌وه ڕائه‌كێشرێت، سه‌ره‌تا له (K1 واته له‌ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكوره‌وه په‌مپ ئه‌درێ) ئه‌چێته (K2 – پهمپێكى گه‌وره‌ى پاڵپێوه‌نه‌ر له بێجى) تا ئه‌گاته ناوچه‌ى فه‌تحه (K3) له‌وێشه‌وه له‌سه‌ر سنورى فیشخابور وێستگهیهیهكى گه‌وره‌ى پێوانه‌كردن-MS – (Measured Station) دانراوه. كه نه‌وتى كوردستان له نه‌وتى عێراق جیا ئه‌كاته‌وه. له‌ودیویشه‌وه له‌ناو توركیا شه‌ش وێستگه‌ى تر‌ى په‌مپدان هه‌یه تا ئه‌گاته جه‌یهان، له جه‌یهانیش ته‌نكى هه‌رێم بهجیایهو ته‌نكى عێراقیش به‌جیا، چونكه كوالێتى نه‌وته‌كه‌یان جیاوازه.
دیمه‌نێك له به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى له سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست
سه‌رئه‌نجام
هێڵى بۆڕى كوردستان ته‌نها نه‌وتى كێڵگه‌كانى ته‌ق ته‌ق و شێخان و تاوكێ ئه‌باته خورمه‌ڵه‌و له‌وێشه‌وه هه‌تا زاخۆیه. عێراق گرفتى له‌گه‌ڵ بۆڕییه‌كه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌كوێوه هه‌نارده بكرێت؟. به‌ڵكو گرفت له فرۆشتنهكهیدایه كه به‌غدا پێى وایه ئه‌بێت له ڕێگه‌ى ئه‌وه‌وه بێت نه‌ك هه‌رێم و توركیا پێكه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. هه‌رچى سكاڵا‌و ئاریشه یاساییه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زى به‌غدایه، چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى هه‌ردولا بچنه به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى پێشوه‌خت به دانوستانى سیاسی له‌نێوان هه‌ردولادا چاره‌سه‌ریه‌كى بكه‌ن. یاخود به ڕاده‌ستكردنى (25000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌ى هه‌رێم بۆ به‌غدا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات. یه‌كێكى تر له‌هه‌ره خاڵه لاوازه‌كانى كه‌یسى نه‌وتى كوردستان ئه‌وه‌یه چونكه هه‌رێم دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانى به‌هێزى نییه، هیچ لۆبیه‌كى گرنگى نێوخۆیی و عێراقى و جیهانى بۆ نه‌كراوه‌و نیه‌تى. له‌ناو وه‌زاره‌ت و كێڵگه‌كانه‌وه تا ئه‌گاته لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به بواره‌كه یان نین یان هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌م سێكته‌ره‌دا نییه. بۆیه له‌پڕ تهماشائهكهى به یه‌ك ڕاپۆرتى ئاژانسێكى وه‌ك ئۆیه‌ڵ-پرایس سێكته‌رى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌له‌رزێ و، ڕه‌نگه ئابورى هه‌رێمیش توشى داته‌پین بكاته‌وه‌و، بیخاته قاڵبى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. هه‌رێمى كوردستان بێ ئه‌ندازه له‌م بواره‌دا كورتى هێناوه كه پێویسته كابینه‌ى 9 ى حكومه‌تى هه‌رێم كارى ووردى له‌سه‌ر بكات. دواجار هه‌رچییه‌ك هه‌یه‌و نییه له سه‌رانسه‌رى عێراقدا به پاره‌ى نه‌وت ئه‌ڕواته ڕێوه. كاتێك نه‌وت ههناردهكردنهكهى تووشى كێشه بێت، كه‌واته كاره‌ساتى جۆراوجۆر دروست ئه‌بێت.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
*به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: سه‌رۆكى ئینستیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS، خوێندكارى دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.