حوسیەکان کێن و چیان دەوێت؟
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
11/21/2017 12:30:00 PM
جوڵانەوەى حوسیەکان لە یەمەندا بووەتە جێگەى سەرنجی دەوڵەتانى هەرێمى و پێگەیەکى بەرفراوانى لە راگەیاندنەکان و مشتومڕە سیاسیەکاندا داگیرکردووە. ئەوانەى باس لە مێژوو و خەبات و رووبەڕووبوونەوەکانى ئەم بزوتنەوەیە دەکەن دابەش بوون بەسەر دووبەرەدا، بەرەیەک بە تەواوەتى پشتیوانیان لێدەکەن و بەرەیەکى دیکە دژیان دەوەستن.