بانگەشەی هەڵبژاردن و بەرەی مقاوەمە هەرێمی کوردستان دەکەنە دوو ئیدارەی جیاواز
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
10/10/2024 1:10:00 PM
بەرەی مقاوەمە لە عێراق کە خۆیان لە حەشدی شەعبی و لەناو حەشدی شەعبیشدا خۆیان لە هێزە وەلائییەکاندا دەبیننەوە لەماوەی ساڵێکدا نیزیکەی (٢٠٠) جار لە عێراقەوە هێرشیان کردۆتە سەر خاکی ئیسرائیل و هێزەکانی هاوپەیمانان لەناوچەکە. ئەوە ڕوونە کە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل گۆڕاوە بۆ وەشاندنی گورزی کاریگەر لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕاستییەک لەوانەش سادەتر ئەوەیە حکومەتی فیدراڵی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی هێزە چەکدارە شیعەکانی نییە، بگرە هەر ئەو هێزە چەکدارانە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بڕیار لە ڕابەری کۆماری ئیسلا