خۆپیشاندانه‌كانى عێراق له گۆشه‌نیگاى سایكۆپۆلیتیكه‌وه
حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن
10/6/2019 7:20:00 PM
له‌ڕوانگه‌ى سایكۆلۆژییه‌وه، ره‌فتار behavior سیما‌و روخساری تاكه‌كانه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روون و هه‌ست سۆز‌و ته‌نانه‌ت نائاگایهكشیهتی (لاشعور). به‌ڵام ره‌فتاری سیاسی (political behavior) له دیدگاى (داڤید هۆتۆن) پسپۆرى بوارى سایكۆلۆژیاى سیاسى، بریتییه له هه‌ر چالاكییه‌ك كه ئامانجێكی سیاسی به‌دی ده‌هێنێت، وه‌ك ئه‌و چالاكییانه‌ی كه خه‌ڵكی ئاسایی له پرۆسه سیاسییه‌كان پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، له‌وانه: چوونه‌نێو پارتى سیاسى، ده‌نگدان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا ده‌گاته ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و