بەئاسایشکردنی پرسی کورد لە ئێران
شێركۆ كرمانج
7/21/2020 6:28:00 AM
مەبەست لە بەئاسایشکردن ئەوەیە کە چۆن دەوڵەت وەک بکەرێک شەرعیەت دەدات بە بەکارهێنانی هێزو توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی گروپێک یان لایەنێک کە داوای مافەکانیان دەکەن. بەئاسایشکردن سەرچاوەی لە تێگەیشتنێکی ڕیالیستەکان بۆ سیاسەتو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەڵهێنجاوە کە پێیوایە مانەوەی دەوڵەتو یەکپارچەیی خاکەکەی گرنگترین ئامانجو ئەرکی دەوڵەتە. لەم سۆنگەیە دەوڵەت ئامادەیە هەموو یاساو ڕێساکان بشکێنێتو هی نوێ دابهێنێت بۆ پاراستی خۆیو مانەوەیو لەناوبردنی نەیارەکانی.