سەردانی ئەردۆگان بۆ عێراق: بوێرترکردنی تواناکانی دەوڵەت لەسەردەمی کابینەی سودانی دا
کازم جەباری
4/24/2024 7:39:00 PM
وەک چاوەڕێ دەکرا؛ سەرۆک کۆماری تورکیا "ڕەجەب تەیب ئەردۆگان" لە ٢٣ ی نیسانی ٢٠٢٤ دا، سەردانەکەی بۆعێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. بەدڵنیاییەوە هەر سەردانێک لە ئاستی دیبلۆماسیی باڵادا بە بێ زەمینەسازیی پێشوەخت نییە، ئەم سەردانە ئامادەکاریی زیاتری بۆ کرابوو، پێشوتر یەک بەدوای یەک وەزیری بەرگریی تورکیا "یەشار گویلەر"، پاشان وەزیری دەرەوە "هاکان فیدان" ئینجا سەرۆکی میت "ئیبراهیم کاڵن" سەردانی بەغدایان کردبوو. واژۆکردنی (٢٤) یاداشتی لێکتێگەیشتن و چەند ڕێککەوتننامەیەک، داوای فۆکەسی زیاترمان لێ دەک