هەژموونى ئابورى چین و کاریگەری بەسەر گۆڕانکارییە جیهانی و هەرێمایەتیەکانەوە
بیلال ئیسماعیل حەمە
5/19/2018 9:28:00 PM
مۆدێلى گەشەى ئابورى چین لە جیهاندا بە مۆدێلێکى ناوازە تەماشادەکرێت، بە جۆرێک لە ماوەى نزیکەى (60) ساڵدا لە دەوڵەتێکى کشتوکاڵى بێ ژێرخانى ئابورى و وڵاتێکى وێران و ماندووى دەستى داگیرکەر و جەنگى ناوخۆییەوە ببێتە دووەمین هێزى ئابورى جیهان لە پاش ویلایەتە یەکگرتووەکان. خێراترین ئابورى گەشەسەندوو، کە بە تێکڕاى ساڵانە (10%) دە لە سەد گەشەى کردووە.