پێکەوەگرێدانی ناوەندەکانی وزەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی و کەنداو: فراوانبوونی ڕۆڵی ستراتیژی ئەمریکا
هەریەکە لە ئیسرائیل، ئێران، تورکیاو سعودییە زلهێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. لەوە ناچێت دۆخی خراپی ئابوریی لەتورکیا ڕێگەی پێبدات بەشداری جەنگ لەدەرەوەی خۆی بکات، چوونکە ناوەوەی تێکدەچێت و هەڵدەوەشێت. کەنداو بەگشتی بەدوای هەمەڕەنگکردنی سەرچاوە ئابورییەکانی خۆیانن، ئێران هەمیشە وەک سێبەری مەترسییەک لەسەر خۆیان هەژمار دەکەن. بۆیە ئیسرائیل بە پاڵپشتی تەواوەتی خۆرئاوا هەنگاو دەنێت بۆ کۆتایی هاتنی مەترسییەکانی حەماس و حیزبوڵا تا لە شادەماری ئابوریی خۆی کە بەندەرەکان و کێڵگە گازییەکانن دوورتریان بخاتەوە