عيفرین و کەرکوک ئەگەن بە مێدیتریانە؟
بەهرۆز جەعفەر
1/21/2018 5:59:00 PM
پیلان دژی کەرکوک و عيفرین لەیەک شوێنەوە داڕێژراوە، سەرەتاکەی بە ڕێگەی سەربازیی کورد بشکێنن، دوایش لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لە ڕووی یاسایی و دەستورییەوە بونی خۆیان بسەلمێنن، لایەنی ئەمنی ئەم دوو شارە ئەوەیە کەمەربەندی تورکیا و ئێرانە لە ڕووی هەرێمایەتییەوە بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە ناوچەکانی تر، تێکەڵەیەکیشن لە کورد و عەرەب و تورکمان و کەمایەتی تر، ئۆردەری جیهانیشیان ئەوەیە ڕووسیا لە دوای بەهاری عەرەبییەوە وەک تەلێکی دڕکاوی هاتۆتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕێژەیەکی زۆر لە کەشتی و ئایەرکرافت و بنکەی س