گرنگی ووزه و ستراتیژی ململانێكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
دارا جه‌مال- ئینستیتیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى
پێشه‌كی
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ستراتیژ و گوتاری هێزه گه‌وره‌كاندا، بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه له دیمه‌نی سیاسی ناوچه‌كه و جیهانیشدا، ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی سروشتی به‌تایبه‌ت نه‌وت و گاز ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌كرێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هاتنه‌و ناوه‌وه‌ی روسیا بۆ ململانێی راسته‌وخۆی چه‌كداری له ناو خاكی سوریادا ئامانجێكی ستراتیجیه و جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له گرنگی ئاماده‌یی روسیا له ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی روسیا له سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌وت و گاز ،هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز بۆسه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست و فرۆشتنی به بازاڕه‌كانی جیهانی ، ئه‌مه هاوكاته له ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌رسه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاره‌كانی جیهان ، تێكرای ئه‌م دۆخه دیمه‌نی ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌نده گه‌وره‌كانی بڕیار له‌سه‌ر وزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌هێنه ئاراوه و دۆخێكی وا دروست ئه‌كه‌ن كه ئه‌م ناوچه‌یه ببێت به ناوچه‌ی ململانێی گه‌وره، ئامانجیش لێی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه، ئه‌م ململانێیه‌ش ته‌نها سوریا ناگرێته‌وه وه‌ك چه‌قی ململانێكان به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گرێته‌وه و له هه‌ر شوێنێك به پێی سروشت و پێكهاته‌ی جێوسیاسی ناوچه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌بێت.
یه‌كه‌م: گرنگی ستراتیجی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
گومان له‌وه‌دا نییه كه سه‌رچاوه‌كانی وزه یه‌كێكه له ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاته زلهَیزهكانی دنیا ، چونكه ئابووری وڵاتان پێویستی زۆری به وزه‌یه به تایبه‌ت نه‌وت و گاز، كارگه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگای خۆرئاوایی و وڵاتانی زلهێز تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشتی به وزه‌ی نه‌وت و گاز به‌ستوه ، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش به شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت و گاز ، هه‌ربۆیه ئه‌م ناوچه‌یه گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ وڵاتانی پیشه‌سازی هه‌یه، ئه‌م گرنگییه‌ش مێژوویه‌كی دوور و درێژیی هه‌یه ، به پێی توێژینه‌وه سیاسیه‌كان له دوای كۆتایهاتنی سه‌رده‌می داخران له ئه‌وروپا و ده‌ستپێكی سه‌رده‌می پیشه‌سازی و به‌كاربردنی به‌رفروانی كه‌ره‌سته‌ی خاو له بواری پیشه‌سازیدا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی گرنگی ته‌ماعكاری زلهێزه‌كان بوه ، ئه‌م دۆخه‌ش له سه‌رده‌می نوێ‌دا و له قۆناغی دوای جه‌نگی سارد و ده‌ركه‌وتنی ئه‌كته‌ری سیاسی تازه له شانوی نێوده‌وڵه‌تیدا زیاتر ده‌ر ئه‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد و راگه‌یاندنی سیستمی نوێی جیهانی و ، ئاشكرابوونی زیاتری خه‌ونی ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردن و پاوانكردنی نه‌وت و گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئیدی ئه‌م ناوچه‌یه پتر له هه‌ر كاتێكی تر بوو به ناوچه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ململانێی وڵاتانی زلهێز و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی بڕیاردان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین تێزی فه‌لسه‌فی هاتنه ئاراوه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گوزارشتیان له به‌ریككه‌وتن و هه‌ژموونگه‌رییه ئه‌كرد، له‌وانه تێزی ( به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانیه‌تیه‌كان)ی سامیول هانتینگتون ، كه تیایدا بانگه‌شه بۆ به‌ریككه‌وتنی شارستانییه‌تی ئیسلامی و خۆرئاوایی ئه‌كات و هێلی ته‌ماسی ئه‌و بهریهكهوتنهش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته.
دووه‌م : نه‌وت ،وزه‌ی بنه‌ره‌تی و شاده‌ماری ئابووری جیهانی
گومان له‌وه‌دا نییه نه‌وت له‌وكاته‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له ساڵی 1859 هه‌تاوه‌كو ئێستا یه‌كێكه له كاریگه‌رترین هۆكاره‌كانی ململانێ له جیهاندا، نه‌وت گه‌وره‌ترین رووبه‌ری ململانێكانی داگیركردوه و پێئه‌چێت ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش بخایه‌نێت، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش نه‌وت شاده‌ماری ئابووری وزه‌یه و كاریگه‌ری زۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بریاری سیاسی ، له جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1973 وڵاتانی پیشه‌سازی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌وه تێده‌گه‌یشتن كه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ئه‌توانن كاریگه‌ر بن به‌سه‌ر نرخه‌وه و له‌وێشه‌وه به‌سه‌ر هه‌ڵویستی سیاسیه‌وه ، له‌وكاته‌وه ئه‌مریكا و وڵاتانی پیشه‌سازی هه‌وڵئه‌ده‌ن ئه‌ڵته‌رناتیڤی نه‌وت بدۆزنه‌وه ، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌وڵانه هیچ ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوه(1)
نه‌وت له‌باری واقیعی و مێژوییه‌وه هۆكاری هه‌ره به‌هێزی گه‌شه‌ی فاكته‌ره‌كانی به‌هه‌مهێنان و زیادبوونی قه‌باره‌ی به‌رهه‌م و فراوانبوونی بازاره‌كان بوه، نه‌وت به‌شداری هه‌ره گه‌وره‌ی له هه‌ژموونی پیشه‌سازی و كۆنترۆڵی بازاره‌كان هه‌بوه له نێو ئابووری سه‌رمایه‌داریدا، له‌م روانگه‌یه‌وه باڵاده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا مانای به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری سیاسی و ، مانای جوڵانی ره‌وڕه‌وه‌ی پیشه‌سازی وڵاتانی پێشكه‌وتوه ، مانای به‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزه‌رانی و هه‌ژموونی سیاسیه، هه‌ربۆیه گه‌وره‌ترین به‌ریكه‌وتن و كێبڕكێی مێژوویی له‌نێوان زلهێزه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی نه‌وت هاتۆته ئاراوه.
سێیه‌م : هۆكاره‌كانی پشت به‌ستن به نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
وڵاتانی خۆرئاوا تا به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانیش به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشتیان به سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه به‌ستبوو كه خه‌ڵوز بوو ، كه رێژه‌ی 90% پێویستیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی پڕ ئه‌كرده‌وه، به‌لام له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان و به‌تایبه‌ت ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه نه‌وت گرنگیه‌كی زۆر تایبه‌تی وه‌رگرت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه(2)
- نزمی نرخی نه‌وت به‌تایبه‌ت كاتێك رێگای گواستنه‌وه‌ی ئاسان و هه‌رزانی بۆ دۆزرایه‌وه ،كه رێگای نوكهندی سوێسه‌وه به تێچوونێكی كه‌م نه‌وت ئهگهیهنرایه ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی دنیا ، وه زیادبوونی كێبڕكێی كۆمپانیا سه‌ربه‌خۆكانی بواری نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سه‌رمایه‌گوزارییان له بواری نه‌وتدا ده‌كرد و سه‌ر به وڵاته مۆنۆپۆلهكانی نه‌وت بوون، ئه‌مه‌ش ده‌رگای بۆ گرنگی زیاتر نه‌وت كرده‌وه
- ئاسانی به‌كارهێنانی نه‌وت له بواری به‌رهه‌مهێناندا، نه‌وت پتر وه‌ك وزه‌یه‌كی ئاسان سه‌یر ئه‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدا خه‌ڵوز و جۆره‌كانی دیكه وزه تا گوڕینی به وزه‌یه‌كی كاریگه‌ر و به‌شدار له پروسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا كات و تێچوونێكی زۆری ئه‌وێت
- وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خام بۆ چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی نه‌وتی كه هه‌مان رۆلی وزه ئه‌بینن دابه‌ش ئه‌بن
- پاك و خاوینی نه‌وت و پیسنه‌بوونی ژینگه‌ی به‌كارهێنانی
- ووڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشت به نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌به‌ستن ، رۆژبه‌رۆژ ئه‌م پشتپێبه‌ستنه زیاتر ئه‌بێت ، له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه نزیكه‌ی 20% پشتیان پێ ئه‌به‌ست ، له ساڵی 1947 ئه‌م رێژه‌یه گه‌یشته 43% و دواتری ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی 1955 گه‌یشته 85%.
- نزیكی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له بازاری ئه‌وروپییه‌وه ، ئه‌مه خاڵێكی گرنگ و به‌هاداره، چونكه گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی تێچوونێكی كه‌می هه‌یه و له‌وێشه‌وه به نرخێكی هه‌رزان پیشه‌سازی خۆرئاوایی سوودی لێده‌بینێت
- هه‌ژموونی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، بۆ نموونه فه‌ره‌نسا هه‌ژموونی هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی مه‌غریبی عه‌ره‌بی و جه‌زائیردا، به‌ریتانیا هه‌ژموونی هه‌یه به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی كه‌نداو ، ئه‌مریكا هه‌ژموونی هه‌یه به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی كه‌ندا و زۆرێك وڵاتانی دیكه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له رێگای كۆمپانیای وڵاته‌كانیانه‌وه كه له سێكته‌ری نه‌وتی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌به‌رهێنان ئه‌كه‌ن و قازانجێكی بێ‌شومار ئه‌كه‌ن.
چواره‌م : سیاسه‌تی وڵاتانی خۆرئاوایی دوای ساڵی 2010
1- سیاسه‌ت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵاتانی نه‌وتی
بێگومان نه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی به ململانێی سیاسی و ته‌نانه‌ت جهنگهكانیشهوه هه‌بوه، پسپۆران مێژووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه ئه‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست به‌دیاریكراوی ساڵی 1914، كاڵای نه‌وت كاڵایه‌كی هه‌ره به‌هێز و كاریگه‌ر بوه له ململانێی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ژموونی وڵاتاندا، له‌شه‌ری ئیسرائل و عه‌ره‌بدا ، عه‌ره‌به‌كان ساڵی 1973 چه‌كی نه‌وتیان دژ به وڵاتانی خۆرئاوا به‌كارهێنا تاوه‌كو ئیسرائیل ناچار بكه‌ن به كشانه‌وه له‌وناوچه عه‌ره‌بیانه‌ی كه له‌ساڵی 1967 ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی كۆشكی سپیش ئه‌وه ئاشكرا ئه‌كه‌ن كه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانه به هه‌ر نرخێك بێت، جه‌نگی عێراق و روخاندنی سه‌دامیش په‌یوه‌ندی به پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كانه‌وه هه‌بوه.
2- دابه‌زینی نرخی نه‌وت
پسپۆرانی ئابووری له چه‌ندین روانگه‌ی جیاوازه‌وه شیكارییان كردوه بۆ هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه دابه‌زینی ئاستی به‌كاربردنی جیهانییه بۆ نه‌وت ، كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو به‌هۆی ناكوكی سیاسی و جه‌نگه‌وه له هه‌ندێك وڵاتانی به‌لقان و ئاسیا و ئه‌فریقا نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو نرخی به‌رزبوه تا گه‌یشته 120 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل ، به‌ڵام ئه‌مه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی سروشتی نه‌بوو ، ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی پێویستیه‌كانی بازار و به‌كاربردنی نه‌وت نه‌بوو، بۆیه به داروخانێكی گه‌وره له نرخی نه‌وت رویدا تا گه‌یشته 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت. (3)
ده‌بێ ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی بتوانین نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه چونكه كۆده‌نگ نه‌بوونی له نێو ئۆپێك‌دا نه‌هاته‌دی، هه‌ر وڵاته و به پێی بارودۆخی ناوخۆیی خۆی كاری له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌كرد ، به پێی پێویستیه‌كانی كاری له‌سه‌ر دیاریكردنی بری هه‌نارده‌كردن ئه‌كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌توانن بگه‌نه رێكه‌وتنێكی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه ، به‌مه‌ش نه‌توانرا وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌رای ناكۆكی سیاسی نێوان ئێران و سعودیه و رۆڵی له‌سه‌ر دابه‌زینی نه‌وت ، ههریههیان ئه‌یانه‌وێت ئه‌ویدی به چه‌كی نه‌وت گه‌مارۆ بدات.
ژماره‌یه‌كی دیكه له توێژه‌ران و پسپۆرانی بواری نه‌وت پێیانوایه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له بازاری نه‌وتدا ئه‌گوزه‌رێت بریتیه له سزایه‌كی به كۆمه‌ڵ كه گه‌وره وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌یكه‌ن دژ به هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت ، ئامانجی راسته‌قینه‌ش له‌م سزایه بریتیه له سزادانی روسیا و ئێران كه دوو به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وتن له جیهاندا ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی ئۆكرانیا و ته‌حه‌داكردنی ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و كێشه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها سزادانی ئێرانه به‌هۆی كێشه ئه‌تۆمییه‌كانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ دهستێوهردن له‌كاروباری وڵاتان و سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئیران به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان چه‌كی نه‌وت دژ به روسیا و ئێران به‌كاربهێنێت، به‌ڵكو له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوشدا ئه‌م چه‌كه‌ی به‌كارهێنا و بوو به هۆی دروستكردنی عهجزێكی گه‌وره له میزانیه‌ی هه‌ریه‌ك له روسیا و ئیران‌دا .
هۆكارێكی دیكه‌ش له دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا بریتیه له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه‌ی كه نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا هاویشتوێتی،ئه‌م هه‌نگاوه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاری نه‌وت هه‌بوه، كۆمپانیاكان له ئه‌مریكا كێبڕكێی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رمایه گوزرای له نه‌وتی به‌ردیندا بكه‌ن ، هه‌نارده‌ی ئه‌م نه‌وته بۆ بازاره‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. (4)
پێنجه‌م: ئاسایشی نه‌وت و ستراتیژی وڵاتان
دابینكردنی ئاسایشی ده‌ستگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی وزه، گرنگترین ئامانجی وڵاتانی زلهێزه و بنه‌مای دیاریكردنی ستراتیژی ململانێكانه ، چونكه له ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی ئه‌م ئاسایشه‌دا بَێگومان وڵاتانی خۆرئاوایی روبه‌روی قه‌یران و گرفتی قووڵی ئابووری و سیاسی ئه‌بنه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا خۆرئاوا چه‌ندین میكانیزمی گرنگی سیاسی به‌كاردێنێت هه‌م بۆ سه‌قامگیری گه‌یشتن به وزه ، هه‌م بۆ ته‌سككردنه‌وه‌ی رووبه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه له وزه و سامانی نه‌وتیدا ، لێره‌دا شیكاری بۆ هه‌ندێك له‌و ستراتیژانه ئه‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: پشت به‌ستن به هاوپه‌یمانه باوه‌ڕپێكراوه‌كان
به‌و پێیه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه له بواری پیشه‌سازیدا، گه‌وره‌ترین رۆڵیشی هه‌یه له داڕشتنه‌وه‌ی سیماكانی جیۆسیاسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مریكا پشتگیری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانه‌كانی بواری نه‌وتی كردوه ، هانیداون بۆ دانانی داهات و ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌وت به دۆلاری ئه‌مریكی ، به‌مه‌ش وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت به‌شداری گه‌وره‌یان كردوه له بوژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مریكی و هه‌ژموونكردنی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌سه‌ر ئابووری جیهانیدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رێگا فرۆشتنی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئه‌مریكیه‌وه به وڵاتانه بۆ پاراستنی خۆیان، ملیاره‌ها دۆلار داهاتی هه‌بوه و سه‌قامگیری ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه‌شی پاراستوه، به‌مه‌ش رۆڵی گرنگی بینیوه له دابینكردنی ئاسایشی نه‌وت و سه‌قامگیری نرخه‌كه‌ی .
له‌دوای داگیركاری عێراقه‌وه بۆ وڵاتی كوه‌یت ساڵی 1991، ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی جیهانی پێكهێنا بۆ رزگاكردنی كوه‌یت ، هه‌روه‌ها پشتگیری سه‌ربازی سعودیه‌ی كرد، ئامانجی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش رێگریكردن بوو له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ریای قه‌زوین به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه، رێگرییه له هه‌ریه‌ك له ئێران و روسیا بۆ پێشنه‌خستنی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سعودیه خۆی خاوه‌نی برێكی گه‌وره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانیه كه ئه‌گاته 264.2 ملیار به‌رمیل نه‌وت، ئه‌مه‌ش چاره‌كی نه‌وتی یه‌ده‌گی جیهان پێكدێنێت. (5)
له‌داگیركاری ئه‌مریكاش بۆ سه‌ر عێراق ، جۆرج بۆشی باوك به روونی لێدوانی‌دا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عێراق ببێت به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئابووری و وزه له ئه‌مریكا و ، چه‌كی نه‌وت دژ به ئه‌مریكا به‌كارهێنێت، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 1973 ئه‌م چه‌كه دژ به ئه‌مریكا به‌كارهات، ئه‌مریكا رێگا به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مه نادات ، دواتریش ئه‌مریكا رێكه‌وتننامه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازی و ئاسایش له‌گه‌ڵ به‌حره‌ین ئه‌نجامدا له ساڵی 1992، دواتریش و له ساڵی 1995 به‌حره‌ین بوو به باره‌گای سه‌ره‌كی ئوستوڵی پێنجه‌می سوپای ئه‌مریكا ، له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ریش ساڵی 1992 رێكهوتتنامهی به‌رگرییان ئیمزا كرد ، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا قه‌ته‌ر ئاسانكاری گه‌وره‌ی بواری ئاسمانی و وشكانی و ده‌ریایی پێشكه‌شی ئه‌مریكا كرد و قه‌ته‌ر كرا به باره‌گای سه‌ره‌كی هێزی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 1998یش ئه‌مریكا رێكه‌وتنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عوممان مۆركرد و ده‌رگای رێگای ئاوی و وشكانی و ئاسمانی بۆ ئه‌مریكا خرایه سه‌رپشت، به‌مه‌ش ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت له رێگا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به ئاسانی ده‌ستی بگات به سه‌رچاوه‌كانی وزه و رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه ببینێت له‌لایه‌ك و ، وڵاتانی نه‌یاریش بخاته په‌راوێزه‌وه. (6)
دووه‌م: پارێزگاریكردن له سه‌رچاوه‌كانی ووزه
له پێناو پارێزگاریكردن له سه‌رچاوه‌كانی وزه، ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی هه‌ر له كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه تا ده‌ریای قه‌زوین بڵاوكردۆته‌وه، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا له رێگای كه‌شتییه‌وه نه‌وت بۆ بازاره‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌كان ئه‌گوێزرێته‌وه، له دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانیشه‌وه هه‌ریه‌ك له روسیا و چین وه‌ك دوو هێزی گه‌وره و خاوه‌ن ته‌ماعی گه‌وره به‌رانبه‌ر به سه‌رچاوه‌كانی وزه هاتنه مه‌یدان ، له‌م پێناوه‌شدا روسیا له 21 نیسانی 2000 له‌لایه‌ن سه‌رۆك پۆتینه‌وه ئامانجی گرنگی هێزه سه‌ربازییه‌كانی روسیا دیاریكرا به‌وه‌ی ئه‌ركیان ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆیه كه ئاسایش وزه و ئابووری روسیا له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای قه‌زوین و ناوچه‌كانی دیكه بپارێزێت، به‌مه‌ش كه‌وته ململانێیه‌كی راسته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه هه‌ژموونی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی ئاسیای ناوه‌راسته‌وه هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له چین و روسیا به پێی هه‌لومه‌رجی نوێی سیاسه‌تی ئابووری و مسۆگهركردین سه‌رچاوه‌كانی وزه ، سیاسه‌تی خۆیان دارشتوه، روسیا پێداگیری زیاتری له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایشی وزه‌ی روسی كرد له كه‌ناراوه هه‌رێمیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ناره‌كانی قه‌زوین، هه‌رچی چینه هێزه‌كانی له‌ناوچانه كه‌مكردوه و پتر فهوكسی خسته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی باشووری چین ، كه ناكۆكی زۆری له‌سه‌ره و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دابینكردنی وزه‌ی نه‌وت و غازه.
ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا تاراده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئازره‌بایجان و كازاخستان تۆری نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كردۆته‌وه.
ئامانجێكی دیكه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا بریتیه له ریگریكردن له به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئۆرۆ-ئاسیا نزیك له روسیا، به ئامانجی گه‌مارۆدانی روسیا له‌رووی سه‌رچاوه‌كانی وزه و ده‌سترانه‌گه‌یشتنی به هێڵه زیندوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ر له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی له به‌شێك له ولاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات و رۆژئاوا كردۆته‌وه ، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی عێراقیش به‌شێك بوه له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه، له‌م پێناوه‌شدا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناوچه‌كی گرنگی ململانێیه و له‌م رێگایه رێگری ئه‌كرێت له گه‌یشتنی هه‌ریه‌ك له ئێران و عێراق به هێڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا. (7)
سێیه‌م : سیاسه‌تی خه‌زنكردنی نه‌وت
ئه‌و قه‌یرانه نه‌وتییه‌ی ساڵی 1978-1979 رووبه‌رووی ئه‌مریكا بویه‌وه ، ئه‌و وڵاته‌ی به ئاگا هێنا له‌وه‌ی هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌رووی شوكێكی دیكه بنه‌وه له بواری نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانیدا، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌مریكا كرد له‌مباره‌یه‌وه بڕیارێكی ستراتیجی بدات بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی نه‌وت، بریاری عه‌مباركردنی ستراتیجی نه‌وت (spr) دابمه‌زرێنێت، كه مرونه‌تێكی باشی هه‌بێت له تێپه‌راندنی قه‌یران و گرفته‌كانی كه‌می نه‌وتدا، ئه‌مه عهمباركردنه ستراتیجیه ئه‌كه‌وێته نزیك مه‌كسیكه‌وه كه توانای هه‌یه 700 ملیۆن به‌رمیل عه‌مبار بكات. ئه‌مه‌ش توانای هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ رووبه‌رووی قه‌یران ببێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌مریكا ستراتیژێكی تۆكمه‌ی داناوه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه ئه‌و شۆكانه‌ی له بواری نه‌وت ئه‌گه‌ری رودانیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م عه‌مباره گرنگانه‌ی نه‌وتدا ، سه‌رچاوه‌كانی توێژینه‌وه ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن رێژه‌ی به‌كارهێنانی پیشه‌سازی ئه‌مریكی بۆ نه‌وت به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه، به‌جۆرێك رۆژانه ئه‌مریكا پێویستی به 17.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه ، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات ئه‌و عه‌مباره‌ی ئه‌مریكا دروستیكردوه دڵنیایی ته‌واو نه‌داته لایه‌نی ئه‌مریكی ، چونكه ئه‌و نه‌وته عه‌مباركراوه ناتوانێت بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ به‌رده‌وامی بدات به خۆراگری ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر گه‌مارۆی نه‌وت یان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆیه جارێكی دی ئه‌مریكا ناچاره كاربكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌وتی به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ده‌ستڕاگه‌یشتن به نه‌وت و غاز . (8)
چواره‌م: فراوانكردنی سیاسه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری
گه‌وره وڵاتانی هاوردهكهری نه‌وت كه‌وتونه‌ته ناو كێبڕكێیه‌كی سه‌خته‌وه بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی گه‌یشتن به‌و وزه‌یه، ئه‌مریكا هه‌وڵێكی زۆر ئه‌دات له ئه‌فریقا سه‌رمایه‌گوزاری بواری نه‌وت بكات، چینیش هاتۆته ناو كێبڕكێكهوه و یارمه‌تی نێجیریای داوه بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بواری نه‌وت و راكێشانی هێڵی ئاسن بۆ ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چین به‌شێوه‌یه‌كی جددی هاتۆته ناو كایه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئێستا 16% تێكرای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عه‌ره‌بی بۆ وڵاتی چین ئه‌چێت، به‌پێی هه‌ندێك پێشبینی ئه‌م رێژه‌یه بۆ ساڵی 2030 ئه‌گاته 57%، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵكشانه زۆره‌ی بواری چالاكی پیشه‌سازی چین ئه‌گه‌رێته‌وه(1)
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هیندستان وه‌ك وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌كاربردنی وزه هاتۆته مه‌یدان و پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، رێژهس 3.7% وزه‌ی جیهانی له‌لایه‌ن هینده‌وه بهكارئهبرێت، پێده‌چێت ئه‌م رێژه‌یه بۆ ساڵی 2030 بگاته دوو هێنده،ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش نزیكه‌ی سێ یه‌كی پێداویستی هیند له‌بواری نه‌وتدا دابین ئه‌كات ، به‌ته‌نها سعودیه 25% رێژه‌ی پێویستی نه‌وت بۆ هێندیستان دابین ئه‌كات، له ساڵی 2006 په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌ك له هیندستان و سعودیه بوه به ( په‌یوه‌ندی ستراتیجی له بواری وزه)دا له دوای سعودیه‌ش ، ئیران گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وته بۆ هێندستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێندستان تموحی گه‌وره‌تری هه‌یه له بواری وزه‌دا و په‌لی بۆ ئاسیای ناوه‌راست و ده‌ریای قه‌زوینیش هاویشتوه و ، كۆمپانیاكانی هێندستان به بڕی ملیاره‌ها دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له كه‌رتی وزه‌دا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. (9)
كـــۆتــایــی
نه‌وت و غاز گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ن له رۆژگاری ئه‌مرۆدا، بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی پیشه‌سازی و ئابووری سه‌رمایه‌دارین، به‌شێكی هه‌ره‌گرنگی نه‌وت و غازی جیهانیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدایه، به‌هۆی نزیكی له ده‌ریای سپی ناوه‌راست و ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ بازاره‌كانی جیهان، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و روسیا، ئه‌كته‌ره نوێیه‌كانی بواری وزه‌ی جیهانی وه‌ك چین و هێندیستان، كێبركێی گه‌وره ئه‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی وزه و دابینكردنی سه‌قامگیری پێویست ، پاراستنی ئاسایشی وزه وه‌ك پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لێكده‌درێته‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه ململانێ و كێبركێی سه‌خت له نیوانیاندا بوونی هه‌یه و چه‌ندین ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی جیاواز به‌كار دێنن و خودی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوون به به‌شێك له ململانێی زلهێزه‌كان.
سه رجاوه كان :
[1] أ.د. شفیق المصری، الأمن النفطی: الهاجس الأكبر فی المنطقه، دار الكتب للنشر و التوزيع، مصر ، 2014، ص22
[2] دیفید ترامبل، العالم وفوضى سیاسه المصالح، مترجم عن الإنكلیزیه، الدار المصریه للكتاب، القاهره 2011، ص65
[3]د. انيس عبدالفتاح، النفط و الصراعات الدولية ، دار الجامعة للنشر، لبنان،2013، ص107
[4] د. محمد الجميلي، النفط الاقتصادات الدولیه، مركز الجامعة للنشر و التوزيع، مصر، 2014،ص211
[5] أ.د. شفیق المصری، الأمن النفطی: الهاجس الأكبر فی المنطقه، دار الكتب للنشر و التوزيع، مصر ، 2014، ص82
[6] دیفید ترامبل، العالم وفوضى سیاسه المصالح، مترجم عن الإنكلیزیه، الدار المصریه للكتاب، القاهره 2011، ص95
-7 Acemoglu, P. and A. Hoeffler, (2012), "Oil and international relations", Working Paper CSAE WPS/
2002-01. Oxford: Center for the Study of African Economies
-8 Collier, D. and J. Robinson, (2006), Economic Origin of Democracy and Dictatorship, Cambridge , University Press. p221
[9] أ.د. شفیق المصری، الأمن النفطی: الهاجس الأكبر فی المنطقه، دار الكتب للنشر و التوزيع، مصر ، 2014، ص187
.