پێشه‌كى:
ووزه و جیۆپۆڵه‌تیك، په‌یوه‌ندییه‌كى دانه‌بڕاویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، سه‌ده‌ى بیسته‌م گه‌واهیده‌رى ئه‌وه‌یه، ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌رئه‌نجامى ناكۆكى و شه‌ڕه‌كاندا، ده‌ستیان گه‌یشتووه به سه‌رچاوه و هێڵه‌كانى نه‌وت و غازى سروشتى، ئه‌وانه تام و بۆنى سه‌ركه‌وتنیان چه‌شتووه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى ووزه به سه‌ر جوگرافیاى سیاسیه‌وه ناوبنه‌ین "جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه"، ئه‌وا " پیترۆپۆڵه‌تیك- Petro-politic" یش وه‌ك چه‌مكێكى تازه‌ى ناو په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان، بریتی یه له‌كاریگه‌ریی پیترۆڵ به‌سه‌ر خودى سیاسه‌ته‌وه، پیترۆڵ له‌ده‌یان شوێن هۆكارى هاوپه‌یمانێتیه‌و، له‌ده‌یان شوێنیش مایه‌ى جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌یه، بۆیه نه‌وت و غازی سروشتى به‌وه‌وه ناوه‌ستن، ته‌نها به‌هاى دۆلار و بازاڕ ده‌ست نیشان بكه‌ن، كاریگه‌رى گه‌وره‌ش له دروستكردنى هاوپه‌یمانێتیه سیاسیه‌كان دا ئه‌گێڕن و، ئه‌بێته كه‌ره‌سته‌ى دابه‌شكارییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر زلهێزه‌كان دا.
هه‌رێمى كوردستانى عێراق، له‌دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس (2003) ه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه بازاڕێكى تازه‌ى ووزه‌یه و، كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (Multi National Company) به لێشاو ڕووى تێده‌كه‌ن، له‌لایه‌كى تریشه‌وه، به پێی ده‌ستور (عێراق) ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵی یه‌و، به‌رپرسیارێتى په‌ره‌پێدانى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم به پێی مادده‌كانى (111 و 112 و 115 و 121) ى ده‌ستورى عێراق كه‌وتۆته ده‌ستى ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و غازى هه‌رێم، له‌ژێر ڕۆشنایی یاساى ژماره (22ى ساڵى )2007) ى په‌رله‌مانى كوردستان كه له‌هه‌مان ساڵدا كه‌وتۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ساڵى (2017) یه‌و، كورده‌كان له عێراق وێڕاى گه‌نده‌ڵى و بینا نه كردنى داموده‌ستگاى یاسایی و سیاسیی، هێشتا له چوارچێوه‌ى حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی عێراق دا ئه‌ژین، كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته (123) ملیار دۆلار قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوخۆیی له‌سه‌ره، ناوچه‌كه به‌گشتى له ڕووى سه‌ربازییه‌وه خه‌ریكه قوتارى بێت له جه‌نگى دژ به "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام"، به‌ڵام هێشتا له عێراق دا (117000) سه‌ت و حه‌ڤده هه‌زار چه‌كدارى میلیشیا هه‌ن و، دابه‌شبون به سه‌ر (73) گروپ دا. ئه‌م ته‌نگژانه له‌كاتێكدان، كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و ناوچه‌ى كه‌نداو به‌تایبه‌تى، له كه‌ف و كوڵى خۆ- ڕێكخستنه‌وه‌دایه بۆ گێمێكى تر‌ى ململانێ و ناكۆكى.
بۆیه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به ئه‌ركى خۆى ئه‌زانێت له چوارچێوه‌ى میتۆدێكى زانستى و ناونیشانى بابه‌ته‌كه‌دا، به‌ده‌م وێناكردن و خوێندنه‌وه‌ى ته‌وه‌ره‌كانه‌وه، سۆراخى سێ پرسیارى ڕاسته‌قینه بكات:
یه‌كه‌م: گرێبه‌سته كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ڕووس نه‌فت و ئه‌وانى تردا ڕوون بكاته‌وه‌و، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕى ووزه دیارى بكات .
دووه‌م: وه‌رگه‌ڕان و جیۆپۆڵه‌تیكى نوێی ووزه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، پشت كردنه ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و ڕووكردنه ده‌ریاى ڕه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه، وه‌رچه‌رخانه‌كان له ناوچه‌ى قه‌زوین، له كوتله‌ى كه‌نداوى فارس، ئه‌مانه ئاینده‌ى سیاسی و ئه‌منى و ئابوریی هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌ره‌و كوێ ئه‌به‌ن؟.
سێهه‌م: سیناریۆكانى به‌رده‌م ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان چیین؟.
بۆ خوێندنەوەی کۆی لێکۆڵینەوەکە:کلیک لێرە بکە