حه‌سه‌ن مسته‌فا/ مامۆستا له زانكۆى سۆران- فاكه‌ڵتيى ياسا و زانسته سياسييه‌كان. هاوەڵی پێشکەوتوو لە پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی.
بۆ داگرتنی لێکۆڵینەوەکە بە شێوەی PDF کلیک لێرە بکە
پوختهیەک
زۆرێك له بيرمه‌ند و توێژه‌ران، جیهانی ئه‌مڕۆ به جیهانی گه‌شه‌ى پۆپۆليزم و فاشيزم، دۆڕ‌انى ديموكراسى و پاشه‌كشێى مافه‌كانى مرۆڤ، جه‌نگى فيكرى و فيزيكى و ناكۆكى سياسى نێوان نه‌ته‌وه‌كان ناوزه‌ند ده‌كه‌ن. ده‌ستدرێژى ڕووسيا بۆ سه‌ر ئۆكڕانيا، چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كان له‌لايه‌ن وڵاتانى زلهێز، چاوپۆشى له سه‌رهه‌ڵدانى ده‌سه‌ڵاتى ديسپۆتيزم و تۆتاليتار له پێناو بهرژوهندييه سياسييه‌كان، شه‌ڕى سنوور و بهرژهوهندييه ئابوورييه‌كان، نا هاوسه‌نگى هێز له نێوان ئه‌كته‌ره‌كاندا، هه‌موو ئه‌مانه له سيما دياره‌كانى دونياى ئه‌مڕۆن و بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ديموكراسييه‌ت و پڕۆسه‌ى ئاشتى و په‌يوه‌ندى سياسى و ديپلۆماسى له نێوان وڵاتاندا. لهدۆخێكى وه‌هاشدا، گريمانهى ئه‌وه ده‌كرێت كه تراژيديا و كاره‌ساتى سروشتى و مرۆيى، هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى دواى ڕووداوه سروشتييه‌كان، به‌سته‌ڵه‌كى په‌يوه‌ندييه سياسى و ديپلۆماسييه‌كانى نێوان نه‌ته‌وه‌كان بتوێنێته‌وه‌و ڕای گشتى جيهانى و هاوخه‌مى بەکۆمەڵی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌دواى خۆيهوهبێنێت و ڕايسيزم و رۆحى تۆتاليتاريزمى كاڵبكاتهوه، بۆيه له‌گه‌ڵ ڕوودانى بومه‌له‌رزه‌ى وێرانكارى توركيا و سوريا، توێژه‌رانى زانسته سياسييه‌كان له ئاوێنه‌ى په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه له‌م پرسه ده‌ڕوانن و ده‌يخه‌نه ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌ى زانستيى به دواى وه‌ڵامى چه‌ند پرسێكدا دهگهڕين كه; ئاخۆ كاره‌ساته سروشتييه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ململانێ و ناكۆكى سياسى ده‌بێت، تا چه‌ند ئه‌م ڕووداوانه ده‌بنه فاكته‌ر بۆ هه‌ڵدانه‌وه لاپه‌ڕه‌يه‌كى نويى سياسى و ئاشتى له په‌يوه‌ندييه دهرهكييهكاندا؟ ئايا ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات وه‌ك هێزێكى نه‌رم كاريگه‌رى درێژخايه‌ن ياخود كورتمهوداى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه نێودهوڵهتييهكان؟ ئه‌زموونى كه‌يسه‌كانى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و زهمينلهزهكان چيمان پێده‌ڵێن؟. ئه‌م پهيپهره لە "پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی" ەوە له‌رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى زانستيى و ئه‌زموونى ده‌وڵه‌تانه‌وه وه‌ڵامى ئه‌م پرسيارانه ده‌داته‌وه.
وشه كليليهكان: ديپلۆماسيه‌تى بومه‌له‌رزه، ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات، كورد، په‌يوه‌ندييه نێودهوڵهتييهكان، سياسه‌تى ده‌ره‌كى.
ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: ناساندنى چه‌مكى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات
كارەسات (الكارثة أو الكوارث) لەڕووی زمانەوانییەوە، چه‌مكێكه بۆ گوزارشتكرن له ده‌رد و ناخۆشی و مەترسییەكی گەورە. فەرهەنگی ئۆكسفۆردى به‌ريتانى، كاره‌سات (Disaster) بەوە ده‌ناسێنێت كه ڕووداوێکى وێرانکاری بەرفراوانه و ئازارێكى گه‌وره و قووڵی لێدەکەوێتەوە. له‌ڕووى ده‌سته‌واژه‌وه؛ ئه‌م چه‌مكه له گۆشه‌نيگاى جوداوه ناسێندراوه، به‌ڵام به مانا گشتگيرهكهى "ڕووداوێکی لەناکاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه کە زۆرجار بەهۆی سروشتەوە ڕووده‌دات و هەڕەشە لە ژيانى مرۆڤايه‌تى و بەرژەوەندیی نیشتمانى وڵات دەکات و هاوسەنگی سروشتیی ئەو بابەتانە تێکدەدات کە دەزگا جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت تێیدا بەشدارن". به‌گوێره‌ى پێناسه‌ى ڕێکخراوی پاراستنی مەدەنی نێودەوڵەتی، کارەسات بریتییە لە “ڕووداوێکی گەورە کە لە ئەنجامدا زیانی گیانى و ماڵی زۆری لێدەکەوێتەوە، ده‌كرێت فاكته‌رى زيانه‌كان به‌هۆى سروشته‌وه بن (کارەساتی سروشتی Natural Disasters) وەک; بوومەلەرزە، ڕه‌شه‌با و زریان، تسۆنامى...هتد.”، ياخود ڕوودارى تەکنیکی وه‌ك (کارەساتی تەکنیکی Technical Disasters) كه له ده‌ره‌نجامى کردەوەو هۆکاری مرۆڤەوه دروست ده‌بن، جا كاره‌كه به ويست و ئيرادهيى بێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ى ويست و ئيڕاده، كه پێويستى به يارمه‌تى و به‌هاناوه‌چوونى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت.
به گشتى، جیاوازی دەکرێت لە نێوان ئەو کارەساتە مرۆییانەی کە لە کردەوەی مرۆڤەوە سەرهەڵدەدەن، وەک لەشکرکێشی سەربازی، ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی وەک; ڕفاندنی فڕۆکە و کەشتی، بارمتەگرتن و بۆردومانکردن و پیسبوونی ژینگە، بڵاوبوونه‌وه‌ى ماددە کیمیاییەکان یان کەرەستەی پیشەسازی. هه‌روه‌ها داڕمانی بەنداوەکان یانيش پچڕانی کارەبا و تێكچوونى ئاو لە شارە گەورەکان و ئاگرکەوتنەوەی گەورە بە ئەنقەست یاخود به‌هۆى کەمتەرخەمييهوه وه‌ك ڕووداوی فڕۆکە و شەمەندەفەر، نوقمبوونی کەشتییە گەورەکان و... هتد. هەندێکی تریان کارەساتی سروشتین کە هیچ پەیوەندییەکیان بە چالاکییەکانی مرۆڤەوە نییە، وەک: بوومەلەرزە، گڕکان، زریان، لافاو، وشکەساڵی، کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان و ... هتد. به‌م پێودانگه‌ش، کارەساتی سروشتی دابەشدەکرێن بەسەر کارەساتی په‌يوه‌ندار به کەشوهەوا و جیۆلۆجی (وەک بوومەلەرزە، لافاو، زریان) و کارەساتی بایۆلۆجی (وەک پەتاکان و نەخۆشی و زیانه کشتوکاڵییەکان، ئەنفلۆنزای باڵندە و كۆڕۆنا ...هتد) و کارەساتی گەردوونی (وەک کەوتنی نەیزەک، تیشکی گەردوونی)(1).
چه‌مكى دیپلۆماسی کارەسات Disaster Diplomacy ياخود دیپلۆماسی بومه‌له‌رزه ‘Earthquake diplomacy’ چه‌مكى تازه‌ى نێو بوارى سياسه‌تى نێونه‌ته‌وه‌يى و ديپلۆماسيه، وه‌ك فۆرمێكى نوێى ديپلۆماسييه‌تى مرۆيى (HD) لە سەرەتای ساڵانی (2000) دوو هه‌زاره‌وه وه‌ك پرسى ئه‌كاديمى گه‌شه‌ى زياتريان به‌خۆيه‌وه بينوه. ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات Disaster Diplomacy لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن و بۆچی چالاکییەکانی پەیوەست بە کارەسات (پێش کارەسات و دوای کارەسات) کاریگەرییان لەسەر ململانێ و هاريكارييه مرۆييه‌كان ده‌بێت، زۆرجار پێی دەوترێت پارادیپلۆماسی، پرۆتۆدیپلۆماسی و مایکرۆدیپلۆماسی(2). ئه‌م فۆڕمه له ديپلۆماسييهت، خۆى ده‌بينێته‌وه له دەستپێشخەریی دیپلۆماسی و هاريكارى مرۆيى لە نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ياخود زياتر له دواى ڕوودانى كارساته سروشتييه‌كان كه ده‌شێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى پهيوهندييى ده‌ره‌كى و ديپلۆماسى بەجێ بهێڵێت. هه‌ندێك له توێژه‌ران ئه‌م چه‌مكه وه‌ك ديپلۆماسييه‌تى يارمه‌تى “Aid diplomacy” و ياخود ديپلۆماسييه‌تى مرۆيى Humanitarian Diplomacy (HD) وێنا ده‌كه‌ن كه ڕه‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى ستراتيژييه‌تى ديپلۆماسييه‌تى گشتى و ئامرازێكى نه‌رمى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندى ديپلۆماسين و وه‌ك ڕەهەندێکی فرەلایەنە و هێزى نه‌رم لهرێگهيهوه بره‌و به پته‌وكردنى ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوهو نزيكبوونه‌وه له چاره‌كردنى ناكۆكى و دوژمنايهتى سياسى و هه‌نگاونان به‌ره‌و پڕۆسه‌ى ئاشتى ده‌درێت.
ئه‌م چالاكييه، به دیپلۆماسييهتى نافەرمی کارەساتهكانيش “Informal Disaster Diplomacy” ناو ده‌برێت كه نەک تەنها دیاردەو ڕووداوه سروشتييه خێراكانى وەک بوومەلەرزەو تەقینەوەو ئاگركه‌وتنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵكوو پێناسەیەکی بەرفراوانی "کارەساتهكان"ى وه‌ك وشکەساڵی، پەتا و ڤايرۆسه‌كان، "کارەساتی درێژخایەن"، کاریگەرییەکانی مەترسی وەک گۆڕانی کەشوهەواش ده‌گرێته‌وه و زۆرجاريش له ژێر ناونيشانى جيادا وه‌كو "دیپلۆماسی وشکەساڵی"، "دیپلۆماسی بوومەلەرزە"، "دیپلۆماسی تەندروستی"، "دیپلۆماسی تسونامی"، "دیپلۆماسی ڤاکسین" و "دیپلۆماسی گڕکان" به‌كارده‌هێنرێن. به‌شێكى توێژه‌ران ئه‌م شێوه ديپلۆماسييه وه‌ك فۆرمێكى ديپلۆماسييه‌تى گشتى (Public Diplomacy) ياخود دیپلۆماسی گەل وێنا ده‌كه‌ن كه بريتييه له هەر هەوڵێکی جۆراوجۆری حکومەت کە لەلایەن حکومەتەوە سپۆنسەر دەکرێت و ئامانج لێی پەیوەندیکردنە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی بیانی. دیپلۆماسی گشتی هەموو هەوڵە فەرمییەکان لەخۆدەگرێت بۆ قەناعەتپێکردنی کەرتە ئامانجدارەکان بە بۆچوونی بیانی بۆ پشتگیری‌کردن یان بەرگەگرتنی ئامانجە ستراتیژییەکانی حکومەت. هه‌ندێكى تر له سه‌رچاوه‌كان جياوازى ده‌كه‌ن له نێوان سياسه‌تى ديپلۆماسى مرۆيى له‌گه‌ڵ ديپلۆماسييه‌تى كاره‌ساته‌كان، چونكه سياسه‌تى ديپلۆماسييه‌تى مرۆيى باسێكى ئيختيارى نييه و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌ولى سه‌رپشك نين تيادا، به‌ڵكوو بهرپرسياريهتێكه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تان به‌تايبه‌تى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى په‌يوه‌نديدار به بههانهوهچوونى مرۆيى و رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان له چوارچێوه‌ى ياساى نێونه‌ته‌وه‌يى مرۆيى، به‌ڵام ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات بهرپرسيارييهتهكى مۆڕاليى په‌يوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ى هيومانيزم.
١-١. ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات وه‌ك پرسێكى زانستى
بابه‌تى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌ساته‌كان وه‌ك باسێكى نوێى گۆره‌پانى زانستى سياسى په‌يوه‌ندييه نێودهوڵهتييهكان و سياسه‌تى ده‌ره‌كى وێنا ده‌كرێت، له‌م ساڵانه‌ى دوايدا ئه‌م بواره له چوارچێوه‌ى توێژينه‌وه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى سه‌رنجى توێژه‌ران و ئهكاديميستيانى ڕاكێشاوه، له ديارترين ئه‌و كاره زانستيانهى له‌باره‌ى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات ئه‌نجامدراون، توێژينه‌وه‌كه‌ى پرۆفيسۆر ئیلان کاڵمن Ilan Kelman پسپۆرى زانستى کارەسات و تەندروستی لە زانکۆی لەندەن له‌ژێر ناونيشانى: دیپلۆماسی کارەسات: (Disaster Diplomacy: How Disasters Affect Peace and Conflict) ئه‌م به‌رهه وه‌ڵامى چه‌ند پرسيارێكى گرينگى ئه‌م بواره ده‌داته‌وه، له‌وانه; ئايا له‌دواى كاره‌ساته‌كان ده‌توانين گريمانهى ئاشتى بكه‌ين؟ ئايا هه‌ڵوێست و خه‌مخۆرى و كۆمه‌كه نێودهوڵهتييهكان ده‌توانێت وڵاتانى ناكۆك يه‌كبخات؟ هه‌روه‌ها توێژه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ده‌وستێت كه چۆن و بۆچی چالاکییەکانی پەیوەست بە کارەسات پرۆسه‌ى ئاشتی لێناكه‌وێته‌وه‌و به‌سته‌ڵه‌كى په‌يوه‌ندييه‌كان ناشكێنێت و گرێى ململانێكان ناكاته‌وه. نووسه‌ر چالاکییەکانى پەیوەست بە ديپلۆماسييه‌تى کارەسات بۆ ديپلۆماسييه‌تى پێش كاره‌سات و دواى كاره‌سات دابه‌ش ده‌كات، ديپلۆماسييه‌تى پێش كاره‌سات خۆى له چالاكييه‌كانى وه‌ك خۆپاراستن و کەمکردنەوە، ديپلۆماسييه‌تى دواى کارەسات وەک وەڵامدانەوەی فریاگوزاری، فریاگوزاری مرۆیی و ئاوەدانکردنەوە ده‌بينێته‌وه. ئەم په‌رتووكه لە بنچينه‌دا لێكۆڵينه‌وه له کەیسەکانی دیپلۆماسی کارەساتەکان لە سەرانسەری جیهان دەکات. لەو كهيسانهش كه له بارودۆخی سیاسی و کارەساتباردا كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كيى و سياسييه‌كانى ده‌وڵه‌تان جێهێشتووه، كاره‌ساتى بومه‌له‌رزه ى یۆنان و تورکیا تا دەگاتە گڕکان و زریانە گەرمەکان کە کاریگەرییان لەسەر ململانێی نێوان فليپين و دەوڵەتان.
زۆرترین مشت‌ومڕ ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات دا پرسى بههانهوهچوونى ده‌وڵه‌تانى تۆتاليتاريزمه، ده‌وڵه‌تانى سيسته‌مى ديكتاتۆرى لە کەیسه گرينگه‌كانى ئه‌م كتێبه‌ن، له‌وانه; کوبا و ئه‌مريكا و ئێران بۆرما، ئەمریکا و هیندستان له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و ئارگۆمێنتانهى كه ئاماژە بە شكستى دیپلۆماسی کارەسات ده‌كه‌ن وه‌ك هۆکار و ئامرازى چارەسەرکردنی ناکۆکیيهكان. له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك ئار‌گومێنت ده‌خاته‌ڕوو بۆ سه‌لماندنى كاريگه‌رى پۆزه‌تيڤى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى ئاشتى ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كى كورتخايهنيش بێت، به‌تايبه‌تى له‌و ڕووانگهيهى كه ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بنه فاكته‌رى دانوستانى نهێنى نێوان لايه‌نه ناكۆكه‌كان له‌ڕووى په‌يوه‌ندى بازرگانى و كولتوورى و نه‌هێشتنى دوژمنايهتى سياسى. به‌گشتى ناواخنى ئه‌م كتێبه لێكۆڵينه‌وه‌و لێوردبوونهوهيه له ڕيشه‌ى دیپلۆماسی کارەسات، په‌ره‌سه‌ندن و پێشکەوتن دیپلۆماسی کارەسات، گریمانە و پرسیاری توێژینەوە، بەڵگەی ئەزموونی: توێژینەوەی کەیس، شیکاری و شێوازەکانی دیپلۆماسی کارەسات، سەرکەوتنەکانی دیپلۆماسی کارەسات، شکستەکانی دیپلۆماسی کارەسات، داهاتووی دیپلۆماسی کارەسات(3).
ته‌وه‌رى دووەم: كه‌يسه‌كانى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و زه‌مين له‌رزه
ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات له‌لايه‌ن زۆرێك له وڵاتان، وه‌ك چه‌كێكى كاريگه‌رى په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كان و هێزى نه‌رم به‌كارده‌هێنرێت و ده‌ره‌نجامى ئه‌رێنى لێده‌كه‌وێته‌وه، له به‌رانبه‌ردا زۆرێك له‌م هه‌وڵانه ئاسه‌وارى ئيجابيان لێناكه‌وێته‌وه، له‌م تهوهرهيهدا ئاماژه چه‌ند كه‌يسێكى تايبه‌ت به ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و بومه‌له‌رزه ده‌كه‌ين.
٢- ١. كاريگه‌رى ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و يۆنان
يه‌كێك له كه‌يسه هه‌ره دياره‌كانى په‌يوه‌ست به ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و بومه‌له‌رزه ، بريتييه له كه‌يسى نێوان توركيا و يۆنان Greek–Turkish earthquake diplomacy، به‌و پێودانگه‌ى ناكۆكى و ململانێى نێوان ئه‌م دوو وڵاته مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە، هەر لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و سەلجوقييهكانهوه بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لەوێشەوە بۆ ناكۆكی لەسەر دەریای ئیجە تاوەكو كۆچی نایاسایی و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەستەنبوڵ The Istanbul pogrom. به‌ڵام دواى ناكۆكى ده‌يان ساڵه، ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه بوو به فاكته‌رێك كه ناكۆكى و ڕقوكينهى نێوان توركيا و يۆنانى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت بۆ بهخشندهيى و كۆمه‌ك و هاريكارى و هاوسۆزى، ئه‌مه‌ش بهدياريكراوى دواى ڕووداوى بومه‌له‌رزه كه‌ى توركيا له كاتژمێر ٣:٠٢ ى به‌يانى له رێكه‌وتى ١٧ی ئابی ١٩٩٩ کە ناوەندەکەی لە دەوری ناوچەی گۆلجوک و عارفییە لە ناوچەیەكانى شاری پیشەسازی ئیزمیت. زهمينلەرزەکەی ئیزمیت 7.6 لە پێوەری گەورەیی تۆمارکرد ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئیستەنبوڵ وه‌ك گه‌وره‌ترين شارى توركيا ڕووبه‌ڕووى زه‌ره‌ر و زيانى گه‌وره بووه‌و بەهۆيهوه دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك دواى ڕووداوه‌كه، یۆنان وه‌ك یەکەمين وڵاتی بیانی له‌رێگه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بەڵێنی هاريكارى و پشتیوانی بۆ تورکیا ڕاگه‌ياند هه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن و ئاينى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته‌گه‌ڕ (ته‌نانه‌ت هاوڵاتييه‌كى يۆنانى ئاماده‌يى خۆى نيشاندا تاوه‌كو كليهى خۆى ببه‌خشێت به هاوڵاتييه‌كى توركى كه پێويستى پێ‌بوو). ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى يۆنان كاردانه‌وه‌ى گشتى لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رنجى ميديا و ده‌زگاكانى دونياى به‌لاى خۆي‌دا ڕ‌اكێشا بووه جێباسى مانشێتى ڕۆژنامه و ميدياكان له ژێر ناونيشانى: "کاتی هاوڕێیەتی"، "دەستی دۆستانە لە ڕۆژە ڕەشەکاندا"، "یارمەتی لە دراوسێکانەوە" به‌مه‌ش مانشێتهكانى "دراوسێ"، "هاوڕێی ڕاستەقینە" شوێنى مانشێتەکانى ناكۆكى و ململانێ گرته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى سه‌ردانه‌كانى شانده‌كانيان ئاسايى كرايه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه يپلۆماسييه بوو به هۆكارێك كه توركيا هه‌مان هه‌ڵوێست بنوێنێت، كاتێك له كه‌متر له مانگێك دواى كاره‌ساته‌كه‌ى توركيا، لەڕێكهوتى ٧ی ئەیلولی ١٩٩٩، کاتژمێر ٢:٥٦ خولەکی پاشنیوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە شاری ئەسینای بگرێته‌وه، ئەم ڕووداوه وه‌ك كاره‌ساتێكى وێرانكه‌ر وێنا كرا كه تێچوو و بارگرانييه‌كى زۆرى خسته‌سه‌ر يۆنان. بوومەلەرزەکە ناوەندێکی زۆر قووڵی هەبوو کە نزیک بوو لە ئەسینا، لەم کارەساتەدا ١٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش بريندار بوون. هەرچەندە ژمارەی ئه‌وانه‌ى گيانيان له‌ده‌ستدا تاڕادەیەک کەم بوو، بەڵام زیانەکانی باڵه‌خانه و ژێرخانی هەندێک لە گەڕەکەکانی باکوور و ڕۆژئاوای شارەکەى به ته‌واوى وێران كرد. وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌ك له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستى يۆنان له كاره‌ساته‌كه‌ى توركيا، ئه‌مجاره‌يان توركيا له‌رێگه‌ى ليژنه‌يه‌كى فه‌رمى له وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسانى ديكه هاوكاريان گهيانده يۆنان. ئه‌م كاريگه‌رييه‌ى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌ساته‌كان رێگه‌خۆشكه‌ر بوو كه سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ئاسايى بكاته‌وه له ده‌ره‌نجامى بومه‌له‌رزه و تسۆنامى دەریای ئیجە لە ساڵی ٢٠٢٠ و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای تورکیا و بەتایبەت شاری ئیزمیر، حكومه‌تى يۆنانى وێڕاى هاوخه‌مى و دووپاتى گيانى هاريكارى و خزمه‌تگوزارى فرياكه‌وتنى كرده‌وه، ته‌نانه‌ت پشتگيرى وه‌رگرتنى توركياى كرد له نێو باره‌گاى يه‌كێتى ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها له ڕووداوى بومه‌له‌رزه کوشندەكهى شارى کەهرامانماڕەشى توركيا بە پله‌ى ٧.٨ لەڕێكکهوتى ٦ی ڕەشەمێی ٢٠٢٣ (بومه‌له‌رزه ى تورکیا-سوریا لە ساڵی ٢٠٢٣)، سەرەڕای گرژییە دیپلۆماسییە توندەکانی چەند مانگی ڕابردوو و هەڕەشەكانی ئەردۆگانى سه‌رۆكى توركيا له‌باره‌ى هێڕشى سه‌ربازى و داگیرکردنی دوورگەکانی یۆنان، به‌ڵام وه‌ك يه‌كه‌مين هاوسۆزییەکی بەهێز و ئاماده‌گى یارمەتییە مرۆییەکان بۆ قوربانيان ناوچەکانى زيانلێكهوتوو بە شێوەیەکی فه‌رمى لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتەوە نیشاندا. هاريكارى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى تيمه‌كانى يۆنان كاردانه‌وه‌ى ميدياى و سۆزى ڕايگشتى توركياى بۆ يۆنانييه‌كان ڕاكێشه و هاوڵاتيانى تورك سوپاسگوزارى خۆيان بۆ هه‌ڵويست و يارمه‌تييه‌كانى يۆنان نيشاندا. هه‌روه‌ها لە ٩ی شوبات و لەگەڵ گەیشتنی بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا له برۆكسل، سەرۆک وەزیرانی یۆنان پێشنيارى کۆنفرانسی خێرخوازى بۆ تورکیا خسته‌ڕوو تاوه‌كو له ڕێگه‌يه‌وه سەرچاوەی دارایی زیاتر كۆبكرێته‌وه بۆ یارمەتیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
٢-٢. كه‌يسى ئهندهنووسيا و جه‌نگاوه‌رانى ناوچه‌ى ئاتيشيا Insurgency in Aceh
یاخیبوونى ئاتيشيا ياخود جولانه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆيى ئاتيشيا- Free Aceh Movement، بزووتنەوەيهكه مه‌يلى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆيان هه‌يه له ناوچه‌ى ئاتيشيا، ململانێى نێوان حكومه‌ت ئهندهنووسيا و جولانه‌وه‌ى ئاتيشيا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ ده‌ستپێكردوو و تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٥ به‌رده‌وامى هه‌بووه، ئه‌م هه‌وڵانه‌ى بزوتنه‌وه‌كه له‌لايه‌ن دەوڵەتی ئەندەنوسیا بە "ئاژاوەگێڕییەکانی ئاتيشيا" وەسف ده‌كرا، به‌ڵام لە ده‌ره‌نجامى تسونامی ئۆقیانووسی هیندی ساڵی ٢٠٠٤، له به‌نده‌رى ئهندوسيا بۆمهلهزرهيهكى گه‌وره ڕوويدا، له ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكدا زياتر له ١٣٠ هه‌زار كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا، ئه‌و بومهلهرزهيه سريلانكاشى گرته‌وه‌و زياتر له ٣٥ هه‌زار كه‌س بوونه قوربانى. يه‌ك مانگ دواى بومه‌له‌رزه‌كه ئهندهنووسيا و گروپى سه‌ربازى ئاتيشيا ده‌ستيان كرد به گفتوگۆى ئاشتيانه و سه‌ره‌نجام له (١٥ ی گەلاوێژی ٢٠٠٥) رێکكهوتنامهى ئاشتيانهيان Peace Deal له هێلسنكى پايته‌ختى فينله‌ندا واژۆكرد. تسونامی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ کە سوماترای باکووری لە ئەندەنوسیا وێران کرد، بووە هۆی دانوستان لە نێوان حکومەتی ئەندەنوسیا و بزووتنەوەی ئاتيشيا ئازاد، ئه‌م هه‌وڵه ديپلۆماسييه بە سەرکەوتوویی ململانێى و ناكۆكيێهكى چه‌كدارى درێژخایەنی ئهندهنووسياى چارەسەر کرد، هاوكات مارتی ئەهتیساریMartti Ahtisaari، سەرۆکی پێشووی فینلاندا و خاوه‌نى خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ڕۆڵێکی حەتمی گێڕا له‌م كه‌يسه‌دا گێرا. هه‌روه‌ها له كه‌يسى كاره‌ساته‌كانى بومه‌له‌رزه ى هيندستان له ساڵى ٢٠٠١ كه بوو به‌فاكته‌رێك ده‌وڵه‌ته‌كه پێداچوونه‌وه به سياسه‌تى ناوه‌خۆيى خۆي‌دا بكات، له به‌رانبه‌ردا كاره‌ساتى سروشتى و لافاوى ساڵى ٢٠٢٢ ی پاكستان بوو به فاكته‌رێك په‌يوه‌ندى سياسى و ديپلۆماسى ئه‌م دوو وڵاته ئاسايى ببێته‌وه له كاتێك بۆ ماوى چه‌ندين ساڵ گرژى و ناكۆكى له نێوانياندا هه‌بوو.
٢- ٣. ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و ده‌سه‌ڵاته تۆتاليتارييهكان
يه‌كێك له ئالهنگارييه سه‌خته‌كانى به‌رده‌م ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات، بوونى ده‌سه‌ڵاتى تۆتاليتاريى و شه‌ره ناوخۆييهكانه، له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌دا ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و هاريكارى مرۆيى رۆڵ و كاريگه‌رى ئيجابى لێناكه‌وێته‌وه، بۆ نموونه له كه‌يسى سريلانكادا، كاتێك شەڕی ناوخۆیی سریلانکا لەسەر دوورگەيهكى ڕوويدا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاميلييهكان داوای جیابوونەوە و درووست‌کردنی وڵاتێکی سەربەخۆ لەخاکی سریلانکا ده‌كرد. شەڕەکە لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣ لە دژی حکوومەتی ناوەندی كولومبو لەلایەن بەورەکانی تامیل دەستیپێکرد. دواى تسۆنامييهمهى ساڵى 2004 دۆخى سريلانكا و ده‌ستپێكردنى ديپلۆماسييه‌تى هاريكارى مرۆيى نه‌ك هه‌ر به‌ره‌و گۆڕ‌انى ئيجابى نه‌چوو، به‌ڵكوو دۆخه‌كه ئاڵۆزتر و مهترسيداربوو. هه‌روه‌ها به‌هۆى ناكۆكى ئايدۆلۆژيا سياسى ئه‌مريكا و كوبا كه مێژوويه‌كى دوور و درێژى هه‌يه، هه‌وڵه يپلۆماسييهكانى هاريكارى مرۆيى و كاره‌سات هيچ ده‌ره‌نجامێكى ئيجابى به‌دوا خۆيه‌وه نه‌هێنا، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مريكا بۆ بههانهوهچوونى كوبا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى له‌لايه‌ن ڤيدل كاسترۆ. زۆرجار فاكته‌ره سياسى و لۆجيستييهكان ده‌بنه هۆكارى ڕهتدكردنهوهى هاريكارييه مرۆييه‌كان و رێگه‌گرتن له ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات، بۆ نموونه بومه‌له‌رزه كه‌ى ئێران له (٢٦ ی بەفرانباری ٢٠٠٣) كه وه‌رگرتنى هاريكارييهكانى ئيسرائيلى وه‌ك ده‌ستێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ شه‌يتان وه‌سفكرد ئه‌مه‌ش به‌هۆى ناكۆكى قوڵى پێش جه‌نگ (stātus quō ante).
٢- ٤. ديپلۆماسييه‌تى كاره‌ساتى ته‌ندروستى (نه‌خۆشى و ڤايرۆس)
بوارێكى ديكه‌ى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات هه‌يه كه پێى ده‌گوترێت ديپلۆماسييه‌تى نه‌خۆشييه ته‌ندروستييه‌كانى وه‌ك (ڤايرۆس و په‌تا)، زۆرجار په‌نا بردنه‌به‌ر ئه‌م ديپلۆماسييهته به‌ر له ڕوودان و ته‌شه‌نه‌كردنى رووداوه‌كانه (پرى ديزاستهر) ياخود چالاكى به‌ر له نه‌خۆشييه‌كان، وه‌كو هاريكارييه مرۆييه‌كان له كاتى جه‌نگى ناوه‌خۆيى (ئه‌فغانسان، سيراليۆن، صۆماڵ، باشوورى سودان، لايبريا)، ئه‌م هه‌وڵه ديپلۆماسييه له‌كاتى بوونى نه‌خۆشى ته‌ندروستى كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر راگرتنى شه‌ڕه نێوخۆييه‌كان بۆ ڕاگرتنى ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كان كورت مه‌ودان و ته‌نها بۆ ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌باره بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه‌كان به نموونه ديپلۆماسييه‌تى ڤاكسين دواى چاره‌سه‌ر له‌رێگه‌ى رێكخراوه مرۆييه‌كان ئه‌وا دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕايه‌وه حاڵه‌تى پێش ده‌ستپێكردنى ديپلۆماسييهت، به‌و واته‌يه ديپلۆماسييه‌تى ڤاكسين ته‌نها كاريگه‌رى له‌سه‌ر ماوه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان دروست ده‌كرد نه‌وه‌ك بونيادنانى ئاشتى(3).
٢- ٥. کارەساتی سروشتی، “چەک”ی دیپلۆماسیەتی ژاپۆن
ژاپۆن يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى گرنگييهكى زۆر به ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات ده‌دات و وه‌ك چه‌كێكى ديپلۆماسى ئه‌م وزه مرۆيى و ئابوورييه به‌كاردێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندين ده‌زگاى فهرميى ته‌رخانكردووه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م سياسه‌تى ديپلۆماسى له كاتى ڕوودانى كاره‌ساته‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ به دامهزراوهيكردنى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات، ژاپۆن يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له ساڵى ١٩٨٧ ياساى تايبه‌تى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ركردووه كه بريتييه له ياساى "ناردنی تیمی فریاگوزاری کارەسات"، ئەم یاسایە لە ساڵی ١٩٩٢ هەموارکرایەوە و ڕێگەی بە FAD دا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی هاوکاریدا بکات. تواناکانی دەستێوەردانی FAD پەیوەندی بە یارمەتی پزیشکی، گواستنەوەی یارمەتی یان قوربانییەکان و دابینکردنی ئاوی پاککراوە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا هەیە. بۆ نموونە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠، ژاپۆن پشتیوانی ئاسمانی و گواستنەوەی یارمەتی پزیشکی پێشکەش بە هایتی کرد کە دوچارى بومه‌له‌رزه يه‌كى وێرانكه‌ر بووه‌وه.
ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەترین ئەرکی سەربازی ژاپۆن بوو لە دەرەوەی وڵات لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. لەڕاستیدا گەورەترین ئۆپەراسیۆن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥. هێزی ئاسمانی ئەمریکا (٩٢٥) کارمەندی جێگیر کردبوو بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی فریاگوزاری دوای بوومەلەرزە و تسونامی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ لە کەنارەکانی سوماترا لە ئەندەنوسیا کە بەشێکی زۆری کەناراوەکانی زەریای هیندی وێران کرد. هه‌روه‌ها بەپێی داتاکانی ده‌زگاى بەرگری ژاپۆن بۆ ساڵی ٢٠١٢، لە نێوان تشرینی دووەمی ١٩٩٨ تا ئازاری ٢٠١١، چه‌ندين ئۆپەراسیۆنی مرۆیی بە ماوە و قەبارەی جیاواز لەلایەن هێزەکانی SDF پيشكهش به ناوچە جیاوازەکانی جیهان (هندۆراس، تورکیا، پاکستان...) كراون. بۆ نموونه له كاره‌ساته سروشتييه‌كانى فليپين، يابان په‌له‌ى كرد له به‌كارهێنانى هێزى نه‌رمى چه‌كى ديپلۆماسى بۆ هێشتنه‌وه‌ى قورسايى و پاراستنى سنووره‌كانى به‌مه‌ش پێشبركێى له‌گه‌ڵ چين و ئه‌مريكا ده‌كرد له كاتێكدا فليپين هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكايه له ئاسايه و له‌ڕووی جوگرافییەوە لە ژاپۆن نزیکە و هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگە.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى بۆ تۆکیۆ، "دیپلۆماسی کارەسات" یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی لە ئاسیا، لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١١ ئەم دیپلۆماسییە زیرەکانە نزیکەی ٥٥ ملیار دۆلاری وەک یارمەتیدانی دوای کارەساتەکان دابین کردووه، بۆیە کارەساتە سروشتیەکان دەتوانن بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال پێگەی نێودەوڵەتی و سەربازی ژاپۆن لە ناوچەکەدا توندتر بکەنەوە، هەروەک چۆن کارەساتی فۆکۆشیمای ساڵی ٢٠١١ هاوپەیمانی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر کرد(4).
تەوەری سێهەم: كورد و ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات
دوا به‌دواى كاره‌ساتى بومه‌له‌رزه وێرانكارييهكهى توركيا و سوريا لەڕێكهوتى ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ كه به‌هۆيه‌وه زیاتر لە (٢١) هەزار كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و هەزاران کەسی ديكه‌ش بریندار بوون و جگه له وێرانبوونى باڵه‌خانه‌و ژێرخان و ئاوارەبوونى خه‌ڵك. ئەم ڕووداوه سروشتييه بووە هۆی ئازارێکی دهستهجعى و خه‌مێكى قوڵ لەنێو كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌دا (به‌و پێودانگه‌ى ناوچه زيانپێكهوتووهكان زۆرينه‌يان له ناوچه‌كانى كوردنشين بوون). چه‌ند ڕۆژێك دواى ئه‌م ڕووداوه، نووسه‌ر و سياسهتمهدارى ئه‌مريكى دهيڤد فليپ (David L. Phillips) خاوه‌نى كتێبى (به‌هارى كوردى) و يه‌كێك له دۆسته‌كانى دۆزى كورد و بەڕێوەبەری پرۆگرامی بنیاتنانی ئاشتی و مافەکانى مرۆڤ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، هه‌روه‌ها لە سەردەمی ئیدارەی کلینتۆن، بۆش و ئۆباما وەک شارەزای کاروباری دەرەوە و ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە، وتارێكى به ناونيشانى; "ده‌كرێت ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه هاوكاربێت له ئاسايكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و كورد" بلاوكرده‌وه. نووسه‌ر له وتاره‌كه‌يدا تيشك ده‌خاته‌سه‌ر ڕۆڵى ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه وه‌ك دەرفەتێک بۆ پڕۆسه‌ى ئاشتیی لە نێوان تورکیا و گروپە کوردییەکاندا کە دەیان ساڵە له ناكۆكى و ململانێ و جه‌نگدان، بۆ گه‌يشتنه به پرۆسه‌ى ئاشتيازيش، نێوەندگیری ئەمریکا به هه‌وڵێكى گرنگ ده‌زانێت و پێى وايه كه ئه‌مريكا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت لە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێى پەیوەندییەکانی تورکیا و کورد و گۆڕينى سياسه‌تى نێوخۆيى لە شەڕی چەکدارییەوە بەرەو بنیاتنانی ئاشتی. نووسه‌ر له وتاره‌كه‌يدا فۆكه‌س ده‌خاته‌سه‌ر كێشه‌ى كورد له باكوور و ڕۆژئاوا به‌تايبه‌تى له‌و ڕوانگهيهى كه پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ململانێى مافی سیاسی و کولتووری کوردانى باكوورى تورکیا دەکات، لە دهئەنجامی ئەو ململانێهش تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرەڕای هه‌وڵه‌كانى نێوەندگیری نێودەوڵەتی، تورکیا پێداگيره بە چارەسەری سەربازی بۆ پرسی کورد.
جگە لە ناكۆكيى سياسى لەگەڵ کوردانى باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، هاوكات سەربازانی تورکیا ڕه‌وانه‌ى سوريا كراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه کوردييهكانى ڕۆژئاڤا، ئه‌م لهشكركێشهيهش كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى توركيا و ئه‌مريكا جێهێشتووه، چونکە کوردانى رۆژئاڤا هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکان لە هاوپەیمانییەکی فرەنەتەوەیی بۆ شکستپێهێنانی داعش. هەروەک چۆن هه‌ريه‌كه (Papandreou and Cem) ڕووداوى بومه‌له‌رزه‌كانى ساڵی ١٩٩٩یان بەکارهێنا بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و یۆنان، ئه‌وا ده‌كرێت بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا و سوريا ببێت به دەرفەتێک بۆ دووباره چاوخشاندنه‌وه‌ى ئەردۆگان و ده‌سه‌ڵاتى سياسى توركيا بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ كوردانى باكوور‌و ڕۆژئاڤا و دەستپێشخەرییەکی نوێی ئاشتی، ده‌بێته كارتێكى نوێى ئەردۆگان لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی تورکیا لە مانگی ئایاردا. بۆيه نووسه‌ر به پێويستى ده‌زانێت كه ئەمریکا نێردراوێکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی تورکیا و بنیاتنانی ئاشتی ناوچەیی ده‌ستنيشان بكات و لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کار بکه‌ن بۆ بانگهێشتکردنی کۆنفرانسی كۆمه‌كه مرۆييه‌كان و تێچووه ماددييه‌كانى ئاوەدانکردنەوەى ناوچه وێرانهبووهكانى بومه‌له‌رزه‌ى تورکیا به مه‌رجێك دهستپێشخهرييهكه ببێته هۆكارێك بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئاشتى نێوان نوێنه‌رانى كورد له باكوور و هاوكات ئه‌م هه‌وڵه ديپلۆماسييه كوردانى رۆژئاڤاش بگرێته‌وه كه ئه‌ردۆگان به تيرۆرست ناويان ده‌بات، بهتايبهتش له‌و ڕوانگهيهى كه پێگه‌ى تورکیا لەسەر مێزی نێودەوڵەتی هەم له‌ڕووى دیموکراسييهت و هەميش وەک هێزێکی ئابووری بەهۆی ململانێ و ستەمکردن له کورد سنووردار كراوه، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئەمریکا دەتوانێت بەشداری بێت لە به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى تورکیا بە بەکارهێنانی هێڵی دیپلۆماسی و ئابووريی خۆی له پێناو بونيادنانه‌وه‌ى ئاشتی لە دوای ئه‌م كاره‌ساته سروشتييه. به‌م جۆره‌ش، بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركيا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت کە هه‌ڵوێستى یسياسى خۆی بگۆڕێت و پێداچوونه‌وه به سياسه‌ته‌كانى بكات(5).
هه‌رچى په‌يوه‌نداره به هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێم و له كۆبوونه‌وه‌ى ٨ ی ڕەشەمێی ٢٠٢٣ ی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيراندا، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى هەرێمی کوردستان بۆ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی بومه‌له‌رزه ى هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا، ئه‌وه‌يان دووپاتكرده‌وه کە هەرێمی کوردستان بە پێی تواناى خۆى هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش، بڕيارى ڕه‌وانه‌كردنى کاروانی فریاگوزاری و هاوکاری هەرێم بۆ تورکیا و باكوورى كوردستان درا، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ڕێکاری پێویست بۆ ناردنی کاروانی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریا و ڕۆژئاڤا. لەمبارەیەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە ڕابگەیەنێت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران كه ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.
هاوكات ڕۆژى سێشه‌ممه ( ١٤/٢/٢٠٢٣ ) ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زيانلێكه‌وتووانى بومه‌له‌رزه كه‌ى شه‌شى مانگى شوبات، سه‌ردانى توركيا كرد. ئه‌مه وێراى ئه‌وه‌ى پارته سياسييه‌كان له‌ڕێگه‌ى رێكخراو و دامهرزاوهكانيانهوه هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاريكارى زيانلێكهوتووانيان ڕاگه‌ياند. ئه‌مه بوو به فاكته‌رێك كه (داود ئۆغڵۆ) سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى توركيا و سه‌رۆكى پارتى ئاينده‌ى توركيا له تويتێكدا ڕه‌خنه‌ى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا گرت به‌وه‌ى سوپاسگوزاريان بۆ هاوكارييه‌كانى كورد درنهبڕى، له كاتێكدا سوپاسى تيمه‌كانى هاريكارى نه‌ته‌وه‌كانى ديكه‌يان كرد، له تويته‌كه‌يدا (داود ئۆغلۆ) ده‌نووسێت: برا كورده‌كان "سوپاس" ، با سوپاسى برا كورده‌كانمان بكه‌ين كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پشتگوێى خستن، ئه‌م هه‌ڵوێسته رۆڵى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌ساته له گۆڕينى ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه‌ى سياسييه‌كان و ڕايگشتى و ميديا ده‌رده‌خات كه ده‌كرێت دهرگابهرهو په‌يوه‌ندى فراوانتر بكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان سوود له ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه و كاره‌سات وه‌ربگرێت، پێويست ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ك و هاريكارى يهكبخرێن له ژێر ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌ك كارتێكى ديپلۆماسى و هێزى نه‌رم، سوود له‌م وزه مرۆيى و ئابوورييه وه‌ربگيرێت، به‌تايبه‌تى له به‌رانبه‌ر كێشه‌كانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان و تۆپبارانكردنى ناوچه‌كانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان، چونكه دیپلۆماسی وه‌ك سياسه‌تى بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی دانوستان "الأخذ والعطاء" كارێكى دامه‌زراوه‌يى فه‌رمييه وه‌ك ئامرازی جێبەجێکاری سیاسەتی دەرەوە، مامەڵە لەگەڵ هه‌ر سێ ڕەهەندی (سیاسی، ئابووری، و کولتووری) دەکات و كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕين و پێداچوونه‌وه به هه‌ڵويست و سياسه‌تى ده‌ره‌كى.
دەرئەنجام
ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه له چه‌ند خاڵێكدا كورت دهكهينهوه:
- * كارى ديپلۆماسى شێواز‌و ئامرازى جۆراجۆرى له‌خۆ ده‌گرێت، ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات وه‌كو ديپلۆماسييه‌تى گشتى و هێزى نه‌رم كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر سياسه‌تى ده‌ره‌كى و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه نێودهوڵهتييهكان.
-
- * به گوێره‌ى ئه‌زموونى كه‌يسه‌كانى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات، گريمانهى ئه‌وه‌ى ده‌كرێت كه هه‌وڵه‌كانى هاريكارى مرۆييى و به‌هاناوه‌چوونى قوربانيان كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى ئاشتى له نێوان وڵاتانى ناكۆك، نموونه‌ى سه‌ركه‌وتووش كه‌يسى بومه‌له‌رزه ى نێوان تورکیا و یۆنان لە ساڵی ١٩٩٩، تسونامی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ باکووری ئەندەنوسیا کە بە سەرکەوتوویی جه‌نگ و ململانێى درێژخایەنی چارەسەركرد.
- به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له توێژینەوە زانستييه‌كان، زۆرێك له كه‌يس و نموونەى چالاکییەکانی پەیوەست بە ديپلۆماسييه‌تى کارەسات نه‌بوونه‌ته فاكته‌رى دەستپێشخەری دیپلۆماسی نوێ. به‌ڵكوو چالاکییەکانی پەیوەست بە ديپلۆماسييه‌تى کارەسات دەتوانن وەک کاتالیستێک بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پێشتر، پەیوەندییە کولتوورییەکان، دانوستانە دیپلۆماسییە نافەرمیەکان و نهێنییەکان، کارلێککردن لە ڕێکخراوە فرەلایەنەکاندا، پەیوەندییە بازرگانییەکان، گەشەپێدانی بازرگانی و ئابووری په‌ره‌پێبده‌ن.
-
- * ژاپۆن يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى سه‌ركه‌وتووانه وه‌ك چه‌كێكى ديپلۆماسى سوود له ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات وه‌رده‌گرێت و له‌رێگه‌ى ياساوه پرسه‌كه‌ى به ياسايى كردووه‌و ده‌ره‌نجامى ئه‌رێنى لێكه‌وتۆته‌وه.
-
- * ده‌شێت كاره‌ساتى بومه‌له‌رزه ى توركيا و سوريا وه‌ك ده‌رفه‌تێك وێنا بكرێت بۆ گۆڕينى ئاراسته‌ى سياسه‌تى توركيا به‌رانبه‌ر كورد به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكى نێوه‌ندگيرى وه‌ك ئه‌مريكا ڕۆڵى ئاشتى بگرێت. سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانش، ئه‌گه‌رچى پرسى ئه‌زموونى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات پرسێكى نوێيه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كارتێكى ديپلۆماسى سوودى لێوهربگيردرێت، پێويست ده‌كات ئه‌م سه‌رمايه مرۆيى و ئابوورييه به دامه‌زراوه‌يى بكرێت و وه‌ك هێزى نه‌رم بۆ پاراستنى بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان بخرێته‌گه‌ر، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رجۆره هه‌وڵێكى كه‌سى و حيزبى به ته‌نها، ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م هێزه نه‌رمه كاريگه‌رى ئيجابى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی لێکۆڵینەوەکە بەشێوەی پی دی ئێفpdf
سه‌رچاوه‌كان
- 1-د. عصام عبدالشافي، " دبلوماسية الكوارث: العطاء لمن يستحق"، الجزيرة، 12/2/2023.
- 2-Ilan Kelman, JC Gaillard, Martina Klimesova, “Disaster Diplomacy for Asia and the Middle East”, The Middle East Institute (MEI). June 16, 2016.
- 3-Ilan Kelman” Catastrophe and conflict: Disaster diplomacy’s foreign policy implications”, Institute for Risk & Disaster Reduction and Institute for Global Health, University College London, London, U.K. Norwegian Institute of International Affairs, Oslo, Norway, 4 February 2016.
- 4-Edouard Pflimlin, “Les catastrophes naturelles, « arme » de la diplomatie japonaise», L’IRIS, 20 novembre 2013.
- 5-David L. Phillips, ‘Earthquake diplomacy’ can help ease relations between Turkey and Kurdish groups” Boston Globe Media Partners, LLC, ebruary 10, 2023.
- 6-Britannica, The Editors of Encyclopaedia. "Public diplomacy". Encyclopedia Britannica, 8 Mar. 2022, https://www.britannica.com/topic/public-diplomacy. Accessed 22 February 2023.