بــەهـــرۆز جەعـــفـەر
پوخته‌ى جێبه‌جێكار:
یه‌كێتى ئه‌وروپا؛ كۆمه‌ڵه یان ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رچى بناغه‌كه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى بیست، به‌ڵام به‌فه‌رمى و به پێى ڕێككه‌وتننامه‌ى ماستریخت ساڵى (1991) دامه‌زراوه. گرنگترین پره‌نسیپى ئه‌م یه‌كێتییه ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی تیایدا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى- ئه‌وروپى. هه‌ندێك لایانوایه ئه‌م یه‌كێتییه جۆرێكه له فیدراڵییه‌ت و هه‌ندێكیش له شاره‌زایان مشتومڕى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه كۆنفیدراڵیهته؟ ئێمه له‌م ئهنهلایزهدا به‌دواداچون بۆ ئه‌و ئاڵه‌نگارییه گه‌ورانه ده‌كه‌ین كه ڕووبه‌ڕووى یه‌كێتى ئه‌وروپا بونه‌ته‌وه، ئایا یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت؟
یه‌كه‌م/ ناساندنى كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كان
1 / لێكه‌وته‌كانى جیابونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
2/ کێشەی کۆچبەران کە قەیرانی ناسنامەو بەرزبونەوەی ئاستی پۆپۆلیزم لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا و لە شەقامەکان لێکەوتۆتەوە.
3/ جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپا لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە، وەکو ئەوەی هەنگاریا کردی.
4/ بەکارهێنانی داهات و پارەو کاری ڕەش وسپی وڵاتانی ناوەڕاستی ئەوروپا و ئەسکەندەنافیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ئەوروپاوە.
5/ قەیرانی زیادبونی هەژمونی ڕووسیا بەسەر ئەوروپاوە، وەکو کێشەی ڕووسیاو ئۆکرانیاو پۆڵەندا؛ هەرکاتیک ئەم گرفتە زیاتر هەو بکات کێشەی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپاو. نۆرس ستریم زیاتر دەکات..
6/ قەیرانی دارایی بەتایبەت لە ناوچەی یۆرۆ (یۆنان بەتایبەتی تر) لە (12) ساڵی ڕابردوو.
7/ گرفتی فەڕەنساو ئەڵمانیا لەگەڵ ناتۆ و مەترسی دروستکردنی هێزی هاوبەشی دیکە لە دەرەوەی ناتۆ.
8/ پێناسەکردنەوەی شەراکەتی ئەروپاو وڵاتانی دیکەی نا-ئەوروپی کە دەکەونە سەر دەریای سپی ناوەڕاست. Reformation of the Euro-Mediterranean Partnership
9/ ماک و لێکەوتە جۆراوجۆرەکانی کۆرۆنا-ڤایرەس.
10/ لەسەروو هەموو ئەوانەشەوە، مەترسی لەسەر دروستبونی بڕیار لە لایەن کۆمسیۆن و پەرلەمانی ئەروپاوە لەسەر تەواوی پرسەکان، بۆ نموونە ئەوروپا یەکدەنگ نابێت لە کێشەی هەڵکشانی هەژموونی چین و بەرەنگاربونەوەی لە لایەن ئەمریکاوە. هەروەها پرسە گەردونییەکانی وەکو شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا-Climate Change.
دووەم/ فیدراڵیزم یان کۆنفیدراڵیزم
فیدراڵیزم، سیسته‌مێكى فهرمانڕهواییكردنه، كه هێزى ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه له‌نێوان حكومه‌تى مه‌ركه‌زى و هه‌رێم یاخود یه‌كه‌كانى خوار خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت (هه‌رێم: ناوچه‌یه‌كه له‌ده‌وڵه‌تێك كه له نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاترى له‌سه‌ر ده‌ژین و پارێزگارى له‌هێزى كه‌لتورى و ناسنامه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن).
ئه‌گه‌ر فیدراڵیزم بریتى بێت له سیسته‌مێكى به‌رێوه‌بردن، کە تیایدا یه‌كه‌كان یان ده‌وڵه‌تانى سه‌ر به یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پارێزگارى له كیانى خۆیان بكه‌ن و، ده‌ستورى یه‌كێتى ئه‌وروپاو، ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه یه‌كێتیه‌كه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه به پێى په‌یماننامه‌ى ماسترێخت (1992) پێوه‌ى پابه‌ند بن، ئه‌وا ئیمڕۆكه هیچ كام له ده‌وڵه‌ته‌كان پابه‌ند نابن به‌و پەیکەرە له فه‌رمانڕه‌وایی كردن، ئه‌وه‌تا هه‌نگاریا به‌ئاشكرا به‌هاو بنه‌ماكانى یه‌كێتى ئه‌وروپا پێشێل ده‌كا، هەرجاره بە هۆیەک پابەند نابێت بە یاساکانی کۆمسیۆنی ئەوروپاوە. پۆڵه‌نداش لاسایی هەنگاریا ئه‌كاته‌وه. به‌هه‌مان شێوه هەندێک جار ئیتاڵیا‌و یۆنان و به‌ریتانیاش پابه‌ند نین و نابن بهزۆربهى یاساكانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆچبه‌ران.
كۆنفیدراڵیزم، سیسته‌مێكى تر‌ى فهرمانڕهواییكردنه كه هه‌موو یه‌كه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رى خۆى هه‌یه (واته زیاتر له فیدراڵیزم) به‌ڵام یه‌ك هێزى باڵا هه‌یه بۆ پاراستنى هه‌موان، واته ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام پارێزگارى له‌سه‌ربه‌خۆیی كیانى خۆیان ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م سیسته‌مه‌ى په‌یڕه‌وكرد.
دواجار فیدراڵیزم و كۆنفیدراڵیزم شێوازێكن له سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردن بۆ ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌تى و ئیدارى تێپهڕاندووهو، سه‌رو نه‌ته‌وه‌یه (Supranational)، پاشان ئه‌م یه‌كێتییە وه‌ك ڕێكخراوێكى حكومى نێوده‌وڵه‌تى (Intergovernmental) ته‌ماشا ئه‌كرێت، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام دواجار سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ر به‌و پێودانگه‌یه كه هه‌ندێك لایانوایه فیدراڵیزمهو هه‌ندێكیش به كۆنفیدراڵیزمێكى ته‌واو و هه‌ندێكى تریش به تێكه‌ڵه‌یه‌ك له فیدراڵیزم و كۆنفیدراڵیزم ته‌ماشاى ئه‌كه‌ن، ئهگهرفیدراڵیزم بێت ئه‌وا دوێنى و ئیمڕۆكه‌ش شانشینى به‌ریتانیا وه‌ك ناوچه‌یه‌ك له‌م یه‌كێتیه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزبونى یه‌كێتى ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ى ئه‌بینرێت ئه‌وه‌یه ئه‌و بنه‌مایانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپاى له‌سه‌ر دامه‌زراوه وه‌كو: دیموكراسیه‌ت، ئازادى، ئابورییه‌كى یه‌كگرتو، كه‌رامه‌تى مرۆیی...و...تادوایی، تاڕاده‌یه‌كى زۆر به‌هۆى گرفته كهڵهگهبوهكانى ئه‌وروپاوه ڕووى لهمهترسییە، ئه‌مه‌ش یه‌كێتى ئه‌وروپاى خستۆته به‌رده‌م ئاینده‌یه‌كى پڕ له هەڕەشەو ئاڵنگارییەوە، كه لێره‌دا كلیك له‌سه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌كیان ئه‌كه‌ین:
1. گرفتى ئابوریی
ئه‌گه‌رچى گرفتى ئابوریی به به‌راورد به قه‌یرانه‌كانى وه‌ك: ناسنامه و، جیابونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا و، پرسى كۆچبه‌ران نه‌بوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره، بەڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى له‌ساڵى (2008) وه‌ك ههرناوچهیهكى تر قه‌یرانى ئابوریی كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى خسته‌سه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا، ته‌نانه‌ت بووه مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌و ته‌واوكارییه سهرهكیهى كه ئابوریی ئه‌وروپاى له‌سه‌ر وه‌ستاوه، جگه له‌وه‌ى هه‌ندێ وو‌ڵاتى ئه‌وروپى خۆیان له لێوارى داڕمانێكى داراییدا بون، كێشه‌ى كورتهێنانى بودجه‌و، بێكارى له تهنینهوهدا بوو له‌و وڵاتانه، بۆنمونه: قه‌یرانى قه‌رزه سیادییهكانى یۆنان كه گه‌یشته (380) ملیار یۆرۆ (واته: 482 ملیارد دۆلار)، قه‌رزه‌كانى سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى گشتىناوخۆیی (GDP) گه‌یانده (160%)، تێكڕاى كورتهێنانى ساڵانه‌ى یۆنان له (2007) ه‌وه تا (2018) دا لە نێوان 11% بۆ 15%) بو، واتهئهكاته (3.5%) ى كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌وروپا. ده ساڵ تێپه‌ڕی هێشتا گرفته داراییه‌كانى یۆنان کەم بونەوە. لە (2020) پەتای کۆرۆنا وەکوهەموو ووڵاتانی دیکە زیانی گەیاندە بەر ئابوری یۆنان و بێ‌کاری زیاتر کرد.
بانكى ناوه‌ندى ئیتاڵیاش قه‌یرانى دارایی ڕاگه‌یاند، قه‌رزه گشتى یه‌كانى ئیتاڵیا له (2017) هدا نزیكه‌ى (2.3) تیلیۆن دۆلاره، هه‌موو تاكێكى ئیتاڵى (42.277$) قه‌رزاره. پاشان لە سەرەتای 2020 بۆ ئابی 2021) پەتای کۆرۆنا (130000) سەتو سی هەزار هاوڵاتی وڵاتەکەی کوشت. ئیتاڵیا دووه‌م ووڵاته له‌ناوچه‌ى یۆرۆ له‌ڕووى قه‌یرانى دارایی و قه‌رزه گشتیه‌كانه‌وه. لە ساڵی (2020) سنورەکانی داخست بەسەرهەموو ووڵاتانی ئەوروپی دا‌و، هەرەشەی جیابونەوەی تاکلایەنەی کرد لە یەکێتی ئەوروپا!.
لە لایەکی ترەوە، له باكورى خۆرئاواى كیشوهرهكهوه به‌ریتانیا هەر سوور بو له‌سه‌رئه‌وه‌ى له 29ى مارسى 2019 كاتژمێر (23:00) به تهوقیتى گرینتش یه‌كێتى ئه‌وروپا جێبهێلێت. جێی هێشت و ئاڵاکەشیان لەناو ئاڵاکانی یەکێتی ئەوروپادا دەرکردو بردیانەوە:
2. جیابونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا
جیابونه‌وه‌ى به‌ریتانیا له نه‌خشه‌ى ئه‌وروپی له‌خۆوه نییه، ئاماژه‌ى مێژوویی و كه‌لتوری و یاسایی و ئابوریی هه‌یه، جگه له‌وه‌ى پرسى "ناسنامه‌و سه‌رهه‌ڵدانى پارتى ڕه‌گه‌زپه‌رست" یش پاڵنه‌رێكى سهرهكیهتى:
له‌ڕووى مێژووییه‌وه، له‌سه‌روبه‌ندى دووه‌م جه‌نگى جیهانى دا هه‌موو جارێك سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا "ونستۆن چه‌رچڵ" ڕووىئهكرده "شارل دیگۆل" ئه‌یگوت " به‌ریتانیا له‌نێوان ئه‌وروپاو ده‌ریا كراوه‌كاندا بێگومان هه‌میشه ڕووى له ڕێگه ئاویی و ده‌ریاییه‌كانه". به‌مانایه‌كى تر به‌ریتانیا خۆى له‌چوارچێوه‌ى جوگرافیایه‌كدا قه‌تیس ناكات. یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ى كه یه‌كێتى ئه‌وروپاى له‌سه‌ردامه‌زراوه بریتیه له هه‌ڵگرتنى باج و، هاتووچۆى ئازادانه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام و، دراوى هاوبه‌ش (كه له كۆى 28 ده‌وڵه‌تى ئه‌ندام 19 ده‌وڵه‌ت دراوه‌كه‌یان یۆرۆیه)، هه‌روه‌ها بنه‌ماى سۆشیال بۆ هاونیشتیمانى ئه‌وروپی.
كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارد، ئه‌وه‌ى به ڕووكه‌ش بینرا بریتى بو له ڕووخانى دیوارى به‌رلین و، ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی له لایه‌ن (16) ده‌وڵه‌ت كه پێشتر سه‌ر به یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوون...نا...له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارد له ساڵى (1989) به‌دواوه سێ وهرچهرخانىگهوره ڕوویدا:
یه‌كه‌میان: سه‌رهه‌ڵدانى نیۆ-لیبراڵیزم -Neoliberalism ئه‌مه ئایدۆلۆژیایه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى لیبراڵیزمى كلاسیكى خۆى بونیادنا باس له ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت ناكا ته‌نها جه‌خت له ئابوریی ئازاد‌و سه‌رمایه‌دارى و قازانج ئه‌كاته‌وه).
دووه‌میان: ملیۆنه‌ها ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى وتۆڕى هاوبه‌ش و كۆمپانیاى فره‌ڕه‌گه‌ز به‌دونیادا بڵاوبۆیه‌وه.
له سێهه‌میاندا، كۆمه‌ڵه‌ى ئابوریی ئه‌وروپی (EEC) كه له‌ساڵى (1952) دامه‌زرابو ئه‌مه بو به یه‌كێتى ئه‌وروپا (EU) له‌ساڵى (1992).
كاتێك ئه‌زانن، ملیۆنه‌ها هاوڵاتى ڕۆمانى و یۆنانى و پۆڵه‌ندى و ئیتاڵى چونه‌ته به‌ریتانیاو، حكومه‌تى به‌ریتانیش مووچه‌ى سۆشیالى بۆبڕیونهتهوه، هه‌ریه‌كه‌ى یه‌كه‌یه‌كى نیشتهجێبونیشى پێداون، ئه‌وانیش مووچه‌كه‌یان له حكومه‌تى به‌ریتانیا وه‌رئه‌گرن و، خانوهكانیشیان له‌بازاڕى ڕه‌شدا داوه‌ته كرێ و، خۆیان هاتونه‌ته‌وه بۆ ووڵاته‌كانى خۆیان پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌ب و پاكستانى و كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا چونه‌ته به‌ریتانیا. ئه‌مه به‌ریتانیاى خسته به‌رده‌م ئه‌وه‌ى میكانیزمه‌كانى ڕێگرى كردن بگرێته به‌ر، به‌تایبه‌ت پارتى نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانى (BNP) و كۆنزێرڤاتهكان، ئێ به‌ڵام له‌ڕووى یاساییه‌وه نەیان ئەتوانی ڕێگه له‌مه بگرن به پێى ئهوبنهمایانهى یه‌كێتى ئه‌وروپاى له‌سه‌ر دامه‌زراوه. به‌و پێیهشى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماژه‌یه بۆ كیانێكى سیاسیی – ئابوریی، هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ده‌وڵه‌تى تازه بوون به ئه‌ندام له‌م یه‌كێتیه‌و، چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى ستراتیژى له‌دونیادا هاتنه كایه‌وه. ئیتر كاتى هات و ساڵى (2007) یه‌كێتى ئه‌وروپا پرسی ڕیفۆرمێكى ده‌ستورى له‌ناوخۆیدا ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش "په‌یماننامه‌ى لیشبۆنه"Lisbon Treaty- لێكهوتهوه، كه له‌مادده‌ى (50) هدا باس له جێهێشتنى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه ده‌كات.
ئه‌وه بۆیه له به‌ریتانیا و له (23ى جانیوه‌رى 2016) نزیكه‌ى (30) ملیۆن هاونیشتیمانى به‌ریتانیا ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ جیابونه‌وه‌و نه‌بونه‌وه له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه (51.9%) ده‌نگده‌ران گوتیان "به‌ڵێ بۆ جیابونه‌وه له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا". ئه‌مه لهرینهوهیهكى گه‌وره‌ى له‌دونیادا دروستكرد. یانى هاونیشتیمانیانى به‌ریتانیاى مه‌زن كه وه‌ك ته‌لێكى دڕكاوى زیاتر له (150) ساڵ له‌م جیهانه‌دا داگیركاریان كردووه‌و، كه‌لتورو چه‌خماخه‌ى فه‌رهه‌نگیان گه‌یاندۆته هه‌موو كونوقوژبنێكى ئه‌م دونیایه، ئیتر له‌مه‌ولا ده‌بێت به ڤیزا سه‌ردانى ئه‌وروپا بكه‌ن! هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌شدا زاراوه‌ی (برێكسیت - Brexit) وه‌ك ئاماژه بۆ چوونە دەرەوەی به‌ریتانیا (Britain and Exit) كه‌وته سه‌رزارى ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى دونیا؛ كه ماناى جیابونه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌دات له یه‌كێتى ئه‌وروپا. له (29 ى مارسى 2017) سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا “ تێریزا مەی” شووتێكى تر وهشاندو، گوتى " ڕۆژى هه‌ینى به‌روارى 29ى مارسى 2019 كاتژمێر 11 به كاتى له‌نده‌ن، به‌ریتانیا ماڵئاوایی له‌ئه‌وروپا ده‌كات و، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى ده‌كشێنێته‌وه."
ئه‌م جیابونه‌وه‌یه به بێ كاریگه‌رى ئابوریی و دهورونى نەبوەو نابێت، یه‌ك ڕۆژ دواى ڕیفراندۆمه‌كه دراوى به‌ریتانى (10% - 15%) به‌هاى خۆى به‌رانبه‌ر یۆرۆ له‌ده‌ستدا، له كۆتایی (2018) هدا بۆ یەکەمجار به‌هاى (100 یۆرۆ یه‌كسان بو به 100 پاوه‌ندى به‌ریتانى). ئه‌مه جگه له‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى زۆر هێواشكردەوە. لە ساڵی (2020 و 2021) شدا پەتای کۆرۆنا چەند تریلیۆنێک پاوەن زیانی گەیاندە بەریتانیا، جگە لە مردنی نزیکەی (140000) سەتو چل هەزار بە هۆی ڤایرۆسەکەوە.
جیابونەوەو سووربونی بەریتانیا لەو دەرچونەی لە یەکێتی ئەوروپا، بە هەموو مانایەک سەرکەوتنی ناسیۆنالیزم و داکەوتنی ئابوریی لیبراڵ بو.
ئه‌وه‌ى جێى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ى كه به‌ریتانیاى وا لێ‌كرد له یه‌كێتى ئه‌وروپا بكشێته‌وه له‌ناو ئه‌ندامانى دیكه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌دا به‌دى ده‌كرێت، بۆ نمونه زۆبه‌ى هه‌ره‌زۆرى پۆڵه‌ندى و ڕۆمانى و هه‌نگارییه‌كان له سوید‌و هۆڵه‌نداو سویسرا و دانیمارك و نه‌رویج كار ده‌كه‌ن، پاره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و وڵاتانه ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام ناشتوانن ڕێگرى بكه‌ن له هاوڵاتیانى پۆڵه‌ندى و هه‌نگارى و ڕۆمانى چونكه یاساى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕێگه‌ى پێداون!
3. پۆپۆڵیزم ئه‌وروپا دا ده‌پۆشێت!
میللیگه‌رایی یان شهعبهویهت (Populism) وه‌كو ئایدۆلۆجیایه‌كى سیاسی، یان فه‌لسه‌فه‌یه‌كى سیاسی، وه یاخود گوتارێكى سیاسیی كارله‌سه‌ر به‌كارهێنانى دیماگۆگیه‌ت و فریودانى خه‌ڵك ده‌كات، ڕۆشنتر له‌مه ئیشەکەیان له‌سه‌ر ختوكه‌دانى جه‌ماوه‌رو جوڵاندنى سۆزى خه‌ڵكه ڕه‌شوڕووته‌كه دەچێتە ڕێوە، تا له ڕێگه‌ى ناڕه‌زایه‌تى شه‌قامه‌وه بگه‌نه ده‌سته‌ڵات. پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه نوخبهیهكى سیاسیی و ئابوریی ئیش له‌سه‌ر هزر و داتا‌و به‌ڵگه‌ى زانستى ده‌كه‌ن.
كاره‌ساتى پۆپۆڵیزم ئه‌وه‌یه كه ده‌نگى زۆرینه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنێت له ڕێگه‌ى گوتارێكى ڕۆمانسی- شۆڕشگێڕانه‌وه. ئه‌مه له یۆنانى كۆن كۆمه‌ڵێك هه‌بون له وێنه‌ى "كلیۆن" ئه‌یانویست پاشه‌كشه‌و له‌مپه‌ر بۆ فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى دروست بكه‌ن، ببینه: كتێبى "كۆمار" ى ئه‌فلاتۆن سه‌راپا باس له‌وه ده‌كا كه "ئاخۆ كێ ده‌بێت پاسه‌وانى كۆمه‌ڵگا" بێت؟ ئه‌فلاتۆن زیاتر لایه‌نى ئه‌ندازیارى و ژمێریارى به زانست ده‌زانێت، زیاتر جه‌خت له زانستێك ده‌كاته‌وه كه شهعبهویهت و خه‌ڵكه عهوامهكه لێى نازانن و، خۆیانى له قه‌ره ناده‌ن، بۆیه زۆر ئه‌وه به پیرۆز ده‌زانێت كه "نوخبه" یه‌كى نموونه‌یی پاسه‌وانى كۆمه‌ڵگا بن. له‌سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى ڕۆمانى دا دیسان پۆپۆڵیزمهكان ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، دێن و دنه‌ى خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ده‌سته‌ڵات له ڕێگه‌ی زۆرداریى شهقامهکانەوه، هه‌ریه‌كه له براكانى "گراكى ڕۆما" و " یولیۆسى قه‌یسه‌ر" له هه‌ره پۆپۆڵیسته دیاره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه بوون. كاتێك ئه‌وروپا له خه‌وى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست ڕاده‌چڵه‌كێت و، ڕێنیسانس به‌رپا ده‌بێ و، به‌دوایدا شۆڕشى فه‌ڕه‌نسا دێت، دیسان پۆپۆلیزم به فۆڕمێكى پڕ له توندوتیژییه‌وه دێته‌وه ناوجه‌رگه‌ى ئه‌وروپا. ئه‌وه نه‌بێت ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دیارده‌یه‌كى به‌ده‌ر بێت له پۆپۆڵیزم، كه هه‌ر بۆخۆى له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه عه‌شیره‌ت و خێڵ و شهعبهویهت تیایدا فه‌رمانڕه‌وا بووه. ئێستا له هه‌زاره‌ى سێهه‌م و، سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك، جارێكى تر ئه‌وروپا پڕبووه‌ته‌وه له دیارده‌ى پۆپۆڵیزم، له‌ناو په‌رله‌مانه‌كانى وڵاته‌كانیان و، له‌ناو په‌رله‌مانى ئه‌وروپیشدا به‌ره‌و زۆرینه ده‌ڕۆن!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌حه‌ددا جۆراوجۆره‌كانى به‌رده‌م یه‌كێتى ئه‌وروپا تا دێت به‌ره‌و گه‌وره‌بون و زیادبون ده‌چێت، زۆرێك له ئاژانسه‌كانى دونیا ساڵى (2018 بۆ 2019) به ساڵى "پۆپۆڵیزم" بۆ ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كه‌ن. ڕاستڕه‌وه‌كان به‌گشتى و ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌تایبه‌تى له هه‌ڵكشاندان، ئه‌مانه بێ ئارگیۆمێنت نین، به‌شى هه‌ره زۆرى هۆكارى هەبونى خۆیان له كێشه‌ى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران و ئیسلامۆفۆبیادا ده‌بیننه‌وه، هەشیانە داوا دەکات ئەوروپاو وڵاتەکانیان لە ژێر هەژموونی ئەمریکا دەربچێت. به پێى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچبه‌ران –IOM ته‌نها له ساڵى (2017) هدا (618780) شه‌ش سه‌ت و هه‌ژده هه‌زارو حهوتسهدو هه‌شتا كۆچبه‌ر ڕوویان كردۆته ئه‌وروپا، لە (2018 و 2019) ئامارەکان لە سەروو نیو ملیۆن کۆچبەرەوە بون. (37%) ئه‌و نا ئه‌وروپیانه‌ى له ناو یه‌كێتى ئه‌وروپادان به ناشه‌رعى له‌و وڵاتانه دانیشتون. هەر بە پێی ڕاپۆرتی (IOM) کە لە (14 ی تەمموزی 2021) بڵاوی کردۆتەوە تەنها لە (6) مانگی یەکەمی (2021) دا (1141) کەس لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە!. ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی و گرفتێكى گه‌وره‌ى بۆ خۆرئاوا به‌گشتى دروستكردووه، تا ئه‌وه‌ى بووه‌ته هۆى به‌ره‌و لێكههڵوهشانى سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا؛
بۆ نموونە، كاتێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارده‌ده‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران بكه‌ن، وڵاتى مه‌جه‌ڕ (هه‌نگاریا) پابه‌ند نابێت به‌م بڕیاره‌وه، یان لە مەسەلەی کۆنترۆڵکردنی زانیاری گەنجان لەسەر پرسە سێکسییەکان پێچەوانەی بنەماو یاسا ئەوروپییەکان دەوڵەتەکە یاسای دەرکردوە. ئه‌مه‌ش ماناى وایه یه‌كێك له‌هه‌رێم یان ده‌وڵه‌ته‌كانى ناو ئه‌م كۆنفیدراڵیهتهى ئه‌وروپا پێشێلى یاسا‌و سیسته‌م و بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپی ده‌كات، به‌دواى هه‌نگاریادا پۆڵه‌نداو، ئینجا ئیتاڵیا‌و یۆنانیش هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن..
جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى كۆچبه‌ران مه‌ترسى خستۆته سه‌ر ناسنامه‌و، پرسى لۆكاڵى بون و یۆنیڤێرساڵى بونى ناسنامه‌ى تۆختركردۆتهوه له‌جیهاندا، جگه له‌وه‌شى كه له‌و ماوانه‌دا حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانى وڵاتانى ئه‌وروپی یه‌ك -یه‌ك ده‌كه‌ون!. ئیتر ئەمە حیزبه و پلانى داناوه بۆ (8) ساڵ، له‌ناکاو سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌رو په‌نابه‌رى بیانى ڕووده‌كه‌نه وڵاته‌كه‌ى، ئه‌مه لێكه‌وته‌ى كه‌لتورى و سیاسی و ئابوریی و په‌روه‌رده‌یی خۆى هه‌یه. له ئیتاڵیا "حیزبى ڕابیته" سه‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ "بزوتنه‌وه‌ى 5 ئه‌ستێره" كه بزافێكى ڕاستڕه‌وى پۆپۆلیستیه حكومه‌تیان پێكهێنا، كه ههردووحیزبهكه دژى كۆچبه‌ران و بێگانه‌ن، له سوید حیزبى دیمو‌كراتى سویدى و حیزبى نه‌ته‌وه‌یی ڕاستڕه‌و به‌هه‌مان شێوه كێبڕكێیان كردووه. له ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات سه‌راپا پۆپۆڵیست فه‌رمانڕه‌وان: سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌نگاریا "ڤیكتۆر اوربان" پۆپۆلیستێكى ڕاستڕه‌وى توندڕه‌وه، له‌پۆڵه‌ندا "یارزۆلاف كاتشینسكى" پۆپۆڵیسته، له سلۆڤاكیا "ڕۆبرت ڤیكۆ" ى سه‌رۆكوه‌زیران پۆپۆلیسته. ته‌نها ئه‌ڵمانیا نه‌بێت پێداگیره له‌وه‌ى ده‌رگا كراوه بێت بۆ كۆچبه‌ران، ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن پۆپۆلیسته‌كانه‌وه ئیختراقكراوه.
سه‌ره‌ڕاى مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌ران، هۆكارى ئابوری و خراپبونى گوزه‌رانى تاكى ئه‌وروپی له‌دواى قه‌یرانى ئابوری جیهانیه‌وه (2008) به‌شێكى تره له‌سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى و كه‌راهیه‌ت له‌لایه‌ن پۆپۆڵیستهكانهوه، له فه‌ڕه‌نسا ته‌نها له ساڵى (2015 و 2020) هدا زیاتر لە (350) كه‌س كوژراوه. به‌شێك له پۆپۆڵیستهكان بونى كۆچبه‌ران و بیانییه‌كان به هۆكارى تیرۆر له ووڵاته‌كانیان ده‌زانن. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه بابه‌تێكى ڕێژه‌ییه، له كۆتایی (2018 و 2019) هدا خۆپیشاندانى هێله‌ك زه‌رده‌كان له فه‌ڕه‌نساو، ده‌ستگیركردنى زیاتر له (1500) خۆپیشانده‌ر و،كوژرانى (3) كه‌س له ستراسبوغ و (11) بریندار له‌و شاره هۆیه‌كه‌ى خراپبونى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و، بڵاوبونه‌وه‌ى نایه‌كسانى یه له ئه‌وروپا، كه هاوڵاتیه‌كى هه‌ژار پێویستى به زیاتر له (128) ساڵ كارى به‌رده‌وامه تا بگات به ژیانێكى هاوشێوه‌ى چینى ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌سته‌ڵاتدار. ئەمانە هەموو گرفتی قووڵن لە کاتی خۆیدا دەتەقنەوە.
كۆتایی:
کێشەکانی ئەوروپا یەک و دووان نیین، جیابونه‌وه‌ى بەریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا مێژووییه‌كى تازه‌ى خۆرئاوایه، به‌ریتانیا خاوه‌نى پێگهیهكىگهورهیه له‌جیهان و له ئه‌وروپا. به‌ڵام یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ى نییه، گرفتى گه‌شه‌كردنى پۆپۆلیزم و پرسى ناسنامه‌و ڕێگرى كهلتورىمهترسین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وروپا سیسته‌مێكى فیدراڵى په‌یڕه‌و بكات و، هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه كه له‌دواى جه‌نگى سارده‌وه هێناویه‌تى. لەوسەریشەوە تیرۆریزم و تیرۆریزمی جیهانی مەترسییەکانی هەر بە کراوەیی ماون.
شهعبهویهت (پۆپۆڵیزم) ه مه‌ترسییه‌كى تر‌ى پهڕینهوهیهتى بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى جیهان، توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له‌دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى (15ى جولاى 2016) ه‌وه زۆر له‌م دیارده‌یه به ئاگایه، به‌تایبه‌تیش به‌رانبه‌ر ئه‌و ملیۆنه‌ها كورده‌ى له ووڵاته‌كه‌ى هه‌ن، كهلهچوارچێوهى پرۆسه‌ى ئاشتى دا ڕێگه‌ى دا زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى جۆراوجۆرى ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" بكرێت، بۆىدهركهوت په‌یامه‌كانى ئۆجه‌لان گه‌یشتونه‌ته شه‌قامى توركى و ده‌ره‌وه، بۆیه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (2015) هدا كورد توانى (80) كورسى له‌په‌رله‌مانى توركیا مسۆگه‌ر بكات. ته‌نانه‌ت توركیا له بزافێكى بچكۆلانهى پۆپۆڵیستى وه‌كو "نه‌وه‌ى نوى" زۆر به ئاگایه له كوردستانى عێراق.
له‌لایه‌كى تره‌وه مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕووسیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا، وه له دوورگه‌ى كریماو، له ئۆكرانیا، ته‌نگى به سیسته‌مى به‌رگرى ئه‌وروپی "ناتۆ" هه‌ڵچنیوه. له باشورى ئه‌وروپاشه‌وه گرفتى مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا‌و، كێشه‌ى قوبرس به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له باكورى خۆرئاواى كیشوه‌رى ئه‌وروپاوه جیابێته‌وه‌و، ڕۆژهه‌ڵات و باشورى ئه‌وروپاش لینكى په‌یوه‌ستبونیان لاوازبێت Lack of consistency In the south Europe كه قووڵایی ستراتیجى ئه‌وروپان له ڕووى هێڵه‌كانى ووزه‌وه. كه‌واته ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م تهحهددایهكى گه‌وره‌تر كه پرسى "جیۆپۆڵه‌تیك" و گۆڕ‌انى پێگهكهیهتى.