ئه‌مڕۆ (20ى حوزه‌یرانى 2020) ئیمارات و میسر به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى توركیایان بۆ سه‌ر كوردستان و په‌كه‌كه كرد
ئه‌م په‌لاماردانانه‌ى توركیا هه‌ر ته‌نها په‌لامارنین بۆ سه‌ر كورد و كوردستان، به‌ڵكو له ئێستادا زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان بكرێته مه‌یدانى جه‌نگى به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئیمارات و توركیا.
توركیا هه‌میشه بژارده‌ى سه‌ربازى له‌دژى كورد به‌كار هێناوه. عێڕاق دژى ئه‌و په‌لامارانه‌یه چونكه پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێڕاقه به‌ڵام عێڕاق هیچى پێ ناكرێت. جامیعه‌ى عه‌ره‌بى ئیدانه‌ى توركیاى كرد. ئیمارات ئیدانه‌ى توركیاى كرد‌و په‌لاماره‌كانى بۆ سه‌ر عێڕاق به په‌لامار بۆ سه‌ر جیهانى عه‌ره‌بى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڵام بنچینه‌ى شته‌كان ئیدانه كردن نیه به ته‌نیا به‌ڵكو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى ئیمارات و توركیایه كه چه‌ند ساڵێكه دژایه‌تى سه‌ختى یه‌كتر ده‌كه‌ن. به تایبه‌تى له وڵاتى لیبیا كه ئیمارات پشتگیرى كوده‌تاكه‌ى خه‌لیفه هه‌فته‌رى كرد و توركیاش پشتگیرى حكومه‌تى سازانى نیشتمانى لیبیا كرد و له‌و كاته‌وه ئه‌م دوو وڵاته خراپ به‌گژ یه‌كتردا ئه‌چنه‌وه و شه‌ڕى به‌وه‌كاله‌ت به وڵاته شكتسخواردوه‌كانى تر‌ى وه‌ك عێڕاق و كوردستان ده‌كه‌ن.
ئیمارات هه‌موو پشتگیریه‌كى حه‌فته‌رى كرد له لیبیا به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ى به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى توركیاوه پێچه‌وانه بویه‌وه.
له ئێستادا كه توركیا په‌لامارى عێڕاق و كوردستان و گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ئه‌دات، به‌تایبه‌تى بۆ له‌ناوبردنى كورد، ئیمارات ئه‌مه به هه‌ل ده‌زانێت بۆ پشتگیرى كردنى په‌كه‌كه و دژایه‌تى كردنى توركیا له كوردستان. چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕى ده‌یلى سه‌باح كه ئیمارات به‌چه‌ك و پاره پشتگیرى په‌كه‌كه ده‌كات. ده‌یلى سه‌باح له زارى به‌رپرسێكى كوردستانه‌وه كه ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كردوه ڕایگه‌یاندوه كه حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادارى ئه‌م هاوكارییه مادیه‌ى ئیماراته بۆ په‌كه‌كه، بۆیه حكومه‌ت سنورێكی داناوه بۆ گواستنه‌وه و حه‌واڵه كردنى پاره كه نابێت له (1000) هه‌زار دۆلار زیاتر بێت له بانك و نوسینگه‌كانى حه‌واڵه له هه‌ر سێ پارێزگاى سلیمانى و هه‌ولێر و دهۆك.
له‌ساڵى 2017 ه‌وه په‌یوه‌ندى ئیمارات و توركیا خراپ تێك چوه دواى ئه‌وه‌ى كه ئیمارات و چوار وڵاتى تر‌ى كه‌نداو ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر دۆحه-قه‌ته‌ر به‌ڵام توركیا هه‌ر به‌رده‌وام بوو له هاوكاریكردنى قه‌ته‌ر.
له لیبیا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى و فڕۆكه‌ى داوه به حه‌فته‌ر، ئیمارات داواى كرد له هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندى ی‌و ئێن بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى سیاسى له لیبیا بكه‌ن.
ئیمارات له یه‌مه‌نیش ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو له (5) ساڵێ ڕابردوو له دژى حوسیه‌كانى هاوپه‌یمانى ئێران و یه‌كێك بوو له وڵاته هاوپه‌یمانه‌كان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى ئێران له یه‌مه‌ن.
ئێستا ئیمارات ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى گوتاردا دژایه‌تى توركیا ناكات به‌ڵكو له‌ساڵى 2013 ه‌وه هه‌تا كوده‌تاكه‌ى توركیا له‌دژى ئه‌ردۆغان و ئێستاش په‌لاماردانى كوردستان ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌یه به‌تایبه‌تى كاریگه‌رىموحه‌مه‌د ده‌هلان كه ڕاوێژكارى سیاسى موحه‌مه‌د بن زه‌یدى شازاده‌ى ئه‌بوزه‌بیه.
ئیمارات پاڵپشتى دارایی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له دژى ئه‌ردۆغان و به‌گوته‌ى "مه‌حمه‌د
چاوشئۆغلۆ" ته‌نها له كوده‌تاكه‌ى دژى ئه‌ردۆغان ئیمارات بڕى (3) ملیار دۆلار هاوكارى ئۆپۆزیسۆنى ئه‌ردۆغانى كردوه. له ڕاستیشدا میدیاكانى ئیمارات به ئاشكرا پشتگیرى كوده‌تاكه‌ى توركیایان كرد بۆ لابردنى ئه‌ردۆغان.
هه‌روه‌ها میتى توركیا له‌به‌هارى ئه‌مساڵدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه تۆڕێكى سیخوڕ‌ى ئیمارات و سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریكایان له توركیا ده‌ستگیركردوه. سه‌میر شه‌عبان و زه‌كى حه‌سه‌نى سیخوڕ‌ى ئیمارات له ئیستانبول ده‌ستگیر كران، كاتێك كه ده‌یانه‌ویست نه‌یاره‌كانى ئیمارات له‌و شاره ده‌ستنیشان بكه‌ن و زانیاریان له‌سه‌ر كۆبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تى دواى كوشتنى "جه‌مال خاشقچى" ڕۆژنامه‌نوسى ئۆپۆزیسۆنى سعودى له توركیا.
له دواى كوده‌تاكه‌ى توركیا و كوشتنى جه‌مال خاشقچى ئیمارات به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووى ئه‌ردۆعات ده‌بێته‌وه و خاوه‌نى كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لغه‌د كۆمه‌كى ماددى گروپى گوله‌نى كردوه بۆ خستنى ئه‌ردۆغان.
له ئێستاشدا ئه‌و دوو وڵاته كوردستانیان كردۆته مه‌یدانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكیه سیاسیه‌كانى خۆیان.
د. پشتیوان فه‌ره‌ج: هاوه‌ڵى پێِشكه‌وتو له په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS