• English
  • العربية

حاجى قاسم كۆتایی هات، به‌ڵام لێره‌وه‌ یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كات

ئێران 608 سه‌ربازى ئه‌مریكى كوشتوه‌ له‌ عێڕاقدا له‌ دواى ساڵى 2003 ه‌وه‌
ئاسایش و سه‌ربازى

1/3/2020 4:00:00 PM

 

حاجى قاسم "كۆمانده‌رى سه‌ركرده‌ى قودس و دوژمنى یه‌كه‌مى ئه‌مریكا و ئیسرایل به‌ موشه‌كى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌ههدى موهه‌ندیس كوژرا. ئه‌م به‌یانیه‌ له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداد كاروانى ئۆتۆمبیله‌كانى حاجى قاسم كران به‌ ئامانج ته‌نها له‌دواى 48 كاتژمێر به‌سه‌ر ڕووداوى په‌لاماردان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له به‌غداد. دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى حاجى قاسم له‌سه‌ر دیوارى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكایان نوسى "سوله‌یمانى سه‌ركرده‌مانه‌" ئه‌مریكا نه‌یهێشت 48 كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕێت گورزى خۆىوه‌شاند و پێنتاگۆنیش كوشتنى سه‌ركرده‌ى سوپاى قودسى ڕاگه‌یاند. هه‌ر به‌پێى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ئه‌مریكا تا ئێستا ئێران 608 سه‌ربازى ئه‌مریكى كوشتوه‌ له‌ عێڕاقدا له‌ دواى ساڵى 2003 ه‌وه‌.
ئه‌وه‌ى كه‌س بیرى لێنه‌ده‌كرده‌وه‌ ڕوویدا. ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ به‌رپرسى یه‌كه‌مى سه‌پاندنى هه‌ژمونه‌ى ئێران بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و سه‌ركردایه‌تى سوپاى قودسى ده‌كرد له‌ ئاسانى له‌ناوبرا. پێشووتر حاجى سوله‌یمانى هه‌رچى ده‌ویست بۆى ده‌چووه‌ سه‌ر تا ئه‌مجاره‌یان كورتى هێنا.
به‌پێ ى ڕاپۆرته‌كان ئه‌م به‌یانیه‌ نزیك سه‌عات چوارى به‌یانى موشه‌كێكى نادیار سوله‌یمانى له‌ فرۆكه‌خانه‌ له‌ناوبرد. هه‌ر له‌و كاته‌دا دوو گه‌شتى ئاسمانى هه‌بوو بۆ فرۆكه‌خانه‌كه‌یه‌كێكیان گه‌شتى فرۆكه‌ى پێگه‌سوس و ئه‌وى تریان عیراق ئه‌یه‌وه‌ى بوو. نزیكه‌ى سێ بۆ چوار رۆكێت ئامانجه‌كه‌ى پێكا له‌ كاتێكدا هه‌لیكۆپته‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌ده‌وروبه‌رى سه‌فاره‌ت و گرین زۆن به‌ئاسمانه‌وه‌ بوون.
له‌ تویتێكى پڕ له‌ مه‌غزادا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا مارك ئیسپه‌ر نوسیویه‌تى "ئیتر ئه‌مریكا له‌مه‌ولا به‌دواوه‌ گورزه گورچكبره‌كانى دژى ئێران و هێزه‌ نزیكه‌كانى سه‌ر به‌ ئێران ده‌ست پێده‌كات. وه‌ ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێك قبولێ ناكه‌ین له‌مه‌ودوا سه‌رباز و بنكه‌كانمان بكرێنه‌ ئامانج. ئیتر له‌مه‌ولا به‌دوا ئه‌مریكا به‌ دڵى خوى هه‌ر كه‌ى بیه‌وێت له‌ هه‌ر كات و شوێن و به‌هه‌ر جۆرێك به‌ دڵى خۆى گورزى گورجكبر ئه‌نجام ده‌دات و داوا له‌ ئێرانیش ده‌كه‌ین كۆتایی به‌ مه‌رامه‌كانیان بێنن.
تا ئێستا ڕوونیش نیه‌ ئایا ئه‌مریكا به‌ته‌نها یان به‌هاوكارى هێز و ده‌وڵه‌تانى نه‌یارى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌و موشه‌كانه‌ى هاویشتوه‌ و حاجى سوله‌یمانى كوشت. به‌ڵام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ته‌له‌فۆنى بۆ سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسرایل بنجامین ناتانیاهۆ و موحه‌مه‌د بن زه‌یدى ئه‌میرى ئیمارات و موحه‌مه‌د بن سه‌لمانى پاشاى سعودیه‌ و سه‌ركرده‌كانى عێراق و قه‌ته‌ریش كردوه‌. هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشدارى داوه‌ به‌ ئه‌بو موهه‌ندیس و قه‌یس خه‌زعه‌لیش كه‌ دوو سه‌ركرده‌ى شیعه‌ى عێراقى سه‌ر به‌ ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خراونه‌ته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌ هه‌روه‌ها هۆشداریان داوه‌ به‌ هادى عامرى و فالح ئه‌لفه‌یازى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی.
موهه‌ندیس به‌رپرسى په‌لاماره‌كه‌ى كه‌ى وه‌ن بو له‌ كه‌ركوك له‌به‌روارى 27 ى مانگى رابردوو كه‌ مقاولێكى ئه‌مریكى كوشت وه‌ ئه‌و له‌ ساڵى 1980 ه‌وه‌ په‌لامارى ئه‌مریكیه‌كان ده‌دات هه‌روه‌ها قه‌یس خه‌زعه‌لیش به‌رپرسى چه‌ندین په‌لامار بوه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریكیكان و پێشوتر له‌ زیندانى كامپ كرۆپه‌رى ئه‌مریكى بووه‌ له‌ 2007. به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌بوو موهه‌ندیس بوو كه‌ په‌یروه‌ و برۆگرامى ئێرانى له‌ عێراق جێبه‌جێ كردوه‌ و كردویه‌تى به‌سیاسه‌تى عێڕاق و ئه‌و هاوكارى حیزبوڵاى كردوه‌ وه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عیماد موغنیه‌ى حیزبوڵا بووه‌ له‌ رابردوو به‌ڵام موغنیه‌ له‌ ساڵى 2008 دا كوژرا.
قورسه‌ بزانین كاردانه‌وه‌ى ئێران چۆن ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕوونه‌ كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌م گورزه‌ گورجكبره‌ و گورزه‌كه‌ى پێشوتریش كه‌ تیایدا 25 سه‌ربازى كه‌تایبى حیزبوڵاى له‌ عێڕاق كوشت له‌به‌رامبه‌ر كوشتنى یه‌ك مقاولى ئه‌مریكى له‌به‌روارى 29ى مانگى رابردوو. هه‌ر له‌ مانگى ئایارى 2019 ه‌وه‌ ئێران نه‌ك ته‌نها په‌لامارى ئه‌مریكا به‌ڵكو ئیسرایل و سعودیه‌ و ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كانى سعودیه‌ى داوه‌ وه‌ فرۆكه‌یه‌كى ئه‌مریكاى خسته‌ خواره‌وه‌ و تا ئێستا 12 ڕۆكێتى ناوه‌ به‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و رۆكێتانه‌ى ئێران ئاراسته‌ى گرین زۆن له‌ به‌غداد و كامپى تاجى و بنكه‌ى ئه‌سه‌ده‌ و به‌له‌د له‌ قه‌یاره‌ كراون هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆكێتى ناوه‌ به‌ ئیسرایله‌وه‌ وه‌ چه‌ندین میلیشیاى سه‌ر به‌ئێران كارى تێكده‌رانه‌یان كردوه‌ و له‌ سوریاش بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئیمام عه‌لیان له‌ سنورى سوریا و عێڕاق دروست كردوه‌.
به‌ كورتى له‌ 2019 ئێران زۆرترین چالاكى دژ به‌ ئه‌مریكا له‌ عێڕاق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه‌ و هه‌ر له‌ سنورى لوبانه‌وه‌ تا خه‌لیجى فارس چالاكى ئه‌نجام داوه‌. حاجى سوله‌یمانى سه‌ره‌كیترین ئه‌كته‌رى كاریگه‌رى ئێران بووه‌ له‌م ڕووداوانه‌دا. هه‌روه‌ها موهه‌ندیسیش ئه‌ندازیارى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كان حاجى قاسم بووه‌ له‌ عێڕاق و سوریا.
سوله‌یمانى و موهه‌ندیس وه‌ك پیاوى ده‌وڵه‌ت ڕه‌فتاریان كردوه‌ له‌ عێڕاق و سوریا حسابیان بۆ كه‌س نه‌كردوه‌ به‌جل و به‌رگێكى ئاسایی به‌بێ روتنه‌ و ئه‌ستێره‌ له‌سه‌ر شانیان پیاوى یه‌كه‌مى بڕیاڕى سیاسى بوون له‌ سوریا و عێڕاق و خۆیان به‌ نه‌رمونیان نیشان ده‌دا خۆیان به خاكى و ئاسایی نیشان خه‌ڵك ده‌دا به‌ڵام نه‌ خاكى نه‌ ئاسایی بوون و به‌هێزترین كه‌سایه‌تى بوون كه‌ سوپا و په‌رله‌مان ومیلیشیاكان له‌ ژێر فه‌رمانى ئه‌واندا بوه‌.
سوله‌یمانى له‌دایك بووى 1957 و موهه‌ندیس مه‌والید 1954 بوو. له‌سه‌ره‌تاى شۆرشى ئیسلامى ئێراندا ئه‌وان له‌ بیسته‌كانى ته‌مه‌نیاندا بوون و ورده‌ ورده‌ بوون به‌ ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌مرۆ كه‌ كاریگه‌رترین ده‌سه‌ڵات بوون له‌ ناوچه‌كه‌. وه‌ دوژمنى یه‌كه‌مى ئیسرایل و ئه‌مریكا بوون. ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌ى مقاومه‌ى زایۆنیزمیان ده‌كرد. هه‌روه‌ها نه‌یارى سعودیه‌ و وڵاتانى خه‌لیج بون. هه‌موو هه‌وڵیاكیان بۆ لاوازكردن و ده‌ركردنى ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا بووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگاى شیعه‌ى ئیسلامى كردوه‌ له‌ دژى سوننه‌.
له‌ هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو موهه‌ندیس چه‌ندین په‌لامارى دژى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له‌ كوه‌یت و لوبنان ئه‌نجام داوه‌ وه‌ توانى كه‌تائیبى حیزوڵا له‌ لوبنان و عێراق دبمه‌زرێنن. وه‌ سودى زۆریان له‌به‌هارى عه‌ره‌بى بینى و توانیان خۆیانى پێ به‌هێز بكه‌ن له‌دژى سوونه‌ و به‌تایبه‌تى له‌شه‌ڕى دژى داعش زیاتر به‌هێزبوون. توانیان ئه‌و بۆشاییه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ دواى كه‌وتنى دیكتاتۆره‌كان و به‌هارى عه‌ره‌بى و داعش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بقۆزنه‌وه‌.
ته‌نها له‌ دوو ساڵى رابردوودا خه‌ونى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌م دوو سه‌ركرده‌ به‌هێزه‌ هاته‌ دژى و توانیان هه‌ژمونه‌ى ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن. جۆرێك له‌ متمانه‌ى زیاد له‌راده‌به‌ده‌ر لاى ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌ دروست بوو بوو كه‌ به‌ڕۆژى ڕوناك له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌سورانه‌وه‌ و ته‌راتێنیان ده‌كرد. ڕه‌فتاریان وه‌ك ڕه‌فتارى سه‌ركى وڵاتان بووه‌ و میلیشیاكانى سه‌ر به‌ئه‌وان نه‌ك ته‌نها هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ڵكو په‌رله‌مانى عێڕاقیان ته‌نى بوو. نزیكه‌ى 300,000 جه‌نگاوه‌ریان هه‌بوه‌ له‌ عێڕاقدا. زۆربه‌ى ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه‌ شیعه‌ى گه‌نج بوون و به‌هۆى بێکارى له‌ دژى داعش جه‌نگاون. ئه‌مان چه‌كى قورسى ئێرانیان له‌ عێڕاق و سوریا بڵاوكردۆته‌وه‌. وه‌ چه‌ندین بنكه‌ى سه‌ربازیان هه‌بوه‌ وه‌ك ئیمام عه‌لى و تى 2 و تى 4 موشه‌كى بێفرۆكه‌وانیان هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى و سیسته‌مى خورداد و ته‌نهاله‌ ساڵى 2018 ئیسرایل 1000 هێرشى ئاسمانى كردۆته‌ سه‌ر ئه‌م هێزانه‌.
نه‌ سوله‌یمانى و نه‌ موهه‌ندیس له‌ باوه‌ره‌دا نه‌بوون كه‌ ئه‌مریكا هێرش بكاته‌ سه‌ریان وه‌ پێیانوابوو ئه‌مریكا لاواز بووه‌ و له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌ چونكه‌ بینیان كه‌ ڕاوێژكارى نیشتمانى ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵۆكانى دژى ئێرانده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌ و پێیان وابوو ئه‌مریكا له‌ ئایسۆله‌شنه‌كانه‌ واته‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ پێیان باشه‌ ئه‌مریكا گۆشه‌گیر بێت و ده‌ستێوه‌ردانى زیاتر نه‌كات. به‌ڵام دیاره‌ كه‌ حساباتیان هه‌ڵه‌ بوو، بۆیه‌ هه‌وڵى ده‌ركردنى ئه‌مریكایان له‌ عێڕاق و ناوچه‌كه‌ دا. به‌رده‌وام په‌لامارى وڵاتانى خه‌لیج و سعودیه‌ و هێز و باره‌گاكانى ئه‌مریكا داوه‌ و ته‌نها له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ر 11 جار په‌لاماری ئه‌مریكایان داوه‌.
له‌كۆتاییدا كوشتنى مقاولێکی ئه‌مریكى بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى چیتر ئه‌مریكا ئه‌مه‌ قبول نه‌كات و له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌ره‌تا 25 سه‌ربازى كه‌تایبى حیزبوڵایان كوشت. ئێران به‌وه‌ گڕى گرت و هه‌وڵى تۆڵه‌ى دا، به‌ڵام كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت شه‌قامى عێڕاق نایه‌ن به‌ده‌م داواكه‌یان و كه‌مترین خه‌ڵك په‌لامارى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكاى دا ئیتر ئه‌وانیش كشانه‌وه‌. هادى عامرى و ڕێكخراوى به‌در ده‌رگاى ناوچه‌ى سه‌وزیان شكاند و چونه‌ گرین زۆنه‌وه‌ و په‌لامارى سه‌فاره‌تیان داو. له‌سه‌ر دیوارى سه‌قاره‌ت نوسیان "سوله‌یمانى سه‌رۆكمانه‌" ئه‌مه‌ش ئه‌مریكاى توره‌ كرد و هێمایه‌كى سیمبۆلى بوو بۆیه‌ ئه‌مریكا وا به‌ خێرایی ئه‌و گورزه‌ى وه‌شاند. چونكه‌ ئه‌و په‌یامه‌ ئه‌ومانایه‌ى هه‌بوو كه‌ ئه‌وه‌ سوله‌یمانیه‌ عێڕاق ده‌بات به‌ڕێوه‌ نه‌وه‌ك ئه‌مریكا یان سه‌ركرده‌كانى عێڕاق. به‌ڵام دواى 48 كاتژمێر سوله‌یمانى موهه‌نیس كران به‌ ئامانج و كوژران. ئه‌مه‌ گه‌وره‌رتین گورزبوو كه‌ تا ئێستا ئێران به‌ده‌ستى ئه‌مریكا خواردبێتى له‌دواى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌. هه‌روه‌ها په‌یامێكیش بوو بۆ ڕێكخراو و سوپاى قودس، وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ هه‌وادار یان لایه‌نگرى ئه‌وانن به‌تایبه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لى و هادى عامرى له‌ عێڕاق و حه‌سه‌ن نه‌سرولا له‌ لوبنان. سوپاى قودسى ئێران زۆر به‌هێزه‌ و سه‌ركرده‌ى به‌تواناى ترى زۆره‌ و ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ ى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانیان هه‌یه‌. په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌شت كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا هه‌رگیز كوشتنى هاوڵاتیانى خۆى نه‌ له‌بیر ده‌كات نه‌ قه‌بوڵ ده‌كات.خوێنى هه‌ر هاوڵاتیه‌كى ئه‌مریكى له‌سه‌روى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌.