- به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى سوریا (2011) ه‌وه، له‌ناو خاكى سوریا هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا، ڕووسیا، توركیا و ئێران كێبڕكێیه‌كى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن، بۆچی؟ بۆچی زلهێزە جیهانییەکان و ناوچەییەکان لە سوریادا کێبڕکێ دەکەن؟ ئەم نووسینەش وەکو چەندین لێکۆڵینەوەی دیکەمان ئیش لەسەر جیۆپۆڵەتیک دەکات، بەتایبەتی جیۆپۆڵەتیکیی وزە؛ چوونکە پێگەی سوریا سەرە-پێچیی مێژویی و وەرچەرخانی جیۆپۆڵەتیکیی درووست دەکات؛ ڕاستە ده‌ستگه‌یشتن به پیشه‌سازیی نه‌وت و گاز گرینگە، کە سوریا بەشێوەیەکی مامناوەندیی یەدەگی نەوت و گازی هەیە، بەڵام گرینگتر لەوە پێگەی سوریایە کە دەکرێت حەوزەی کەنداوی عەرەبی بگەیەنێت بە سەر دەریای سپی. بگره ڕیشه‌ى شه‌ڕ له‌سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى به نه‌وت و غاز ده‌وڵه‌مه‌ندن (له وشكانى و له كه‌نارى ده‌ریادا). هه‌روه‌ها ده‌ستخستنى پێداویستى و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بۆ ڕزگاربون له دۆخى وشكبونى به‌رده‌وام.
سوریا به‌درێژایی مێژوو كێشه‌ى هه‌بووه، هه‌روه‌ك ده‌رفه‌تیشى هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌شى گرنگى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ههڵكهوتهیهى كه هه‌یه‌تى، وه‌ك وڵاتێكى عه‌ره‌بى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (هەریەکە لە سوریا، تورکیا، ئیسرائیل، قوبرس، لوبنان و دەستەڵاتی فەلەستین دەکەونە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی (مێدیتریانە)ەوە. ئه‌مه سوریاى كردووه به تاقه ده‌رگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له عێراق و ئه‌رده‌ن و ئێران لێوه‌ى بگه‌نه ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. لەوەش زیاتر "قەتەر" کە سێهەمین یەدەگی گازی سرووشتی جیهانی هەیە، سوریا وەک تاکە دەرگایەک دەبینێت بۆ گەیشتن بە دەریای سپی؛ هەربۆیە تورکیا‌و قەتەر (ئیخوانەکان) سەریان لەگەڵ بەرەی نوسرەو داعش گەرمە دژی بەشار ئەسەدو گرووپە کوردییەکان.
ئاسایشى وزه تێگەیشتنێکی نوێی گەرەکە، کە مەبەست لێی پاراستن و به‌رز ڕاگرتنى ئاستى یه‌ده‌گى سروشتى و به بازاڕیكردن و چاودێریكردنى نرخه له بازاڕی جیهانى دا، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى هه‌یه به‌سه‌ر ژیانى سیاسی و ئابوریی و مرۆیی نێوخۆى وڵاته‌كه‌وه. هه‌رچه‌نده یه‌ده‌گى نه‌وتى سوریا به پێى ستانداردى عه‌ره‌بى ئه‌و بڕه زۆره نییه، تا هه‌نوكه‌ش نه‌وت ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى نه‌بینیوه له زیادكردنى سه‌رچاوه‌ى داهات له سوریادا. له ساڵى (2010) دا هه‌نارده‌كردنى سێكته‌رى ووزه به‌گشتى له (35%) تێپه‌ڕى نه كردووه، واته پتر بۆ پێداویستیه نێوخۆییه‌كان به‌كاربراوه و نه‌وت ته‌نها (20%) ى سه‌رچاوه‌ى داهاتى حكومه‌تى سوریاى پڕكردۆته‌وه. به‌پێى جۆرناڵى نه‌وت و غاز له (جانیوه‌رى 2015) هدا یه‌ده‌گى نه‌وتى سوریا به ( 2.5) دوو ملیار‌و نیو به‌رمیل خه‌مڵێنراوه. كه بڕى هه‌ره زۆرى ئه‌م یه‌ده‌گه ئه‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه (واته ناوچه كوردییه‌كان). هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى غازى سروشتى به (241) ملیار مه‌تر سێجا خه‌مڵاندوه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى یه‌ده‌گى غاز ئه‌كه‌وێته سه‌نته‌رى سوریاوه. زۆربه‌ى ئه‌و نه‌وته خاوه‌ى سوریا هه‌یه‌تى نه‌وتى قورسه (هێزى ڕاكێشانى نزمه) وه ترشه (واتا بڕێكى زۆر گۆگرد له پێكهاته یان ناواخنه‌كه‌ى دا هه‌یه)، ئه‌مه‌ش یانى پیًویستى به پاڵێوگه‌ى تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به پرۆسه‌ى پاڵاوتن و به‌رهه‌مهێنانى پێكهاته‌كانى تردا تێپه‌ڕبێت، ئه‌وه‌ش نه‌وتى سوری ئه‌خاته دۆخێكى نزمه‌وه له ڕووى نرخه‌وه.
سێكته‌رى نه‌وتى سوریا له دواى ساڵى (2011) ه‌وه تووشى فه‌وزاو شڵه‌ژان بۆته‌وه، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو په‌كیكه‌وت تا ئاستى نزیكه‌ى سفر. وڵاته‌كه سه‌راپا تووشى كورتهێنان بویه‌وه له مه‌سه‌له‌ى (خستنه ڕوو) ى توانا هایدرۆكاربۆنیه‌كان و به‌رهه‌مه پاڵاوتهییهكانى. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر نه‌وتى سورى دا له‌لایه‌ن ئهمریكاو یه‌كێتى ئه‌وروپاوه ئه‌وه‌نده‌ى تر توانا پیترۆلیه‌كانى سوریاى بێ كاریگه‌ر كرد. له‌م ساڵى (2019) یه‌دا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ناوخۆی سوریادا گه‌یشتوه به (24000) بیستوچوارهه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌وه‌ش ئه‌كاته (20 -25%) ى پێداویستیه نێوخۆییهكانى سوریا. له‌كاتێكدا پێش هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ناوخۆ له سوریا له (2010) هدا ڕۆژانه ئاستى به‌رهه‌مهێنان (350000) سێ سه‌ت و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه. به پێى ئهنهلایزێكى مه‌یدانى چڕ كه له په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانى (Syrias oil, gas and water – the Immiscible Solution to the War in Syria) حكومه‌تى سوریا له‌و ماوه‌یه‌ى كه وه‌ك جه‌نگ تێى كه‌وتووه پێویستى زۆرى به سوته‌مه‌نى بوه ئێران وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆى دابین كردووه، جگه له‌وه‌ى ئێران پاڵپشتى سه‌ربازیی بێ چه‌ندوچونى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى كردووه له ماوه‌ى قه‌یرانى دواى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه، ئه‌م پاڵپشتییانه‌ى ئێران دواى سه‌پاندنى سزا له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر كۆتایی هات. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا سزاى ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتییه ناشهرعیانهشى ده‌ركردووه، جگه له چه‌ند كه‌شتى و كۆمپانیایه‌كى دڵنیایی تایبه‌ت و دیاریكراو.
جیۆپۆڵه‌تیكى وزه: كۆنێكت كردنى هێڵى بۆرٍى كوردستان به ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه
جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه، یانى كاریگه‌ریی پێگه‌ى جوگرافیاى سیاسی به‌سه‌ر ووزه‌وه (ئه‌گه‌رچى ووزه ته‌نها نه‌وت و غازى سروشتى نیه، ئاویش گرنگه). هه‌رێمى كوردستان وه عێراق به‌گشتى كه‌وتۆته نێوان سێ حه‌وزه‌ى گه‌وره‌وه، یه‌كێكیان له باكورو خۆرهه‌ڵاتیه‌وه حه‌وزه‌ى قه‌زوینه كه ڕووسیاو ئێران و ئازه‌ربایجان تیا ڕۆڵ ئه‌گێڕن و ( ڕووسیاو ئێران یه‌كه‌م و دووه‌مى یه‌ده‌گى غازى جیهانیان هه‌یه)ده‌ریاى قه‌زوین گه‌وره‌ترین ده‌ریاى داخراوه له جیهانداو، ناوچه‌یه‌كى پڕ به‌ریه‌ككه‌وتنى جۆراوجۆره، به دوورییه‌كى زۆریش عێراق و سوریا ئه‌گه‌نه ئه‌و ناوچه‌یه. حه‌وزه‌ى دووه‌میش كه‌نداوى عه‌ره‌بیه كه نه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ عێراقیش وه‌ك یه‌كێك له‌وڵاتانى كه‌نداو بوه‌ته سه‌رچاوه‌ى نا-ئارامى سیاسی و ئه‌منى، ئه‌م حه‌وزه‌یه پتر هه‌یمه‌نه‌ى ئێرانى به‌سه‌ره‌وه دیاره. حه‌وزه‌ى سێهه‌میان له باكورو خۆرئاواوه حه‌وزه‌ى ده‌ریای سپى ناوهرٍاسته كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناو خاكى كوردستاندایه. زۆربه‌ى وڵاتانى باشور‌و ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل پێكه‌وه سنوری ئاویی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و، غاز‌و نه‌وت له‌كه‌نارى ده‌ریادا به‌رهه‌مدێنن، ئه‌مریكا به توندى به‌رگرییان لێ ئه‌كات. له (13ى نۆڤه‌مبه‌رى 2019) له‌سه‌ر پرسى ده‌رهێنانى غازى سروشتى له قوبرسى توركى له‌لایه‌ن توركیاوه یه‌كێتى ئه‌وروپا هۆشدارى توندى دایه توركیا. هه‌موو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هاوسۆزى كوردن و، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كوتله نه‌وتى و غازییه‌كه‌یاندا ئه‌بیننه‌وه‌و، چاویان له‌وه‌یه هێڵى بۆڕى كوردستان به نزیكترین ڕێگه له ده‌ریاى ناوه‌ڕأسته‌وه بگاته ئه‌وروپا.
بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك سوریا له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى توركه عوسمانیه‌كاندا بوه، له دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه به پێى بڕیارى مانداتى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كاروبارى سوریا درایه فه‌ڕه‌نسا. له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی وه‌رگرت به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر چاودێرى و ده‌ستوه‌ردانى هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا مایه‌وه. كاتێك به‌ریتانیا له دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه عێراق و نه‌وته‌كه‌ى چنگ كه‌وت، ساڵى (1935) هێڵى بۆڕى موسڵ – حه‌یفا ى بونیادنا كه به‌خاكى سوریادا تێپه‌ڕئه‌بێت، ئه‌م هێڵه هه‌رچى نه‌وتى كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كانى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) و موسڵ و ئه‌رده‌نى پیادا تێ پهڕئهبێت بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (به‌دیاریكراوى بۆ به‌نده‌رى حه‌یفا به درێژایی 942 كم).
لێره‌وه تێ ده‌گه‌ین، كه دیوه ستراتیجیهكهى نه‌وتى سوریا ئه‌وه نییه كه ئه‌و بڕه له‌یه‌ده‌گى تێدایه، چونكه ئه‌و یه‌ده‌گه هێنده زۆر نییه له‌سه‌ر ئاستى ڕێژه‌ى به‌كاربردنى رۆژانه‌ى جیهاندا ببینرێت (له 2019 هدا ڕۆژانه جیهان پێویستى به 194 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته) له‌كاتێكدا به‌شى زۆرى ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ى نه‌وتى سوریا بۆ پێداویستى ناوخۆیه‌تى. به‌ڵكو گرنگى گه‌وره‌ى نه‌وتى سوریا پێگهكهیهتى له نێوان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا كه له توانایدایه ڕۆژانه سوته‌مه‌نى بۆ ته‌واوى كه‌شتیه به‌ریتانى و ئه‌مریكى و ئیسرائیلیه‌كان دابین بكات له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئامێره سه‌ربازییانه‌ى وڵاتانى زلهێزو ناوچه‌كه هه‌یانه به وزه ئیش ئه‌كه‌ن و سوریاش ناوچه‌یه‌كى نزیك و ناوجه‌رگه‌ى ڕووداوه‌كانه له‌توانایدا له شوێنى خۆیاندا وزه‌ى پێویستیان بداتێ. هه‌روه‌ها گرنگیه‌كى تر‌ى سوریا‌و (باكورى سوریا به‌دیاریكراوى) ئه‌وه‌یه نه‌وتى كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستانى عێراقى لێوه ببرێته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه) به‌مه‌ش ناوچه‌كه سه‌راپا له میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل و سوریا‌و عێراق له سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئه‌بنه یه‌ك كوتله‌ى وزه‌ى گه‌وره له ژێر چاودێرى چڕى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا.
له عێراق، تا ئێستاش نه‌وتى كه‌ركوك به هێڵى بۆڕى كوردستاندا ده‌چێته به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. له ئاستى نێوخۆى كه‌ركوكدا، دۆخه‌كه بۆ كورد له‌بار نییه، زانیارییه‌كان كتومت پێمان ئه‌ڵێن، له‌ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له كه‌ركوكدا له كۆى (14120) چوارده هه‌زارو سه‌ت و بیست فه‌رمانبه‌ر ته‌نها (1600) هه‌زارو شه‌ش سه‌ت كه‌سى كوردن، له (12) ده‌سته هیچی كورد نیه، (52) به‌ش ته‌نها (4) به‌ش سه‌رۆكه‌كه‌یان كورده. له (800) یه‌كه ته‌نها (52)یان كوردن. له (280) هۆبه ته‌نها به‌رپرسى (26) دانه‌یان كورده. هه‌رچى ئاستى به‌رهه‌مى ڕۆژانه‌ى نه‌وته له (نۆڤه‌مبه‌رى 2019) دا له نێوان (370000 بۆ 380000) هه‌زار به‌رمیله، به‌شى زۆرى سیاسه‌تى وه‌زاره‌تى نه‌وت وایه بۆ پاڵێوگه نێوخۆییه‌كان و پێداویستیه‌كان سه‌رف بكرێت، كه‌مینه‌یه‌كى له بۆڕى كوردستان- خورمه‌ڵه- فیشخابوره‌وه به پێى ڕێككه‌وتن هه‌نارده ئه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى جێى باسه ماوه نهماوهیهك وه‌زیرو وه‌زاره‌تى نه‌وت له میدیاكان ئه‌ڵێن بۆڕییه‌كى نوێى نه‌وت دروست ئه‌كه‌ین له كه‌ركوكه‌وه بۆ توركیا، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئیشى كابینه‌یه‌ك له‌وه‌و پێشتره‌و دوو ساڵه پرۆژه‌كه هه‌یه‌و له‌جێبه‌جێكردندایه.
ڕۆڵى ڕووسیا
ئەگەر تێبینی بکەین، پریشکی ئاگری ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی لەساڵی 2014 ەدا پەڕییەوە بۆ دوورگەی کریمیا "قرم"، ڕووسیا دوورگەکەی لە ئۆکراینا وەرگرتەوە؛ ئەمەش سەرەتای جەنگێکە یان مەترسییەکی جیهانییە کە ڕەنگە ساڵانی ئایندە ڕووسیا هێرش بکاتە سەر خودی ئۆکراینا خۆی! چوونکە ڕووسیا دابینکەری سەرەکی گازی ئەوروپایە (ئەوروپا بە گازی ڕووسیا خۆیان گەرم دەکەنەوە)، پۆتین وای دەبینێت کە ناتۆ دەستدرێژیی دەکاتە سەر سنورەکانی. بۆیە هەرکاتێک ئەم ململانێیە گەرمتر بوو لە نێوان خۆرئاوا‌و ڕووسیادا، ئەوکاتە پارسەنگی هێز لە سوریاش یەکلایی دەبێتەوە.
ئیشی سەرەکی ڕووسیاو ئێران ئەوەیە نەهێلدرێت حەوزەی وزەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ببێتە کوتلەیەکی گەورەتر؟ چوونکە ئەم حەوزەیە ئیسرائیل، فەڕەنساو ئەمریکا ڕێبەرایەتی دەکەن. چوارچێوه‌ى كارى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان زیاتر ئابورییه، به‌ڵام له سوریا مهدایهكى گه‌وره‌ى ئابوریی و سه‌ربازیی هه‌یه. ڕوسیا له شوباتى 2017 ه‌وه دێڵێكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕیكردنى وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها ڕوسیا ڕۆڵێكى ئه‌وتۆى نیه له جوگرافیاى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكدا.
له سوریا ڕووسیا بوونى ته‌واوه‌تى له ( ته‌رتوس) ه، كه ئه‌كه‌وێته باكورى خۆرئاواى سوریاوه‌و، بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كى عه‌ره‌بی سورى ده‌ریاوانى سه‌ربازی و ئابورییه. ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیك به (3) ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه، قه‌باره‌ى شتومه‌كى له‌خۆگرتوو ساڵانه تیایدا ئه‌گاته (12) ملیۆن ته‌ن و، له‌ساڵى (2020) ئاماده‌كارى كراوه بگاته (25) ملیۆن ته‌ن. ته‌رتوس ماهیه‌تێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، كه هه‌موو جیهانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپاو ناوچه‌ى ده‌ریاى ڕه‌ش ده‌توانن پێى بگه‌ن. تاكه شوێنه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست وه له سوریا كه هێزى سه‌ربازیی و غه‌واس و كه‌شتى فڕۆكه هه‌ڵگرو فڕۆكه‌ى جه‌نگى و تیمى بازرگانى ڕووسیاى تیادا جێگیركراوه.
كه‌شتى سه‌ربازیی و هه‌ڵگرى مووشه‌كى بیوتر فیلكى له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له سوریا- ته‌رتوس.
به‌پێى وته‌ى جێگیرى سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕووسیا "یورى بوریسوف" له (ئه‌پرێڵى 2019) دا مۆسكۆ ڕیككهوتنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا كردووه بۆ ماوه‌ى 49 ساڵ له ته‌رتوس ئه‌مێنێته‌وه‌و، ده‌ستیشیان كردووه. جگه له‌وه‌ى ڕووسیا سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستوه‌ردانه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى سوریادا، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوه‌تى كار له بلۆكه غازییه‌كاندا ئه‌كات به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ى (ته‌دمر) و سه‌نته‌رى سوریا به‌گشتى.
له كۆتاییدا، كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م دیارده نوێیه لهگهنهى جیۆپۆڵه‌تیكدا بكات به ده‌رفه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشى ووزه‌ى كوردستان به ستانداردێكى مۆدێرندا وه‌ربچه‌رخێ، لانى كه‌م پێویسته تیۆرهیهكى هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ى نوێى ناو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه پێى ده‌وترێ (په‌یوه‌ندییه ئابورییه سیاسیه‌كان-IPE) واته بنه‌ماى په‌یوه‌ندى له‌نێوان حكومه‌تى ده‌وڵه‌ته‌كان و كۆمپانیا جیهانیه‌كاندا چۆنه!. بۆ نمونه له ساڵى (2013) ه‌وه كۆمپانیاى بریتش پیترۆلیۆم له ناو نه‌وتى كه‌ركوكدان و كنه ئه‌كه‌ن، ئه‌وه سێ ساڵه بینایه‌كى مۆدێرن یان كردۆته‌وه له ناو كۆمپانیاى نه‌وتى باكور له كه‌یوان ته‌نها خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانن. ئایا كورد دوو سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌بینین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى پیشه‌سازیی نه‌وت و ده‌رهێنان و پاڵاوتن له هه‌رێمى كوردستان گرفته دارایی و سیاسی و مرۆییه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان! ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، ئەوکاتە دەبێت هەرێمی کوردستان سەرقاڵ بێت بە ململانێی مووچە لەگەڵ بەغدا؛ چوونکە لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستورییەو سەر بەدەوڵەتی عێراقەو، ئیدارەی کەرتی وزە و دارایی بە خراپ داوە، بەغداش ڕۆژێک دێت لێپێچینەوەی لێدەکات (ئەگەرچی بەغداش ئیدارەی دۆخەکەی دەیان هێندە خراپتر داوەو دەدات، بەڵام دواتر ئەو سەردەستە).