په‌یدابوونی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی لنكۆڵن له كه‌نداو، شه‌ڕی ئه‌مریكای دژی رژێمی سه‌دام حسێن هێناوه‌ته‌وه یاد. به‌ڵام په‌یدابوونی كتوپڕی لنكۆڵن له كه‌نداو به‌ڵگه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ دژی ئێران نییه، چونكه لنكۆڵن به ته‌نها هیچی پێ ناكرێ. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه كاتێك باسی لێدانی ئێران ده‌كرێ، كتومت مۆدێلی عیراق و ئه‌فغانستان له بیره‌وه‌ریدا قوت ده‌بێته‌وه. هه‌ندێ ئاماژه سه‌باره‌ت به پلانی ناردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ كه‌نداو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان خێرا نكوڵییان له بوونی پلانێكی له‌م جۆره كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستیش بێ، شه‌ڕی زه‌مینی له دژی ئێران به 120 هه‌زار سه‌رباز هه‌ڵناسوڕێت.
هه‌ست ده‌كرێ ئه‌مریكییه‌كان دودڵن له بڕیارداندا. ئه‌وه‌ی ئه‌م دوودڵییه‌ش ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له جیاتی ئه‌وه‌ی به توندی قسه دژی ئێران بكا، نه‌رمیی نواند و داوای دیالۆگی كرد. ئێرانییه‌كانیش بۆ سه‌لماندنی بوێریی خۆیان، خێرا دیالۆگیان ره‌تكرده‌وه.
پێناچێ هیچ پلانێكی ئه‌مریكی له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێ. كه‌واته لنكوڵن چی ده‌كا له كه‌نداو؟ گومان له‌وه‌دا نییه كه په‌یدابوونی لنكۆڵن له كه‌نداو، دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه و ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هێناوه‌ته ئاراوه. به‌ڵام تائێستا ئامانجی سیاسیی شه‌ڕه‌كه نه‌زانراوه. ئه‌گه‌ر ئامانج رووخاندنی رژێمی ئێران بێ، لۆجیكی شه‌ڕ ئه‌وه ده‌سه‌پێنێ كه ده‌بێ شه‌ڕه‌كه سهرتاپاگیربێ و هێزی زه‌مینی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بگێڕێ. له نموونه‌ی عیراق و ئه‌فغانستاندا، شه‌ڕی ئه‌مریكا پشت ئه‌ستور بوو به بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز له عیراق و ئه‌فغانستاندا. له نموونه‌ی ئێران‌دا، ئه‌م مه‌رجه نابینرێ. ئه‌مه‌ش به‌م مانایه دێت كه ده‌بێ سه‌ربازانی ئه‌مریكا پشت به خۆیان ببه‌ستن.
به‌ڵام بوونی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز ته‌نها هانده‌ر نییه بۆ دانانی پلانی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و گرتنی پایته‌خت، به‌ڵكو مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تیشه بۆ قۆناغی پاش رووخاندنی رژێم. له نموونه‌ی ئه‌فغانستان و عیراقدا.
پلاندانه‌رانی ئه‌مریكا تا ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی شیاویان بۆ ئه‌فغانستان و عیراق ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی پلانی جه‌نگ نه‌كرد. به نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ئاماده‌و به‌هێز له ئێران، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری بۆ رووخاندنی رژێم ده‌بێته كۆششێكی بێهوده.
ره‌نگه ئه‌مریكییه‌كان بیر له شه‌ڕێكی سنوردار بكه‌نه‌وه كه تێیدا هێزی ئاسمانی و مووشه‌كی به‌كاربهێندرێن، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ و ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ گورزهكانی ئۆپه‌راسیۆنی ساڵی 1998 ی رێویی بیابان كه تێیدا به‌غدا درایه به‌ر مووشه‌ك و زیان له ژێرخانی بنچینه‌یی درا، به‌ڵام رژێم هه‌ر نه‌ڕووخا. له ئۆپه‌راسیۆنی رێوی بیاباندا ئه‌مریكا و بریتانیا پێكه‌وه له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا 400 مووشه‌كیان دژی هێز و داموده‌زگانی عیراق به‌كارهێنا، له كاتێكدا پێشتر له ئۆپه‌راسیۆنی ساڵی 1991 ی گه‌رده‌لولی بیاباندا له ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا نزیكه‌ی 200 مووشه‌كیان دژی عیراق به‌كارهێنابوو.
ئه‌گه‌ر سیناریۆی یه‌كه‌م كه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌رییه بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران به سیناریۆیه‌كی دژوار بژمێردرێ ، پێناچێ دروستكه‌رانی بڕیار له واشنتون بڕیاریان لێ دابێ.
چانسی سیناریۆی دووه‌م كه هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی سنوورداره، هێشتا چانسێكی مسۆگه‌ر نییە، به‌ڵام سیناریۆی سێیه‌م كه روودانی پێكدادانی سنوورداره، ره‌نگه چانسی زۆرتری هه‌بێ، كه له هه‌مان كاتدا هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیانی لێ لاده‌ن، چونكه زیان به هه‌ردووكیان ده‌گه‌یه‌نێ و ته‌واوی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شێوێنێ و هیچ لایه‌كیش سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست ناهێنێ.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، ستراتیجی ئه‌مریكا له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ هاتۆته سه‌ركار، وه‌ك ستراتیجێكی ناڕۆشن خۆی ده‌نوێنێ. بە به‌راورد به دوو ساڵی رابردوو، ستراتیجی روسیا له ناوچه‌كه له‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتووتر بووه، به راده‌یه‌ك كه روسیا ركابهرایهتیی ئه‌مریكا ده‌كات له توركیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی بۆ جیهانی خۆرئاوا هه‌یه. هه‌موو نه‌یارانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، لێڵیی ستراتیجی ئه‌مریكایان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زۆرتر قۆستۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌كه‌نداو جه‌نگ بقه‌ومێ، هیچ لایه‌ك ناتوانێ سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا به‌ده‌ست بێنێ و ویستی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا بسه‌پێنێ و له‌كۆتاییدا شه‌ڕه‌كه وه‌ك شه‌ڕێكی بێهوده ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ ئامانجێكی سیاسی روونی نه‌بێ، هیچ مانایه‌كی نابێ. تا ئه‌وكاته‌ش كه جه‌نگ ئامانجه سیاسییه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئاشتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریش نه‌بێ، ده‌بێ بژارده خوازراوهكه بێ. له‌نێوان ئاشتیی ناسه‌قامگیر و لێواری جه‌نگدا، ده‌شێ چانسی گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی سه‌قامگیر زیاتر بێ.