ئوردن دراوسێی به‌شی رۆژئاوای عیراقه‌و له سه‌رده‌می حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا مامه‌ڵه‌ی جیاجیای كراوه . له سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسدا به تایبه‌ت له دوای ده‌سپێكردنی شه‌ری عێراق ئێران‌دا ئوردن چووه به‌ره‌ی دژ به ئێرانه‌وه و به‌چه‌ك و سوپا شان به‌شانی عێراق وه‌ستا . له كاتی شه‌ری ده‌ركردنی عێراق له كوێتیشدا دژ به عێراق نه‌وه‌ستاو هاو سۆزی حكومه‌تی به‌عس بوو . له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه دا حكومه‌تی پێشووی عێراق هه‌رده‌م ئه‌و نه‌وته‌ی به ئوردنی ده‌فرۆشت نرخی له ووڵاتانی تر كه‌متربوو . هه‌رچه‌نده هیچ لوله‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له نێوان عێراق و ئوردن دا نه‌بوو بۆیه له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درا به تایبه‌ت له ماوه‌ی ئابڵوقه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ر عێراق دا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا .
له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی نوێشدا دیسانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئوردن خراوه‌ته به‌ر چاو , له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه له نیسانی 2003 تا ساڵی 2006 له‌به‌ر نا ئارامی ناوچه‌ی خۆرئاوای عێراق له توانادا نه‌بوو نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن بكرێت به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا (2006) رێكه‌وتنێك له نێوان عێراق و ئوردن بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ ئیمزا كرا كه به‌و پێیه رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن بكرێت , ئه‌م جاره‌ش به هۆی خراپی باری ئه‌منیه‌وه نه‌توانرا رێكه‌وتن نامه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت . به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتن نامه‌یه ده‌بوایه سه‌ره‌تا هه‌نارده كردن به 10هه‌زار به‌رمیل ده‌ستی پێبكردایه هه‌نگاو به هه‌نگاو زیادیش بكرێت تا ده‌گه‌یشته 100هه‌زار به‌رمیل له رۆژیكدا , له هه‌ر به‌رمیلێكدا 18 دۆلار دا ده‌شكێنرێ و له خوار نرخی بازاره‌وه ده‌بێت . له مانگی ئابی ساڵی 2008 جارێكی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ووروژێنرا ئه‌وه بوو رێكه‌وتن نامه‌یه‌كیان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ واژۆ كرد كه له ئابی 2011 كۆتای پێ دێت . په‌پَیی رێكه‌وتن نامه نوێیه‌كه رۆژی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كرێت به داشكاندنی 22 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك . به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان تانكه‌ره نه‌وت هه‌ڵگره كان ئه‌و نه‌وته له قه‌زای بێجیه‌وه بار ده‌كه‌ن له جیاتی كه‌ركوك , دوای 800 كیلومه‌تر رۆیشتن ده‌یگه‌یه‌ننه سنوری ئوردن و له‌وێ به‌تاڵی ده‌كه‌ن پاشان تانكه‌ره ئوردنی یه‌َكان بۆ پاڵاوگه‌ی ( زه‌رقا) ده‌یبه‌ن , ژماره‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ش كه رۆژانه له‌و رێیه كار ده‌كه‌ن 400 تانكه‌رن .ئه‌م تانكه‌رانه‌ش هه‌ندێك جار دوجاری رووداوی دڵته‌زێن دێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می 2010روویدا كه 18 تانكه‌ر گریان تێبه‌ربوو و سوتان له ئه‌نجامدا دوو شۆفێر گیانیان له ده‌ستداو 12ی تریش بریندار بوون.
ساڵی (2011) دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی نێوان عێراق و ئوردن له لایه‌ن حكومه‌تی ئوردنیه‌وه داوا له‌حكومه‌تی عێراقی كرا له‌جیاتی هه‌نارده كردنی نه‌وت به ته‌نكه‌ر لووله‌یه‌ك له نێوان ئه‌م دوو وڵاته رابكێشرێ ، ئه‌وه‌بوو له 10ی مانگی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا یاداشتێكی لێك گه‌یشتن له نێوانیاندا ئیمزا كرا كه زۆربه‌ی به‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی به كه‌رتی ووزه‌وه هه‌بوو به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتیش به لووله‌یه‌كی نه‌وتی به‌ندێكی ئه‌و یاداشته‌بوو .
به گوێره‌ی قسه‌ی ووته بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌م یاداشتی لێك گه‌یشتنه له رۆژی ئیمزا كردنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و ماوه‌كه‌شی 5 ساڵه,هه‌روه‌ها به پێ ی رێكه‌وتنه‌كه لووله نه‌وتیه‌كه له شارۆچكه‌ی حه‌دیسه‌ی رۆژئاوای عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت و تا به‌نده‌ری عه‌قه‌به درێژ ده‌بێته‌وه له‌وێش لقێكی لێده‌بێته‌وه رووه‌و پاڵاوگه‌ی زه‌رقای ئوردونی ده‌چێت . به‌ڵام رووداوه‌كانی ساڵانی دواتر به‌تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشا .
هه‌رچه‌نده ئوردن رۆژانه ئه‌م بره نه‌وته له عێراقه‌وه وه‌ر ده‌گرێت به‌ڵام پێویستی ناو خۆی پر ناكاته‌وه‌و رۆژانه پێویستی به 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته...
ئه‌وه‌نده ماوه بیڵێین كه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق به نیازبوو جێبه‌جێی بكات له سه‌رده‌می حكومه‌تی پێشوودا بیری لێكراوه‌ته‌وه و له ساڵی 1979 له به‌رنامه‌یاندا بوو لووله‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا رابكێشن كه رۆژانه 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت لێوه‌ی هه‌نارده‌ی سه‌ر ده‌ریای سوور بكرێت كه ئوردون زۆر سوودمه‌ند ده‌بوو به‌ڵام به هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری عێراق ئێرانه‌وه پرۆژه‌كه په‌كیكه‌وت .
ئه‌وا ئه‌مساڵیش ساڵی 2019 جارێكی تر له سه‌ر ده‌ستی عادل عبدالمهدی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌نوێ نه‌وتی كه‌ركوك به تانكه‌ر ره‌وانه‌ی ئوردن ده‌كرێته‌وه به هه‌مان بڕه‌كه‌ی پێشوو كه 10 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا به نرخێكی كه‌متر له نرخی بازار .