• English
  • العربية

مێژوو و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا

په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

11/19/2018 4:31:00 PM

 

" مێژوو و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا

  ئامادەکردن و نوسینی: "بەهمەن ئەحمەد"

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە و بەچەندین هەورازو نشێویشدا تێپەڕیەوە. بەشێوەیەكی گشتی لەسەردەمی جەنگی سارد و لەقۆناغی رژێمی پاشایەتیدا ئێران دۆستێكی نزیكی ئەمەریكا بووەو چەندین بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبووە، بەڵام ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر ئەو پەیوەندییەدا دەهێنێت هاتنی رژێمی ئیسلامی ئێرانە لەساڵی 1979 دا كە زیاتر رژێمێكی شۆڕشگێڕی ئایدۆلۆژی رادیكاڵ بوو لەهەناوی خۆیدا دژایەتیكردنی كولتور و ئاین و سیستمی سیاسی و ئابوری رۆژئاوای هەڵگرتبوو. دواتر پاش مردنی رابەری رۆحی شۆرشی ئیسلامی ئێران (ئایەتوڵا خومەینی) ئیدی قۆناغێكی دیكە لەپەیوەندییە دەرەكییەكانی ئێران دێتە پێشەوە كە قۆناغی گۆڕینی سیاسەتی شۆڕشگێڕی و رەتكردنەوەی ئایدۆلۆژی و دانانی سنوری مەزهەبی و دینییە بۆ قۆناغی پراگماتیكی و كرانەوە بەڕووی جیهاندا. دیارە ئەم كرانەوەیەش نابێتە هەوێنی باشتربوونی پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمەریكا لەبەرئەوەی هەریەك لەو دوو وڵاتە بونی ستراتیژ و بەرنامەی ئەوی دیكە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناویندا بەگەورەترین مەترسی بۆخۆی دەزانێت. ئەوان شەڕی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەكان دەكەن، ئێران دەیەوێت جڵەوی رەوتی رووداوەكان لەناوچەكەدا بگرێتە دەست و ئەمەریكاش دەیەوێت ئاگری ناكۆكی و شەڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتەوە ناو ماڵی ئێرانی. بۆئەمەش لەئێستادا پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و پشتگیریكردنی گروپە تیرۆرستییەكان بوەتە چەكی دەستی ئەمەریكا بۆ لێدان لەبەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە لەناوچەكەدا، بەڵام ئەوەی تاڕادەیەك دەستی ئەمەریكای گرتووە پێویستی زۆری هاوپەیمانەكانیەتی بە سەرچاوەی وزەی ئێران و پێگە جیۆپۆلیتیكییەكەیەتی كە پانتاییەكی فراوانی لەسنوری دەریایی و وشكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیای ناویندا هەیە.

                                      بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى توێژینه‌وه‌كه‌ تكایه‌: کلیک لێرە بکە