• English
  • العربية

زه‌مالاتى ڕاهێنانى هۆڵه‌ندى Nuffic- MENA بۆ به‌شداریكردن له‌ خولى ڕاهێنان


حكومه‌تى هۆڵه‌ندا ده‌رگاى زه‌مالاتى ڕاهێنانى به‌رنامه‌ى MENA ى كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ولاتانى خۆرهه‌لاتى ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى داوا به‌ ڕێگاى ئۆنلاین بۆ چه‌ندین خولى ڕاهێنان له‌و بوارانه‌ى كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ – ماوه‌ى خول به‌ پێ ى پرۆگرام ده‌گۆڕێت له‌ 2 هه‌فته‌وه‌ تا 12 هه‌فته‌
هه‌ر پێشكه‌شكارێك ناوى له‌ پێشبڕكێ ده‌ربچێت – گشت خه‌رجییه‌كانى سه‌فه‌ر و مانه‌وه‌ و به‌شداریكردن له‌ خول و بیمه‌ى ته‌ندروستى و فیزا له‌ ئه‌ستۆى MENA ى هۆڵه‌ندى ده‌بێت
دواكاتى پێشكه‌ش كردن ١٣/٣/٢٠١٦
به كورتى مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردن:
1- پێویسته‌ عێراقى بیت
2- ته‌مه‌نت له‌ 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت
3- مه‌رجى زمانى ئیتگلیزى : مه‌رج نیه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى TOEFL or IELTS یان هاوشێوه‌كانى بیت به‌ڵكو له‌ خۆت راببینیت كه‌ توانستى زمانى ئینگلیزیت زۆر باشه‌ واته‌ تواناى گفتوگۆكردن و نوسینت هه‌بێت
بواره‌كانى به‌شداریكردن له‌ خول

ڕازیوبوون