ده‌رباره‌ى لیبراڵیزم لاى فۆكۆیاما: ئایا ئه‌مریكا پشت به كام جۆره له ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌به‌ستێت؟
بەهرۆز جەعفەر
12/29/2019 10:06:00 PM
له‌دوایین وتاریدا له وول ستریت جۆرناڵ (20ى دیسه‌مبه‌رى 2019 بڵاوى كردۆته‌وه)، فرانسیس فۆكۆیاما ناونیشانى وتاره‌كه‌ى ئاوایه: "دیموكراسیه‌ت له ئه‌مریكا پشت به ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌به‌ستێت"، من سێ كتێبى فۆكۆیامام خوێندۆته‌وه، یه‌كه‌میان" بونیادنانى ده‌وڵه‌ت: سیسته‌مى جیهانى و كێشه‌ى فه‌رمانڕه‌وایی و به‌رێوه‌بردن له‌سه‌ده‌ى 21 دا". هه‌روه‌ها كتێبى " نه‌زمى سیاسى و داڕزانى سیاسى: له‌شۆڕشى پیشه‌سازییه‌وه تا دیموكراسیه‌تى جیهانگیریی". ئینجا كتێبه شهرمهێنهرهكهى كه له‌دواى كۆتایی جه‌نگى سارد ن‌و