ماکرۆن گوتى "فەڕەنسا بەڕاستى گەڕایەوە."
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
9/4/2021 3:24:00 PM
ئەمە ئەو گوتەیەیە کە سەرۆکى فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەگوێی ئامادەبووانی مونتەداى ئابووريى جیهانی کە لە داڤۆسی سویسرا لە ساڵی 2018 ساز درا، جاڕی دا و گوتى: "فەڕەنسا بەڕاستى گەڕایەوە." سەرۆک ماکرۆن ئەجێندایەکی تایبەت بە خۆى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. هەر لە سێ مانگى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆک، چوار هەڵوێستى وەک دەستپێشخەرى بۆ پرسەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند. ئەو یەکێکە لەو سەرۆکە فەڕەنسییانەى کە بزاوتانە هاتۆتە ناو دونیاى سیاسەت و دەیەوێ وهك "دیگۆل" کاریگەری لەسەر سیاسەتى دەرەوەى وڵاتەکەى بە