زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان-UTM فرانچایز، لە
شاری سلێمانی
ده‌ستی كردووه به وه‌رگرتنی
خوێندكاران بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ (2018-2019)، به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی
زانكۆكه‌ش له نوێترین بڕیاریاندا داشكاندنێكی زۆر له نرخی خوێندنی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و
به‌شانه‌ی زانكۆی قه‌یوان ی‌و تی ئێم كردونیهتهوه، له‌سه‌ر خواستی بازاڕ و
كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، واته ده‌رچووه‌كانی ئه‌م به‌شانه،
هه‌لی كاری مسۆگه‌ریان ده‌بێت له كه‌رتی تایبه‌تی و حكومیدا، به‌شه‌كانیش به‌گشتی
له‌بواری خوێندنی تەكنۆلۆجیا، ئای تی و كۆمپیوتەر و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و
كارگێڕیدایه و تیمێكی پسپۆڕی مالیزی ئیدارەی زانستی و كارگێڕی و بەڕێوەبردنی
زانكۆكە دەكەن.
زانكۆی
ی‌و تی ئێم له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 228دایه
زانكۆی
ی‌و تی ئێم، خاوه‌نی 37 سه‌نته‌ری لێكۆڵنهوهیه و 1406 كه‌س بڕوانامه‌ی دكتۆرایان
تێدا وه‌رگرتوه و ئێستا لێكۆڵه‌ر و بزنسمان و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سی كاران له
كۆمه‌ڵگاكاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م زانكۆیه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی
جیهاندا وه‌كو (ئێم ئای تی و ئۆكسفۆرد و كامبریج و ئیمپێریاڵ كۆلێج له له‌نده‌ن...هتد).
خوێندن
له زانكۆی قه‌یوان ی‌و تی ئێم، بەزمانی ئینگلیزی ده‌بێت و سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێك
بۆ ئاستی زمانزانینی خوێندكاره‌كان ده‌كرێت و پاشان به خولێكی بههێزكردندا تێده‌په‌ڕن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندكار توانای ئینگلیزییه‌كه‌ی به‌هێزبێت راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ستبكات
به‌خوێندن، به‌و پێیه‌ی خوێندن له زانكۆكه به ئینگلیزییه و مۆڵەتی رەسمی و
یاسایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمەوە وەرگرتووە.
ئەم
زانكۆیە ئەزموونی سەدەیەك كاركردنی هەیە و یەكەمجاریشە لە هەرێمی كوردستان بە
هاوبەشی مالیزیا دەكرێتەوە و چیتر فێرخواز لەو بوارانەدا پێویست ناكات بۆ خوێندن
روو لە دەرەوەی هەرێم بكەن، هاوكاتیش رۆڵی گرنگی دەبێت لە وەبەرهێنانی توانای
مرۆیی و ئەكادیمی كورد.
زانكۆی
قه‌یوان ی‌و تی ئێم رۆژی 12/8/2018 له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له‌شاری سلێمانی به‌ردی
بناغه‌ی دانرا و تیایدا فاخیر شێخ ته‌یب قه‌یوانی، سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانی
زانکۆی قه‌یوان، له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی
زانكۆكه‌دا رایگه‌یاند؛ گونجاوترین نرخ بۆ خوێندن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین تا زۆرترین كه‌س
بتوانن له‌م زانكۆیه سودمه‌ندبن.